کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوە ئۆپۆزیسێونن یان سێبەری دەسەڵات ؟!

Monday, 28/05/2012, 19:05


خەڵکی دەربەندیخان تائێستاش باجی ئەوەئەدات، کە لەکاتی ھەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ووتی نەخێر بۆدەسەڵاتێکی دڵ ڕەق و گەندەڵ , ووتی نەخێر بۆ پاوانکردنی بازارو مۆنۆپۆلکردنی سەرجەم کایە جیاجیاکی ناو کۆمەڵگا .
ئۆپۆزیسێون دەبێت بەمانا شوێن داواکاری خەڵک بکەویت، نەک خەڵک ناچار شوێن کەوتنی داواکانی خۆی بکات ؟!
ئەگەر نـا ئێوە بۆساتێکیش ئۆپۆزیسێونین و تەنھا کۆپیی یەکی ھەڵگەڕاوەی پارتە دەسەڵات دارەکانن ؟!
دەربەندیخان و دەربەندیخانیەکان تائیستاش باجی ھەڵبژاردنی گوتارەکانی ئێوە ئەدات , ھەر دوێنی بوو ” نەوشیروان موستەفا ” دەربەندیخانی ناو نا ” دەروازەی گۆڕان ” پێرێ بوو خەڵکی دەربەندیخان وەک یەکەمین خەڵکانێک لە سەردزی کردن و بەفیرۆدانی سامانی گشتی لە ساڵی ١٩٩٢ چوو بە گژ بەرەی کوردستانیدا و بارەگاکەی لەناو سەنتەری شاردا دایە بەرتەماتەو وانە یەکی باشی پێدان و بەدروشمێکی کۆمیدی و گاڵەتپێکرنەوە ” بەرە بەرە ڕابەرە , ھەربەرە بەنزین خۆرە ” فێری کردن کە یاریکردن بەچارەنوسی خەڵکی ئەوشارە باجەکەی چەند قورس دەکەوێـت؟!
بیرمە نوینەرانی بەرەی کوردستانی داوای لیبوردنیان کرد و بڕیاریاندا ئیتر ھەربەڕاست نوینەری ڕاستەقینەی خەڵک بن و نەیان توانی ڕاستگۆبن؟! ھەربۆیە ئەوکاتە ئەنجومەنی شار دروست کرا بۆ چاودێری کردنی کارەکانی ئەوان و ڕێکخستنی ئیش و کاری ھاوڵاتیان و چاودێری کردنی داھاتەکانی شار و دواتر لە کوردستان دروستکردنی ئەنجومەنی شارەکان بوە مۆدێل, ئەوە سەرەتای تورەبونی جەماوەری بوو لەدەست زوڵم و بە ھەدەردانی سامانی گشتی .
خەڵکی دەربەندیخان بۆساتێکیش ناعەدالەتی قبوڵ ناکات، ھەربۆیە ویستی لەسەر سندوقی دەنگدان قسەی یەکلاکەرەوەی خۆی بکات و ھەرواشی کرد, بەڵام بەداخەوە ئێستا بەجۆرێکی تر دەسەڵات تۆڵەی خۆی لە خەڵکی ئەو شارە دەکاتەوە و بەجۆرێکی تر سزایان دەدات ؟!
ئۆپۆزیسێون لەشاری دەربەندیخان بەھۆی دەنگ و سەدای بوێری خەڵکی ئەوشارەوە، لەسەر پێی خۆی وەستاوە, کەچی وەک دەبینین پشتیان لە داواکاری جەماوەری کردوەو شەرمنانە لە گۆشە نیگایەکەوە تەماشای ھەوڵی بیچارەی خەڵکەکەی دەکەن؟! تازەترین بڕیاریشتان بەشداری نەکردناتە لە ئەو خۆپیشاندانەی بڕیارە بۆ باشترکردنی ڕەوشی خزمەتگوزرایەکان بەرێوەبچێت, گرنگ نیە ئەندامەکانتان وەک ھاوڵاتی شارەکە بەشداری بکەن؟ بەڵکو گرنگ ئەوەیە بەناوی پارتەکانتانەوە بەشداری بکەن و زیاتر گوشار لەسەر حکومەت دروست بکەن .
ئەوگەنجانەی کە ئاوی پیس دەخۆنەوەو رۆژانە ژیانیان لەمەترسیدایە لەبەر تیژڕەوی ئەو تەنکەرانەی پرن لە نەوتی دزروای ئەم نیشتمانە, ئەوگەنجانەی کە یاریگایان نیە, ئەو خەڵکانەی کە بێەشن لە ھەمو پرۆژەیەکی خۆشگوزەرانی, ئەو خەڵکەی سەنگی ئێوەی قورسکرد و پشتان لێکردن, سبەی بەچی ھۆکارێک داوایای بەخشینی دەنگەکانیان دەکەن بە خۆتان و لیستەکانتان؟!.
ھەربەراست ئێوە ئۆپۆزیسێون یان ئۆپۆزیسێونی ھەوڵەکانی خەڵکی ئەوشارەن؟؟
ئێوە ئۆپۆزیسێونن یان سێبەری پارتی و یەکێتین؟ بۆدەبێت لەسەر حسابی خەڵکی دەربەندیخان موجامەلەی دەسەڵات بکەن ؟ بۆدەبێـت لەسەر حسابی ئازایەتی گەنجەکانی شار شوێن خۆ جوان کردن خۆ بردنەوە پێشەوەبن، لای بەرپرسانی باڵای حیزبی و حکومی شار ؟؟
ھەربەڕاست ئێوە پۆزیسێونن ” گۆڕان و یەکگرو کۆمەڵی ئیسلامی ” یان شتێکی ترن و مۆدێلیکی ترن و ھێشتا ناوەتازەکەتان نەکەو تووەتە بازارەوە ؟!
ئێوەی ئۆپۆزیسێونن و بەشداری خۆپیشاندان ناکەن !! ئێۆە پۆزیسێونن شوێن داواکاریەکانی خەڵک ناکەون !! ئۆپۆزیسێونن و لەیادی شەھید کردنی سەردەشت عوسماندا بەشداری ناکەن, ئێۆە ئۆپۆزیسێون و لەکاتی ھەوڵەکانی ئەو کۆمەڵە گەنجە لەخۆبردوەدا نابنە ھەنگاوێکی تر, ئیتر ئێوە چی کارەن و بۆناوتان لەخۆتان ناوە ئۆپۆزیسێون, ئۆپۆزیسێونه كانی ھەزارەی سێهەم؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە