کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نازیەکان پەیوەندیان هەبوە بە بونەوەری هەسارەکانی ترەوە

Wednesday, 31/05/2017, 16:36


مێژووناسەکان کۆکن لەسەر ئەوەی هیتلەر پەیوەندی هەبوە بە بونەوەری هەسارەکانی ترەوە. پارتە سیاسیەکەی ئادۆڵف هیتلەر دروست بوو بوو لە کۆمەڵێک خەڵکانی تەمو مژاوی ئەو گروپە ناوی  " Thule-Gesellschaft " بوو. ئەو گروپە نهێنیە هەر ئەو گروپە بوون کە لە پشت سەلیبی نازیەکانەوە بوون.
ئەوانەی لێکۆڵینەوەیان کردوە بۆیان دەرکەوتوە کە نازیەکان خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بوون لەسەر بونەوەری هەسارەکانی ترو گەڕاون بە دوای سەرچاوەی وزەدا، ئەمەش لە ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی نوسراوە.
ئەو ڕێکخراوەی کە پارەی بۆ نازیەکان دابین دەکرد بە ناوی  " Thule-Gesellschaft " وە زۆرینەی ئەوانەی کە ئەندام بوون لەم ڕێکخراوەدا لە کۆتایدا بوون بە نازی، یەکێک لەوانە جێگری هیتلەر بوو بە ناوی ڕودۆڵف هەیس.
سەلیبی نازییەکان
ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە باوەڕیان بەوە هەبوە کە لە ژێر زەوی تونێل هەیە و ژیانی تێدایە واتە جگە لە مرۆڤ بونەوەری تریش لەسەر زەوی دەژی بەڵام ئەوان لە ژێر زەویدا دەژین.
ئەمان ئەم بونەوەرانەیان ناو نابوو  "– Vril-ya " ئەم گروپە تەکنەلۆژی و داهێنانیان زۆر بوە یەکێک لەو داهێنانە سەرچاوەی وزە بوو کە ناو لێنرا " Vril "فرێڵ.
لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن نازیەکان گەڕاون بەدوای ئەم بونەوەرانەدا و پاشان دۆزیویاننەتەوە، یەکێکی تریش لەوانەی کە باوەڕی بە هێزی فڕێڵ هەبوە مەهاتا گاندی بوە.
زانایەکی ئەڵمانی بە ناوی ویڵی لی لە سەرەتای جەنگی جیهانی دوو  ڕایکرد بۆ ئەمریکا و باسی لە کۆمەڵێکی نهێنی کرد لە بەرلین چالاکن، گوایا ئەم کۆمەڵە نهێنیە کاری ئەوەیە بە دوای جۆرە وزەیەکدا بگەڕێت بە ناوی وزەی ڤڕێڵ" Vril ".
بەهەمان شێوە پڕۆفێسۆرو لێکۆڵەرەوەی مێژووی بەریتانی بە ناوی نیکۆلاس گۆدریک- کڵارک باسی لە هەمان گروپی نهێنی کردوە لە بەرلین کە خەریکی پەیوەندی نهێنی بوون لەگەڵ بونەوەری تردا  و خەریکی گەڕان بوو بە دوای وزەی ڤڕێڵدا.
هانا نیومان دەڵێت ڕاوێژکارەکەی هیتلەر بە ناوی ئیخهارت زۆر تامەزرۆی زانیاری بوو لەسەر ڤڕێڵ، پاش ئەوەی کە نیومان دەلێت من کتێبەکەی بڵاتسکیم بە هیتلەر ناساد کە باس لە وزەی ڤڕێڵ دەکات وەک هێزێکی سحراوی..زۆرزێک لە مێژوو نوسان دەلین کە گوایا هیتلەر خەریکی سحری ڕەشی ڤڕێڵ- یا بوە. 
بنکەکانی ژێر زەوی:
لە کۆتایی جەنگی جیهانی دوو نازیەکان خەریکی دروست کردنی چەند جۆرە کەشتیەکی ئاسمانی بوون، زۆرێک لەو کەشتیە ئاسمانیانە لە کەشتی "UFO"یو ئێف ئۆ دەچێت.
زانایان دەلێن کە گوایە ئەم کەشتیە ئاسمانیانە بە وزەی ڤڕێڵ دەفڕێت یان بە تەکنەلۆژی بونەوەری دەرەوەی زەوی. 
ئەفسەرێکی ئێس ئێسی نازییەکان بە ناوی " Wilhelm Landig " دەڵێت نازیەکان هەر خەریکی پەرە پێدانی ئەم تەکنەلۆژیایە بوون و بە نهێنی بەردەوامیان پێداوە لە بنکەکانی ژێر سەهۆڵباندانی باکور.
لەم ساڵانەی ڕابردودا لە چیاکانی رووسیاش شوێنەوار ناسێک چەندین کەل و پەلی لەناو قوتویەکدا دۆزیەوە لە نزیک ئەو شوێنە دوو کەلەسەری جۆرە بونەوەرێک هەبوو لەگەڵ کەلەسەری سەربازێکی ئەڵمانی و چەند کەرەسەیەکی ئەڵمانی کە سەر بە نازیەکان  بووە، یەکێک لەو دۆزینەوانە مستیلەیەک بوە کە وێنەی ئەدۆڵف هیتلەری لەسەر بوە، وە کەلەسەرەکان جوان نیشانی دەدات کە ئەوە سکەلێتی بونەوەری هەسراەکانی ترە و سکەلێتی مرۆڤ نیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە