کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆشنبیری ڕاستەقینە کێیە..!

Tuesday, 06/06/2017, 20:15


ئەگەر ئەوگریمانەیە ڕاست بێت دەڵێت ڕۆشنبیر کائینێکی زیندوی ناو کۆمەڵگایەو کاری هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە ،لەهەموو مەترسیەکانی بەردەم ئازادی و بەردەوام پشتی لەدەسەڵات و ڕووی لەکۆمەڵگاو مافەکانی یەتی ،ئەوا ڕۆشنبیرانی کۆمەڵگایی کوردی زۆرینەی زۆریان ،لەدەرەوەی چوارچیوەی ڕۆشنبیرو ئەرکەکانی یەتی.
لەماوەی حاکمیەتی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی زۆرینەی ڕۆشنبیران ،نەک کەسێکی زیندوو نەبوون ،بەڵکو وەک پاشکو کاسەلێسی دەسەڵات کاریان کردوەو ،بەقەدەر سەرانی مافیای کورد بازرگانیان بەخەڵکی کوردستانەوە کردوە ،لەپێناو بەدەست هێنانی مشتێک پارەی دزراوی قوتی خەڵکی کوردستان.
بۆیە دەتوانین بڵێن بەشێکی زۆری بەناو ڕۆشنبیران ،بەژدارو هۆکاری بەردەوام بوونی دەسەڵاتی سەرانی مافیای هەردووبنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و گەندەڵی و دەستدرێژیەکانیانە بۆسەر ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان ،ئەم بەناو ڕۆشنبیرانە هەمیشەکاریان ئەوە بووە دژی هەردەنگێکی ناڕازی و ڕەخنەگرانە بوەستنەوە ،کە کارە هۆڤیەکانی سەرانی مافیای ئاشکراکردبێت ،یاخود هەر خۆپیشاندانێک ،ئەم لەیبوکانەی دەسەلاتی مافیای کوردی ،لەڕێگەی کەناڵە ڕووزەردەکانی دەسەلاتی مافیاگەریەوە ،کەوتونەتە ناشرین کردنی ئینسانە ناڕازی و ئازادی خوازەکان و لەقەڵەم دانی خۆپیشاندانەکان ،بەگێرەشێوێنی و دەستی دەرەکی .بۆیەناکرێت خەڵکی کوردستان بەچاوی  تاوانبار سەیری ئەو بەناو ڕۆشنبیرونووسەرانەوە نەکەن و جیایان بکەنەوە ،لەهەردووبنەماڵەی مافیای بارزانی و تاڵەبانی و هاوکارە شەریکەکانیان.
رۆشنبیرێک کاری پاساو هێنانەوەبێت بۆ تاوانەکانی سەرانی مافیای هەردووبنەماڵەو تیرۆری ڕؤژنامەنوسان و ئازادی خوازان خۆپیشاندەران بەڕەوابزانی و دژی ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان بوەستێتەوە ،تەنها لەپێناو پێدانی ئیمتیازێکی مادی ،یاخود پلەیەکی ئیداری دەبێت جیاوازی چی بێت لەو حیزبەمافیایەی رؤژنامە نووس دەکوژێت.
ماوەی ئەم چەند ساڵەی سەرانی مافیای کورد سەیربکە ،بزانە ئەو بەناوڕؤشنبیرانە چەند زوو زوو ئاخوڕیان گواستوەتەوە ،لەم حیزبی مافیا بۆئەو حیزبی مافیا .ئەمڕۆلەو کەناڵە دەردەکەوێت و بەیانی پارەی زیاتری دەدەنێ لەو کەناڵەی لاکەی تردەردەکەوێت ..جارجاریش بۆئەوەی پێ بڵێن ڕؤشنبیر هەندێک ڕستەو ووشەی سواو بەدزیەوەو ،لەئەکاونتێکی فەیسبوک دادەبەزێنی ،کەبەدڵنیایی پش وەخت مۆڵەتەی وەرگرتوە تائەو قسانە بکات.
بۆیە بەدڵنیای زۆرینەی زۆری ئەو بەناوڕۆشنبیرانە ،لەسەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی تاوانبارترن .بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان.
رۆشنبیر ئەگەر یاخی نەبێت و دژی دەسەڵات نەبێت ،بەدڵنیایی کویلەو ،وەک هەرکۆیلەیەکی تر هەرکەسێک بیەوێت ،بەمشتێک پارە کۆیلەیەتی و ووشە کانی دەکات بەکۆیلەی خاوەنەکەی.یان هەرکەسێک بیەوێت ،ئەو ئامادەی بەشان و باڵ هەڵدانی یەتی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە