بزووتنەوە گۆڕان و خاڵی لاوازی و پرسەنامەکانی مەسعود بارزانی
Saturday, 03/06/2017, 21:46
یەک دوو رۆژە کادرەکانی ئەم بزووتنەوەیە کەوتوونەتە براوورد کردنی پرسە نامەی مەسعود بارزانی بۆ دوو کەسایەتی جیاواز کە هەردووکیان لەم کاتەدا ماڵ ئاواییان کرد.
کادرە لاوازەکانی گۆڕان کەوتوونەتە گللەی و گازندە کە مەسعود بارزانی پرسە نامەیەکی ئاسایی و سادەی بۆ پرسەی نەوشیروان مستەفا نووسیووە و ، لە هەمان کاتدا پرسە نامەیەکی دوورو درێژی بۆ عەزیز محەمەدی سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی نووسیووە ، ئەم جۆرە لە خیتابی سیاسی و کارکردنی دەزگای ئیعلامی دوو رەهەندی جیاواز نەبێت هیجی تر لە خۆ ناگرن ئەویش :
یەکەم : ئەوەتا کادر و ئاندامانی ئەم بزووتنەوە جگە لە خەڵکانی لاواز بی توانا لە بواری هونەری سیاسەتدا هیجی تر نەبوون و نەوشیروان مستەفا وەک هەمیشە ئەترسا لەوەی کە تەنهایە و کەسی وەک ئەو نیەە .
دووهەم : یان ئەوەتا هەوادارانی گۆڕان ئاگاداری میژوو نین و لە خەلکانی کاڵفام و کەم ئەزموون و کەم هزر پێکهاتوون و خویندنەوایان نە بۆ رابردوو هەیەو نە بۆ داهاتووش
ئاخر کاکە بە ج لۆجیکیک رەوایە پرسەنامە وەک یەک بنووسرێت بۆ دوو کەس کە تاکو سەر ئێسک لەگەڵ ماڵی بارزانیدا تێڕوانینی جوودایان بووبێت و میژوویان لەگەڵیان سەدان خاڵی جیاوازی لە خو گرتبێت.
نەوشیروان مستەفا تا دوا ساتی ماڵئاوایی کردنی دژی دەسەڵات و پاوانخوازی ئەو خێڵەوە بوو لە وکردستان و لە تەمەنی گەنجیەوە هەرجی بۆ کرابێت هەوڵی لاوازی و پەراوێز خستنی ئەو خێڵەی داوە و بۆ یەک ساتیش دەستخۆشیەک ، یان پیاهەڵدانیکی نەبووە بۆ ماڵی بارزانی و هەمیشە لە هوسیار کردنەوەی خەڵکیدا بووە لە ئەگەری حوکمی بنەماڵەیی و خیڵەکی و خەڵکانی کەم خویندەواردا.
نەوشیروان مستەفا دەرچووی چەند زانکۆیەک بووەو پیاویک بووە شارەزای تەواوی ئەدەبیات و فەرهەنگی نەتەوەکەی بووەو ، لەم بوارەدا جێ پەنجە ی بە تەواوی دیارەو دوای خۆی دەیان پەرتووکی دانسقەی بە جێێشتووە بۆ نەوەکانی داهاتوو.
نەوشیروان مستەفا بۆ ساتیکیش جەبهەی نە لەگەڵ بەعسدا یەک بووە نە لەگەڵ ماڵی بارزانیدا ، بە پێچەوانەی کەسی دووهەم لە عەزیز محەمەدە ، کە جەبهەی سەردەمانێک لە گەڵ بەعسدا یەک بووە و دواتریش لە یەک جەبهەدا بوون لەگەڵ ماڵی بارزانی بۆ لێدانی نەیارەکانی پارتەکەی بارزانی و لەو پێناوەدا خوینی بۆ مانەوەی دەسەڵاتی سەردەمی شاخی ئەو بنەماڵەیە ڕشتووەو دەیان کادری شیوعی لە پیناویاندا بە کوشت داوە .
ئەمە جگە لەوەیە زۆر خاڵی هاوبەشی تری کەسایەتی عەزیز محەمەدی رەحمەتی و مەلا مستەفاو مەسعود بارزانی کوڕی پێکەوە دەبەستێتەوە ، لەوانە هیج کام لەمانە جگە لە دەرچووی قوتابخانەی ناوەندی و کەم ئەزموونی لە سیاسەت و فەرهەنگ و کەلەپووی نەتەکەیاندا و ، هەروەک چۆن ناتوانی پەرتوکیک یان دەستنووسیکی وەها ی ئەم ٣ سی کەسایەتیە ددۆزیتەوە کە ببیتە ماهیەتی ئەوەی وەک میراتیکی گرنگی میژووی یان فەرهەنگی یان سیاسی لیکۆڵینەوەیە لەسەر بکرێت بۆ نەوەکانی داهاتوو . جگە لە جەند پەرتوکیک کە تەنها زیاتر وەک وەڵام و پرسیار و ژیانی رابردوویانە کە بەهاوکاری نووسەرە خویندەوارەکانی دەرورپستیان بۆیان نووسراوەتەوە و پیادا چوونەیان بۆ کردووە و، ئنجا لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانی وەک بابەتێکی سەردەمیانە قسەو باسی لەسەر بکەیت و ببیتە کەسێکی پڕ ئەزموون بە خویندنەوەی ، چونکە هەر وەک ووتم بابەتەکانیان هێجی ئەکادیمیانە نەنووسراوەتە .
جا بە هیوای ئەوەی ئەم هەموو کەم ئەزموونەی خۆیان کردووە بە وەلی عەهدی کاک نەوشیروان کەمیک بە ئاگاهییەوە دەست بۆ قەڵەم ببەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست