کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومەتەکەی نیچیروان لە نیوان دانا غاز و کەشتییە نەوتییەکەی ئەردۆغان

Thursday, 01/06/2017, 11:40


لەم دووایانەدا لە میدیا ئەورپیییەکان دا بلاوکراوەتەوە ، کە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوت بەناوی (ئەگداش), کە خێزانی سەرۆکیی تورکیا رەجەب تەیب خاوەن داریتی دەکات ، ئەم کەشتییەش دیاری هەریەک لە بازرگانە دەولەمەندەکانی تورکیایە بەناوی سدقی ئایان و, هەروەها ملیاردیری ئەزربایجانی) مبارز منسیمۆف)ە وە پێی بەخشراوە ، کە نرخی ئەو کەشتی یە نەوتی یە دەگاتە نزیکەی ٢٦،٥ ملیون ئویرۆ.
پرسیارەکە لیرەدایە کامەیە ئەو چالە نەوتیانەی , کەلە تورکیادا بوونیان هەیە تاوەکو ئەم کەشتییە نەوتییەی بۆ دابین بکرێت! ئەگەرر لە بەر تالانی و بردنی ژێر خانی سەروەت وسامانی کوردستان نەبێت لە سامان و نەوتی ئەم نەتەوەیە بە هۆی بنەمالەی بارزانی یەوە !؟ 
هەموو کەس ولایەنێک لە رۆشنبیرانی ئەم هەریمە لایان ئاشکرا یە ، کە دانا غازو قەرزە خەیالییەکانی لە سەرهەریم هیج بنەمایەکی راست ودرووستی تێدا نییە، بۆ ئەم بابەتە زۆر کەس ولایەن ئەوەیان دەرخستووە، کە ئەم بەناو دانا غازە تەنها درۆیەکی شاخدارە!!وبەس.... ، بۆ راستکردنەوەی بیانووەکانی حکوومەتە ئیفلیج بووەکەی نیچیرڤان بارزانی و دارو دەستەولایەنە گەندەڵەکانی، کە بەردەوامی بە درۆکانیان دەدەن و هەمیشە لە جەواشەکردنی ئەم میللە تە هەژارو زوەت لێکراوە دان ، هەر ماوەیەک دوای دەرخستن و راگەیاندنی رێژەی فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە جارێکی دی دانا غاز مان لێ ساخ دە کەنەوەو بە بیانووی سکاڵا ودۆراندنی حکوومەتە ئیفلیجەکەی نێچیرڤانی کوری ئیدریس بە جەند ملیاریک خەڵکە داماوەکەی دەخەنە ئەستۆی هەرێم و باری سەرشانی ئەم خەلکە ئەوەندەی ترگران وقورستر دەکەن ، وبە مەمرە و مەژی مووجەیان دەبرن پرۆژە ودام و دەزگاکانی ولات لە کاردە خەن و پرۆسەی پیشکەوتنی ولات لە شەل وپۆدەخەن.
تا کەی ئەم میللەتە لە م قومار کردنەی سەرانی ئیمارات و بە ناو دا ناغا زو سەرانی بنەمالەی بارزانی و بنەمالەی تا لە بانی ناگەن!؟ کامەیە ئەو قوومار کردنەی ، کە حکومەتە فاسدەکەی هەولێر پیێی هەستاوە ؟
... تەنانەت نەبەکارتی قومارەکانتان ئاشنابووین ، وە نە مشەماو مۆرەکانیشمان بینی !! تا وەکو بلین وەڵا راست دەکەن هەرێم قوماری کردووەو دۆراوە ....، ئیوەی دز ئیوەی دوو بنەمالەی بی شەرم ، ئەم هەریمەتان داغان و تالانکردووە بە نا وی دۆراندن !؟ برایان خوشکانی باشوورە داغکراوەکەم لە خەو هەستن خەو زەرەتا نە..... میللەت !!بە سییەتی نووستن بەدەست داد گاو دا نا غازە وە !!. باشتر وایە کەمێک بیر لە کەرامە تی با بردووی خۆمان و و نەوەکانمان بکەینەوە , کە چۆن بە دەست دوو بنە مالەی گەندەڵی تالەبانی و بارزانییە وە رسواو و بی حورمەت کراوین.
راستی نەمان وئیفلاس بوونی بەناو حکومەتی هەولێر 
سیاسەتی پارتی یە لەناوچەکە لەگەل رژێمی داگیرکەری تورکیایە
 ئەم میللەتە دەبێت ئەو راستییە باش بزانێت، کەبوجە و داهات لە فرۆشتنی نەوت وسەروسامانی ئەم هەرێمە بۆ خەرجی و تیجوونی ئەرکە سەربازییەکانی تورکیایە بۆ ناوجە پیکدادانەکانی لە گەل کوردو نەیارەکانی دا و وبەهەمان شیوە بۆ پرکردنەوەی کەلێنە ئابووریەکانی نێو ئەو ولاتەیە ، ئەویش ناردن و فرۆشتنی نەوتە چ لەریگەی بۆرییە نەوتەکانەوە چ لەریگەی تەنکەرەوەو چ لەریگەی کەشتییە نوێیەکەی ئەردۆغانەوە بێت، هەموو ئەو داهاتەش لەلایەن رژیمی داگیرکەری تورکیا وە دەستی بەسەردا گیراوەو هیجی نایەتە دەست بەناو حکوومەتی هەریمەوە, کە ئەمەش لە راستی دا بەدەست بنەمالەی بارزانییەوە یە بەپێی ئەوگرێبەستانەی، کەلەگەل رژیمی تورکیادا بەنهێنی بەستراوە .
ئەم راستیانە خودی یەکێتی لێی ئاگادارە و بە مەرجی پێدانی بەشێک لەوداهاتە دزراوە بەرامبەر بە جاوپۆشینی بەناو حکومەتی هەولیرلە بردن وفرۆشتنی نەوتی کێلگەکانی تری هەرێم، کە دەکەوونە ژێر دەسەلاتی زۆنی سەوزەوە .
بی گومان هەموو یەکیک لەئیمە ئەزانیت وئاگاداری ئەوهۆکارانەیە ، کە حکوومەتی تورکیا بۆچی پەنا بۆئەم جۆرە فرت وفیلانە دەبات !؟
١/ خەرجی وتیچوونی ئەرکەسەرباز ییەکان لەباشوور و رۆژئاوایی کوردستان وهەموو ئەو ناوچانەی کەلە سوریا و شارە کوردییەکان دا هەیە, کە بۆ ماوەی زیاد لە دوو سالە ئەنجامی دەدەن.
٢/ سەرەرای ئەوخەرجییە قوورسەی بەسەر تورکیاوەیە بەهۆی سیاسەتەچەوتە لۆکاڵی و دەرەکییەکانی ئەردۆغان بەرامبەربە ولاتانی دراوسێ و ئەوروپا وە..هەموو ئەمانە باری ئابووری یەکی سەخت ودارمانی بەدوای خۆیدا خولقاندووە.
٣/ پرکردنەوەی ئەو کەڵێن و قەیرانە ئابوورییەی ، کەبەسەرحکوومەتی ئەنقەرەدا هاتووە لە بایکۆدی گەشت وگوزاری نێو ولاتەکەدا ، کە ئەمانە بۆخۆی بوونەتە کەلینیکی گەورە لە داڕمان و هاتنەخوارەوەی ئاستی داهات و رەوشی ئابووری لە تورکیای ئەمڕۆدا .
ئەم راستیانە ئەوەمان پی دەلێت، کە ئەردۆغان لەگەل مەسعود بارزانی و سەرانی بنەمالەی (هەرزانی- بارزانی) ئەم ریکەوتننامایەیان مۆرکردووە بۆ بەتالان بردنی سەروسامانی ئەم ولاتە بەبئ هیج لی پرسینەوەیەک ، کەخراوەتە ژیرسایەی هەژموونی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکەی ئەنقەرە .
ئەم تالانچی ودزو جەردانە، کە بەئارەزوویستی خۆیان ولات برووتیننەوە تەنانەت لەژیر ناوی پەیمان و ریکەووتنی ٥٠ سالەیان ، واتە خەلکی ئەم هەریمە چاوەروانی نەوەبن، کە دەست لە ئەردۆغان و بنەمالەی بارزانی پان بکەنەوە و لەژیر زەبرو زووڵمی دەسەلاتی ئەو مافیا یانە دا ژیان بەرنە سەر.
 بۆ یە حکوومەتە سەرسەرییەکەی هەولێردێت جار ناجار رێک باس لە قەرزی درۆو دەلەسەی (دانا غاز)مان بۆ دەکات! پارتی ئەم کارانە دەکات تەنها بۆ مانەوەو پاراستنیی ژیانی خۆیان و بنەمالەو دارو دەستەکانیتی، بەرامبەربەم گەلە کە لە ماهیەت و بەناوکوردایەتی ئەم پارتە گەیشتوون چ خائین و نیشتیمان فرۆشێکن بۆ بێگانە ودوژمنانی ئەم میللەتە ، کە تاوکو ئەمرۆهیج بەرو ئاکامێکیان بۆ ئەم میللەت و خاک و نیشتیمانە نەبووە .
لەڕاستیدا کاتی ئەوە هاتووە کە دەبێت ئەم میللەتە زوڵملێکراوە را پەریت لەو خەوە درۆینانەی دەسەڵات و هەموو کاکە حەمە عەلی سالحەکانیش با جاریکی تر چاو و بە راستییەکاندا بخشێننەوە و غەشیمانە خوێندنەوە بۆ تەلەکەکانی دەسەڵات نەکات و بزانن جۆن پارتی و یەکیتی ئەم میللتەیان لە پەل و پۆ خستووە و را ستی یە کان لە گەل دەشارنەوە ! لێگەڕێن لە دۆکۆمێنت و هەژماری تەنکەر و پارەی دزراوو تەنها داوای هەلوەشاندنەوەی ئەو حکوومەتە بکەن ) . ئازادی دەسێنرێت ... نەک دەدرێت !)، لە چاوەررانی دوو بنەمالەی دزو مافیا و کۆمەلێک شەلاتی و چەقۆ وەشین ، مەحالە جاکسازی و گۆرانکار ی!!. گۆرانکاری تەنها بە راپەرینی سەرتاسەری و یاخی بوونی مەدەنی لە سەرتاسەری هەریمەوە دەست پی دەکات بە رامالینی ئەم  دز و جەردانەی کە ٢٧ سالە لە سەر بینە قاقای ئەم میللەت دەژین ، ئەمانە لە تەروو ووشکی ئەم خاک ونیشتیمانەیان خواردوووەو بردووە بەوەوشە وە نەوەستاون ..لەتالانکردن وویران کردن بەلکو سەروسامانی ئەم وولاتە بە دوژمنانی وولات دەبەخشنەوە و میللەت برسی و ر سوا دەکەن.
------------------------

http://www.msn.com/…/ HYPERLINK "http://www.msn.com/…/spiegel-geheimer-millionen…/ar-BBBzGmf…"spiegel-geheimer-millionen HYPERLINK "http://www.msn.com/…/spiegel-geheimer-millionen…/ar-BBBzGmf…"…/ HYPERLINK "http://www.msn.com/…/spiegel-geheimer-millionen…/ar-BBBzGmf…"ar-BBBzGmf HYPERLINK "http://www.msn.com/…/spiegel-geheimer-millionen…/ar-BBBzGmf…"…

13 وسيلة إعلام أوروبية تكشف عن ناقلة نفط باسم "أغداش" تمتلكها عائلة الرئيس التركي رجب طيب أردوغان سرّاً وتبلغ قيمتها نحو 26,5 مليون يورو. الناقلة هدية من قبل رجل الأعمال التركي صدقي آيان والملياردير التركي الأذربيجاني مبارز منسيموف. أفادت وسائل إعلام أوروبية الجمعة أنّ عائلة الرئيس التركي رجب طيب أردوغان تمتلك سراً عبر شركات وهمية مسجلة في مالطا وجزيرة مان ناقلة نفط باسم "أغداش" تبلغ قيمتها نحو 26,5 مليون يورو تلقتها هدية.
--------------------------------------
https://www.law360.com/articles/924029/kurdish-gov-t-must-pay-consortium-2b-award-court-told


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە