کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە برى پرۆژەى نوێ " دزى نوێ" پرۆژە تەواونەکراوەکان تەواو دەکات

Sunday, 28/05/2017, 19:13


بەرێز: دەرباز کۆسرەت : وەزیری ئاوەدانکردنەوە (ئێستا)
عمر فتاح : سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (پێشوو)
عماد ئەحەمد : سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران (پێشووتر)
شەهید ئەو کەسە بەجەرگەبوو کە نەیتوانى ونەیویست زوڵم و زۆرى رژێمەکانى پێشوو لەسەر خۆی و لەسەر میللەتەکەی قبوڵ بکات. بەوەی کە بە جۆرەها شێواز هەستا بۆ گۆرین و بەرگرى کردن لە گەل و گەراندنەوەى کەرامەت و رێزو ئازادی بۆ خۆی و هاونیشتیمانیانى. بەمە باجێکى گەورەیان دا بە بە جێ هێشتنى نیشتیمان و خانەوادە و ئیش و کار و خوێندن ،لە بەرامبەرا ئاوارەیى و دەربەدەرى و بێ جێگەیى و راکردن بۆ دەرەوە و شار و ژیان لە شاخ و سەر سنوور و ووڵاتانى ترو لە کۆتاییدا بەخشینى ژیان.
پاش ئازادکردنى کوردستان، داڵدەدانى خانەوادەى شەهید و کەسوکاریان و پێشکەشکردنى شوێنێک کە تیایدا نیشتەجێ ببن کەمترین خزمەتێکە بۆ پیشاندانى رێز و تقدیر نەک بۆ قەرەبووکردنەوەى گیانى لەدەست چووى برایان ، مێردیان یان کوڕیان.
بۆ ئەمە پرۆژەیەکى بچوک بە پارەیەکى زەبەلاح لە شوێنێکى خراپ و دوورە دەست (تابین) پێشنیار کرا، کە لە ساڵى (2004) بۆ ئەنجومەنی وەزیران کە (عمر فتاح) تیایدا سەرۆک بوو. بەدەر لەوەى کە بە بێ منافسە (تندر) درایە کۆمپانیای (BSCP ى ئیسپانى ) بە برى 500 خانوو پاش ئەوەى دەست بەکاربوو لە ساڵى 2007  بەبێ رەزامەندى دەستکارى چەند بڕگەیەکى کرا، بە نایاسایی پارەى لەسەر وەرگیرا. بری 2،053533 مەوادى پێ هێنرایە ووڵاتەوە و پێش هێنانە سەر پرۆژە فرۆشراو دزرا !
ئەمە جگە لە چەند دزییەکى تر کرا لە پرۆژەکەدا تا دوا جار لەبەر کوررتى بوجە وەستێنرا.
ئەو کارە نایاسایی و گەندەڵییانەى کرا لەو پرۆژەیەدا :
1- دانى پرۆژەکە بە کۆمپانیاى (BSCP)  بە بێ منافسە (تەندەر) لەسەر داواى عمر فتاح
2- هاوردەکرنى مواد بە بڕى 2،053533 دۆلار و فرۆشتنەوەى بە نایاسایی
3- تەزویرکردنى (خطاب ضمان) بۆ راکێشانى بڕى 3 ملیۆن و 250 هەزار دۆلار لە بانکى (TBI)
4- زیادکردنى چەند بڕگەیەک لە پڕۆژەکەو کارکردن تیایدا بە مەبەستى قازانجى ماددى کۆمپانیا بەدەر لە ڕێنمایی و لە دەرەوەى یاسا (بە بڕى 1 ملیۆن دۆلار)

پشان لە بەروارى 2010 پڕۆژەکە وەستێنرا و کارەکە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەى لێکرا و کەسانى تاوانبارو کەمتەرخەم دیارى کران کە بریتى بوون لە:
- کۆمپانیاى لازبێت - بەرزنجە 
- وەزیرى ئاوەدانکرنەوە
- بریکارى وەزارەت / بەڕێوەبەرى پڕۆژە تایبەتییەکان
- سەرپەرشتیارى پڕۆژە لە ناو بەڕێوەبەرایەتى ئاوەدانکردنەوە
لەبەر بوونى پشت و پەنای سیاسی و دواتر بەرکەوتنى پریشکى تاوان بۆ کەسانى باڵا دەست، تا ئێسا ئەم مەلەفە بە کراوەیی ماوە و کەسانى تاوانبار تا ئێستا سزا نەدراون و پڕۆژەکە وەستاوە.
جا دەپرسم: ئایا دەبێت کەسانى تاوانباربدرێنە دادگاو پڕۆژەکە تەواو بکرێت یان قەڵەوتریان بکەن و چەند ملیۆنیکى تر بە گەندەڵى لە سامانى گشتى بەهەدەر بدرێت؟!

هاوپێچ:
- وێنەى پڕۆژەکە 
- نوسراوى بانکى TBI


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە