کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سامان گەرمیانی ئیفتیتاحی کۆلیژی کشتوکاڵ بە هاوڕێیەکی عودەی دەکاتەوە

Wednesday, 31/05/2017, 20:42


سامان گەرمیانی کوری مستەشارێک کە خۆشی هاوڕێی عودەی سەدام حوسێن بووە٫ لە گەڵ خۆیدا بردوە بۆ  ئیفتیتاحی کۆلێژی کشتوکاڵی کفری کەزورترین کەس و کاری ئەنفالی لێدەژیت٫ هەروەها ھەموو ئیدارەی گەرمیانیش لە دوای ھەردی شێخ تەیبی هاوڕێی  عودی سەدام حسێن کە ئێستا خاوەن کۆمپانیایی ئۆرانۆسە و ھاورێی سامان گەرمیانیە دوای خۆی خستبو۰
ئەوەی سامان گەرمیانیکردوێتی  لە خیانتکردنی ئەنفالچییەکان خراپترە و ئەوپەڕی سوکاییەتە بە ئێمەی کەس و کاری ئەنفال٫ دەبێت ئێمەی کەس و کاری ئەنفالەکان ڕێگا نەدەین سامان گەرمیانی بازرگان ئەم جۆرە سوکایەتییەمان پێبکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە