کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نا بۆ ریفراندۆمێک دەسەڵات و سیستەمێکی داپلۆسێنەری بنەماڵەیی

Saturday, 10/06/2017, 9:53


ئەو دەسەڵاتە بنەماڵەیەی، کە سامانی ووڵاتەکەی بەسەر دووژمنانی نەتەوەکەیدا دابەش دەکات
----------------------
سەرەتا ئەگەر ئەمە بە راستی ریفراندۆمی نەتەوەیی و سەربەخۆیی بێت ، ئەوە ئیتر بێ چەندو چوون ،  تورکیا هەموو سنوورەکان بەسەر کوردستاندا دادەخات و هێز دەگەیەنێتە سنوورەکانی .  بەڵام چونکە دەوڵەتی تورک خۆی ئاگادار و خاوەنی راستەقینەی ئەم بیرۆکەیەی ماڵی بارزانییە بۆیە زۆر بێ باکە ، لەوانەیە ناوبەناو هەندێ شیعار و لیدوان بدەن دژی ریفراندۆم بەس هیچ هەنگاویکی عەمەلی لە دژی ناگرنە بەر ، ئەو لێدوانەنەش تەنها بۆ چەواشە کارییەو ، تاکو گومان لەسەر خەڵکی بڕەوێننەوە کە ئەوەتا تورکیاس دژیەتی و هەڕەشە دەکات .
ئەم ریفراندۆمەی کە ئەوان ئدیعای ئەوە دەکەن کە کۆمەڵێک لایەن دژیەتی ، وەک ئەوەی ئەوە ماڵی برزانی بووبن هەمیشە لە سەنگەی دژ بە داگیرکەران و دوژمنانی کوردا بووبن و ، خەڵکیش لەبەر دوژمن و  هینانی دەبابەی بەعس بۆ سەر خاکی دایک و کردنی کوردستان بە مۆڵگەی  جاسوسەکانی تورک و فارس و عەرەبی شوفێنی .
ئەوەی ئەم گێلە دەسەڵاتەی بنەماڵەی بارزانی ئەیانەوێت خەڵک چەواشە بکەن پێی مەگەر بەس مووچە خۆر و قەزەمەکانی خۆیان بڕوای پی بهینێت ، ئەگینا  وابزانم کەسێک کە داگیرکەری بۆ سەر خاکەکەی هێنا بێت و سەدان بەڵگەی خیانەتی لەسەر تۆمار کرابیت و  ، هەازان کۆنە جاش و کۆنە بەعسی داڵدا دابێت ، ئەمرۆ بیەوێت کوردستان سەربەخۆ بکات  ، چما ئەو خەڵکە ئەگەر بەراستی هەدەف بۆ سەربەخیی گەل بێت ، کاتی کۆنە جاش و کۆنە بەعسی پیاوی ئەندازیاری گرێ بەستی ٥٠ ساڵە بۆ پیدانی داهات و سامانی نەتوەیی کورد بە تورک و دوژمنی سەرسەختی کورد ئەمانە هەموو لەگەڵ سەربەخیی بن ، چما ئەگەر راست بێت و خەڵک بە گوومان نەبێت لەسەری بۆ دژی دەبێت !
ریفراندۆمەکەی ماڵباتی بارزانی ، سەرەتای نەهامەتی و کارەساتی نیو سەدەی داهاتوو بۆ نەتەوەی کورد نەبێت هیجی تری بەرهەم نابێت.هەرچەندە دارو دەستەکەی بارزانی هەر لە سەرەتاوە ئەوەیان درکان کە ریفراندۆم مانای سەربەخۆیی ناگەیەنێت و، ئەی جەنابی بارزانی ئەگەر بۆ سەربەخۆییتان نیە ، ئەی لە پای جی و لە بەرژەوەندی کێ و بە پیلانی کوێ  ئەم خەڵکەی پێوە مەشغول دەکەن و دواتریش سەدان دەفەتەرە دوڵار لەسەر قوتی خەڵکی هەژرار دەکەن بە مەسروفات و تێ چوونی ریفراندۆمەکەتا ؟! 
 ئنجا ئەمە خۆیان نەبێت کەس نازانێت پرؤریفراندۆمەی بارزانی بۆچیە و مەبەست و هەوەسی ئەم قەشمەرجاریە  بەس مەگەر خۆیان بزانن کاری چیان پییەتی !
کاتێ دیکتاتۆریەت و دەسەڵاتی خۆسەپێن بە هەڕەشەو چاو سوورکردنەوەو تۆقاندن حوکمداری دەکات ، دەسەڵاتێکی لەمەڕ ئەم جۆرە ئەگەر سەربەخۆییش مەیسەر بکرێت لە سایەیدا کە نەشاکرێت !  جگە لە تاڵان بردنی سامانی نەتەوەیی و , گەڕاندنەوەی نەوەکانی بۆ چاخەکانی رابردوو ، کەم کردنەوەی بواری خزمەتگوزاری و رۆشنبیری و گوزەران و پەرشو بڵآوپیکردنی و دابەش کردنی سامانی نەتەوەیی بەسەر  دراوسێ داگیرکەرەکانی کوردستاندا ، هیچ ئاکامێکی تری نابێت .
 دەسەڵاتێک دەبێت وەک ئەو دەسەڵاتە سەربەخۆیانەی کە دوای چەند دەیەیەک لە حوکمداری ، کاتێک تاکەکانی کۆمەڵگا لێوان لێو دەبێت لە غەدرو خیانەت وتۆقاندن و بەرتەسکی ئازادی و نادادی کۆمەڵایەتی ، ئیتر ئەو کاتە کۆمەڵگا بەخەبەر دێت و تەنها بڕیار بۆ رزگار بوون لەو دەسەڵاتە تۆتالیتاریە خۆماڵیە  پەنا بردنە بۆ ڕاپەڕینێکی سەرتاسەری و، شۆڕشێکی چەکداری بۆ دەربازبوون لەو دەسەڵاتەی کە خۆی بە خاوەنی سەروەری و سەربەخۆیی نەتەوە دەزانێت .
بۆیە گرنگە کە هێشتا ئێمە لە سەرە تای پرۆسەکەیدان و پێش ئەوەی کار لەکار بترازێت و  بێبتە مایەی نەهامەتی بە ناوی ریفراندۆم و کوردایەتی ساختەوە .کاتیک دەسەڵات گەلێکی لەو جۆرە داهاتووی نەتەوە یەک  بنەخشێنن ، ڕێگە نەدرێت هەنگاوی بۆ بنرێت ، تا ئەو کاتەی کۆمەڵگا متمانەت تەواوی دەبێت بە سیستەمیک کە دروست هەنگاوی دیموکراتیزە کردنی کۆمەڵگا دەنێت و بە کردار ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی و دادی کۆمەڵایەتی بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا بە بێ جیاوازی فەراهم کردووە .
 ئەوانەی چارەکە سەدەیەکە حوکمدارن و هەر پاساوی ساوایی و کەم ئەزموونی بۆ کاڵ و کرچی حوکمەکەیان دەهێننەوە ، ئێستە بەم هەموو کێشەو ئەشکالی حوکمداری و بێسەرو بەری و تاڵانییەوە ، نەبوونی ئەو جۆرە دەوڵەتە باشترە لە بوونی بۆ ئەم کات و ساتە .....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە