بۆچی كاریگه‌ری پرۆبنه‌ماڵه‌كان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت؟
Thursday, 08/06/2017, 23:44
ئه‌گه‌ر پارتی به نمونه وه‌رگرین كه به‌درێژایی مێژووی سیاسه‌تكردن و ململانێی له‌گه‌ڵ حزبه‌كاندا، پشتی به‌سێ كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌ستووه:
یه‌كێكیان: ناوه‌ندێتی توند و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های تاك كه‌سی یان زۆر له‌وه‌زیاتر بروات بنه‌ماڵه‌یی، جگه له‌وه هیچ ره‌نگو ده‌نگێكی ئه‌وه‌ی ناوی حزبی راسته‌قینه و ئازادی و دیموكراسی بێت له‌وێدا نادۆزیته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی ره‌ها ته‌نها لای یه‌ك كه‌س یان دوو تا سێ كه‌سێكه .
دووه‌میان : پشت به‌ستن به ته‌رغیب و ته‌رهیب و زیاتر كردنی چه‌ندایه‌تی جه‌ماوه‌ری، به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكێك به‌دوور له ناو و ناوبانگ و سومعه‌ت له‌لایه‌كه‌وه و په‌نابردن به ده‌م سپی و ئاستی رۆشنبیری نزم بۆ زیاتر په‌یوه‌ست بوون وخۆگرێدانی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه و شه‌خس په‌رستی له لایه‌كی تره‌وه، كه ئه‌مانه‌ش جگه له خۆقایم كردن به‌رامبه‌ر ركه‌به‌ره‌كان هیچ شتێكی تری لێ ناوێن .
سێیه‌میان : چاندنی خه‌ڵكی سه‌ربه بنه‌ماڵه له نێو حزبه‌كان و ئه‌رك پێسپاردنیان له رێگه‌ی داموده‌زگای پاراستنه‌وه و به‌كارهێنانیان له كاتی پێویستدا، ئه‌مه جگه له په‌نا بردن بۆ نه‌هێشتنی ده‌نگی زوڵاڵی ئۆپۆزسیۆنی خاوه‌ن توانا و قورسایی و كاریگه‌ر له كوردستاندا هیچ ئامانجێكیان نیه .
له‌م چه‌ند ساڵه‌دا بینیمان كه چۆن ورده ورده پرۆ پارتیه‌كانی نێو حزبه‌كان له كاتێكی دیاركراودا به‌ده‌ركه‌وتن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به ئاشكرابونیان وازیان له رێكخراوه سیاسیه‌كانیان هێنا . ئه‌م جۆره ره‌فتارانه‌ش جگه له لاوازی و نه‌بونی قورسایی جه‌ماوه‌ری راسته‌قینه‌ی حزبی، به خاوه‌ندارێتی خه‌ڵكی نهێنی له ناو حزبه‌كانی تر هیچ كارێكی ئه‌وتۆیان نه‌كردووه، كه له رووی ژماره‌ی ئه‌ندامانیانه‌وه گه‌شه بكه‌ن و باوه‌ریان به خۆیان بێت، كه خاوه‌ن متمانه و زۆرینه‌ن. ئه‌م ره‌فتارانه جگه له‌م ناوچه‌یه و له لایه‌ن حزبه كلاسیكیه‌كانه‌وه له هیچ شوێنێكی دونیادا نه‌ماوه، ئه‌مه كاری ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا سیخوری و موخابه‌راتیه‌كانه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵاته‌كانیان ئه‌م ره‌فتاره ده‌نوێنن، كه‌چی پارتی بۆ كاری حزبی خۆی ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌دات و له‌ولاشه‌وه له‌رووه تایبه‌تیه‌كه‌ی ئه‌م ئه‌ركه نیشتمانیه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ئاو له ژێریه‌وه ده‌روات .
لێره‌دا ئێمه له‌سه‌ر یه‌كه‌م و دووه‌م نادوێین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به پارتی خۆیه‌وه و ئه‌وه ئه‌ركی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و كادرانی پارتیه كه چۆنیان ده‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و واقعه‌دا بكه‌ن . به‌ڵام مافی هیچ حزبێك نیه خه‌ڵكی سه‌ر به‌خۆی له نێو ریزی رێكخستنی تردا بچێنێت و دووبه‌ره‌كی دروست بكات . ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بێت ده‌بێت له حاڵه‌تی ئاشكرابووندا سزای ئه‌و كه‌سه و حزبه‌كه‌ش بدرێت كه له پشتی پرۆكه‌وه بووه .
ئه‌وه‌ی زۆر دیاره له حاڵه‌تی حزبێكی ئاوادا، ئه‌گه‌ر ركابه‌ریی باش بكات و توند‌و تۆڵی نێوخۆیی باش بێت، به‌ڵام ناتوانێت به‌رگه‌ی لێشاوی قوناغی نوێ و گۆرانی جه‌ماوه‌ری و وه‌رچه‌رخانی گه‌وره بگرێت و به یه‌كجار و كتوپر توشی داهزران و دارزان ده‌بێت .
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی پێویسته باس بكرێت و ئه‌وانه‌ی كه به هه رجۆرێك بێت مه‌یلیان به لایه كدا ده‌روات، با ته‌ماشای پرۆ پارتیه‌كان بكه‌ن كه له دوای به‌كارهێنانیان چۆن بون به بڵقی سه‌ر ئاو و توانه‌وه و مێژووی خۆیان تێكدا‌و شه‌رمه‌زار بوون .
ئه‌وه‌ی پێویسته باس بكرێت ئه‌وه‌یه لاوازی لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ر و كۆبونه‌وه‌ی هێز و پاره‌یه لای پارتی، وا ده‌ریده‌خات كه هاوكێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ودایه . نه‌خێر، كه حزبێك خۆی له ئایدیۆلۆجیا نه‌دات و به‌دوای جه‌ماوه‌ره‌وه بێت، نه‌ك پێشره‌و نیه وه‌ك خۆی ئیدعای ده‌كات، به‌ڵكو په‌یكه‌رێكی له‌رزۆكیشه. ئه‌وه‌ش زانراوه كه وه‌ك حزب په‌نجا پارچه‌یه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازاد نین و له بارودۆخی حزبیی زه‌مانیكی كۆندا ده‌ژین و ده‌سه‌ڵاتیان نیه، بۆیه ماوه‌ی ململانێ‌یان كورتتره له‌وانه‌ی حزبه‌كانی تر . وه‌ك حزب به چه‌قبه‌ستوویی له شوێنی خۆی وه‌ستاوه و به‌م جۆره بێت بۆ ده‌یان سالێ تر نابێته حزب . ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه خه‌ڵكانی تر ئه‌وه‌نده ئه‌نتی بنه‌ماڵه و یرۆ بنه‌ماڵه‌ن ئه‌وه‌نده ئه‌نتی و پرۆ پارتی نین . بۆیه ده‌بێت لایه‌نه‌كانی تر بیر له‌وه بكه‌نه‌وه زیاتر حزبایه‌تی تۆختر بكه‌نه‌وه، نه‌ك درمی بنه‌ماڵه‌یی له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار بۆیان بگوێزرێته‌وه، چونكه له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار له پێش پارتیه‌وه ئه‌وان مایه‌پوچ ده‌رده‌چن .
بۆیه كلاسیكیترین حزب له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی كوردستان پارتیه، له‌و باره‌شه‌وه ئه‌گه‌ر بارودۆخی گۆراوی ژیانی سیاسی ناوچه‌كه وا فه‌رز نه‌كات كه پارتی ملكه‌چی گۆرانكاری خودی بێت، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌رێی لاوازی زیاتر بێت تاوه‌كو ده‌گاته توشبونی هه‌ره‌سێكی تر . له‌و كاته‌دا كێشه سه‌ره‌كیه‌كهی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یه كه جڵه‌وی حوكم و ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌ده‌ست هه‌مووان ده‌ربچێت و ته‌نها ناوه‌ندی عیراق و لایه‌نه‌كانی تر بتوانن زاڵ بن به‌سه‌ر بارودۆخه نێوخۆییه‌كه‌ی كوردستاندا .
ئه‌وه‌ی دیاره، ئه‌گه‌ر تا ئه‌مرۆ پرۆ بنه‌ماڵه و حزبه‌كان كاریگه‌ریان هه‌بووه، به‌ڵام واده‌رده‌كه‌وێت كه به ئاشكرا ئه‌ركی ئه‌وانیش پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه، بۆیه به دیموكراسی و دووركه‌وتنه‌وه له بیرۆكراسیه‌ت و كاری بنه‌ماڵه‌یی و په‌وه‌ست بوون به كاری راسته‌قینه‌ی حزبی، رۆڵی هیچ یرۆیه‌ك نامێنێت و هه‌میشه راستی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست