کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستنی ئاكرێ چی له‌كادیرێكی خۆیان ده‌كه‌ن ؟

Wednesday, 31/05/2017, 9:51


دوای بلاوبوونه‌وه‌ی كه‌یسی ئه‌شكه‌نجه‌دان و رفاندنی كارمه‌ندێكی ئاسایشی ئاكرێ له‌ لایه‌ن چه‌ند كارمه‌ندی تری  سه‌ر به‌ ئاسایشی گشتی له‌ هه‌ولێر، ماڵپه‌ری 17 شوبات له‌ سه‌ر زاری دایكی ناوبراو ئه‌وه‌ ناوی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ ئاشكراده‌كات ومه‌رجی ئازادكردنی كوره‌كه‌شیان ده‌دركێن
له‌ به‌رواری 31-3-2017 له‌ دوای ئه‌وه‌ی دلهاد كه‌مال جومعه‌ له‌ هه‌ولێرتاكسیه‌ك داده‌به‌زێت 4 كارمه‌ندی ئاسایشی ده‌یرفێنن و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن ودوایی په‌یوه‌ندی به‌ دایك وباوكیه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بێن كوره‌كه‌یان به‌رنه‌وه‌ وپێشیان ده‌لێن كه‌ له‌ سه‌ر پرسێكی كومه‌لایه‌تی ئه‌وه‌یان به‌ سه‌ر هێناوه‌
سه‌لوه‌ت ره‌جه‌ب باپیر، دایكی ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش تایبه‌ت بو 17 شوبات ده‌لێ "چوین كوره‌كه‌م بێنینه‌وه‌ سه‌یرم كرد نیو مردووه‌، چاویان پر خوێن كردووه‌ و حه‌وزیان شكاندووه‌ و سه‌ریان له‌ چه‌ند شوێنێك شكاندووه‌، دوای كه‌ هێنامانه‌وه‌ ئاكرێ چه‌ند روژێك لای ئێمه‌ مایه‌وه‌ وچاره‌سه‌رمان بو ده‌كرد، ونه‌شده‌وێراین بو خه‌سته‌خانه‌ ببه‌ین چونكه‌ بروامان به‌ دام و ده‌زگای ئه‌منی نه‌مابوو نه‌بادا بێن كوره‌كه‌م ببه‌ن، یه‌كسه‌ره‌ چوین سكالاشمان له‌ سه‌ر ئه‌و 4 تاوانباره‌ توماركرد، كه‌چی له‌ جیاتی ئه‌و 4 تومه‌تباره‌ بگرن كه‌ له‌ ئاسایشی گشتین، هه‌ستان پلانێكیان دانا بو ئه‌وه‌ی كوره‌كه‌م بیگرنه‌وه‌ وبیكه‌نه‌ بارمته‌ تا سكالایان له‌سه‌ر بكشێنینه‌وه‌.
سه‌لوه‌ت به‌ ده‌نگێی پر له‌ گریانه‌وه‌ داوایان له‌ ئێمه‌ كرد كه‌ كه‌یسی كوره‌كه‌یان بویان به‌لاو بكه‌ینه‌وه‌ و چونكی وه‌ك خۆی باسی كرد نه‌ پارتی وه‌كو حزب نه‌ ئاسایش به‌ یاسایی و ئاسایی هه‌لسوكه‌وتیان له‌ گه‌ل پرسی كوره‌كه‌یان نه‌كردووه‌ وئه‌و ده‌لێ ته‌نها راگه‌یاندن ماوه‌ ده‌ردی دلمان تاوبدات به‌ ده‌ست ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌.
 به‌ پیێ زانیاره‌یكانی 17 شوبات ئه‌و چوار كارمه‌نده‌ی سكالایان له‌ سه‌ری توماركراوه‌ كارمه‌ندن له‌ ئاسایشی گشتی له‌ هه‌ولێر ودلهاد كه‌مالیان له‌ ئاسایش به‌ بارمته‌ گرتووته‌وه‌ بو ئه‌وه‌ی ماڵباته‌كه‌ی ناچار بكه‌ن سكالا بكشێنه‌وه‌ وبه‌و مه‌رجه‌ كوره‌كه‌یان ئازاد بكه‌ن.

ناوی ئه‌و چوار تومه‌تباره‌ش ئه‌وانه‌ن :
1-شڤان جادر محو
2-جیهاد جه‌مال جمعه‌
3-جبار جادر محو
4-شاخه‌وان جادر محو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە