بۆ نووسینەوەی مێژوو: خەڵاتی کۆسرەت رەسوڵ و رەوەندی کورد لە ئیتالیا
Monday, 29/05/2017, 19:01
کوردستانپۆست ئەم بابەت و راپۆرتە دوور و درێژەی د. جاسم خۆشناوی بۆ هاتووە لەسەر خەڵاتەکەی کۆسرەت رەسوڵ، لەبەر ئەوەی باسەکە زۆر دوور و درێژ بوو، ئێمە بەشێکیمان لێهەڵبژارد، لە خوارەوە بە شێوەی (PDF) تەواوی نووسینەکە بڵاوی دەکەینەوە، کە هەندێک نهێنی لەسەر ئەو خەڵات و جۆری ئەو خەڵاتانە هەڵدەداتەوە، کە ئیستا زۆربەی بەرپرسە نەخوێنەوارەکانی کورد خۆیانی پێوە بادەدەن و بەوەش راناوەستن دکتۆرای ساختە بە پارە دەکڕن .
--------------------------------------
لە بەشێکیدا د. جاسم خۆشناو بەم شێوەیە دەستپێدەکات:
جۆرە رێکەوتن و کەین و بەینێک لە نێوان دەستە و دائیرەی کۆسرەت و هەرێمی تۆسکانا، پێشوەخت دروست بووە، کە هەردوولا راستیەکانیان لە یەکتر شاردۆتەوە، هەرێمی تۆسکانا، ستافی سەرۆک، هەلخەلەتێنراون و ئەوانیش بە پێ خواسی بەناوکەوتوون. ئەوەیە دەلێ نەزان بە پێیەک و زانا بە هەردووک دەکەوێتە ناو "زەلکاو".
1 . کۆسرەت رەسوڵ جێگری سەرۆکی حکومەت نییە و نەبووە، نەدەبوایە هەرێمی تۆسکانا لە مەنیفێتست و بڕیاری بەخشینی خەڵاتەکە بەم پۆستە ناوی بهێنێت. جار جارە، ساڵی جارێک لە کێشەی پڕوپوچ، بەناوی جێگری مەسعود بارزانی، سەرۆکی نا شەرعی ئێستا، شەکردەشکێنێت و نە خۆی و نەخەڵکیش باوەڕیان بە پۆست و قسەو راگەیاندنەکان نییە.
2 . کۆسرەت دەور و مەوری نەبووە و نییە لە هاتن و ئیدارەی ژیانی ئاوارە و لێقەوماوەکانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و سوریا و ... هتد، نەمزانیوە سەردانێکی مەیدانی کامپی ئاوارەکان، تەنانەت لە زۆنی سەوزیش، کردبێت و کەمێک لە نەهامەتیەکانیان چارەسەر بکات. هەرێمی توسکانا دەبوایە ئەمە بزانێت، بە تایبەت، ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین، چەند ساڵێکە لە رێگەی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات. لە ساڵی 2000 تاکو ئێستا سەدان مندالی کورد بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ هاتوونە تۆسکانا.
3 . نە دەبوایە ستافەکەی کۆسرەت بلێت:
ا – کۆسرەت دەوری سەرەکی هەیە لە شەڕی دژ بە داعش، ئێستا رابەرایەتی رزگارکردنی موسل دەکات. رۆژانە دەیان وتار و رێپۆرتاژ بە زمانی ئیتالی دەربارەی شەڕی دژە داعش لە کوردستان بلاودەکرێنەوە و چەندەها کەنالی تیڤی ئیتالی لە هەولێر مەکتەبیان هەیە.
لەو سنورە زۆرەی 1200 کم کە بەناو لەگەل داعش هەیانە ئەوە دەیان سەرکردە و قارەمانی شێرە بەفرینە وجودیان هەیە، کۆسرەت زۆر لەو کەسانەی سەرو سمێل بۆیاغکراو قات ئوتیکراو، وەک خۆی، لە بەرەکانی شەڕە بەشداری کردووە. هەمووان ئاگادارن وەزارەتی پێشمەرگەی پارتی، چەندان جار، شاندی پێشمەرگەی داعش بەزێنەکانی وەک سیروان بارزانی و شێخ جەعفەر و ئەمساڵەکانیان رەوانەی پەرلەمانی ئەوروپی و وڵاتانیتر کرد تا باسی قارەمانێتی خۆیان بکەن، نە کۆسرەت و نە "کەسایەتیەکی بە مۆرال"ی یەکیتی بۆ دەرمان تیا نەبوو. ئەگەر گوێ لە قسەکانی شاندەکانی وەزارەتی پێشمەرگە راگرین، لە پەرلەمانی ئەوروپی و ئیتالی وا هەست دەکەی ئەوانە لە "مەیدانی حەیوانان" و "گومرگ – عەلوە" دانیشتن و وەک دەلال و جامبازەکان (لەگەل رێزمان بۆ ئەو توێژە کە خەریکە بەیەکجاری لە ناو دەچێت) قسسەیان دەکرد.
شاندی وەزارەتی پێشمەرگەو شێەرەکانی کوردستان، لە رۆما، لەگەل وەزیری بەرگری ئیتالیا لە 02/12/2015
ئاخر ئەمە خەڵاتی پێشمەرگەیە بدرێتە وەزیری بەرگری؟ دەک داوەشێن وخەجالاتبن لەگەل خۆتان و خەڵاتەکەتان.
شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆمیسیۆنی پەیوەندەکانی دەرەوەی سێناتی ئیتالیا لە 03/12/2015
هەولدەدەین لە ئایندە بە دەنگ و رەنگ ئەم قسە و پرسیار و وەلامەکانی ئەم دانیشتنە بلاوبکەینەوە.
ب - نەمزانیوە کۆسرەت "شێرەکەی کوردستان" بێت، ئەدی شێخ جەعفەر، کەمال کەرکوکی و سیروان مامز و کێ و کێ لە کوێ دابنێن؟ بە راستی شورەییە کەسیک ئەم ناوانە بۆ خۆی دابنێ. لای کۆمەلانی خەلکی کوردستان ئاشکاریە، بە دەگمەن سەرکردەیەکی شاخ و شار لە کاتی شەڕ لە ریزی پێشەوە بووبێت. کاتی خۆی لە پاریزگای هەولێر، لە 1976 بە دواوە هەر باسی قارەمانێتی سلێمان بیرێژی، دکتۆر خالید، شەفەی کۆیە (شەفیق زاهیر)، جار جارەش سەید کاکە... هتد دەکرا. لە گەرمیان هەر باس باسی مامە ریشە و جەبار فەرمان بوو. لە سلێمانی ئاسۆی دەلاک و دهۆکیش ... تاد.
ج – لە شەڕی داعش نزیکەی 1700 پێشمەرگە شەهید بووەو 5 هەزار بریندار و + کۆمەلکوژی ئێزیدیەکان، زیاد لە جارێ 2 و 3 برا یان باوک و کوڕ لە تەنیشت یەک شەهید بوون کەچی ستافەکەی کۆسرەت نموونەی قارەمانێتی و برینداربوونی پلنگەکەی کوردستان "شالاو کۆسرەت" بداتە دەستی ستافی سەرۆکی هەرێمی تۆسکانا.
هەروەها لە شوێنێ دیکەی باسە دوور و درێژەکە لە ژێر ناونیشانی (کاک جاسم ئەی تۆ هەولێری نیت؟) ئاوا دەنووسێت:
دوای تەواوبوونی مەراسیمەکە کە هاتینە دەرەوە هاوڕێیەکم، کاکە ئاسۆ فەرج (سلێمانی)، ووتی کاکە جاسم من هیچ لە قسەکانی کاک کۆسرەت حالی نەبووم، لە وەلام گۆتم وەڵڵە ئەمنیش وەکو تو، لە وەلام ووتی جا کاکە تۆ "هەولێر"یت بۆ لێی تێنەگەیشتی...... لەم قسانە بووین ووتی با تەلیفۆنێ بۆ کاک عادل موراد بکەم، وەلامی دایەوەو باسی مەراسیمەکەی بۆ کرد و ووتی "کاک عادل بە خوا هیچ لە کاک کۆسرەت حالی نەبووم ...."، ئەویش لە وەلام دایە قاقای پێکەنین و ووتی "بە خوا ئێمەش لە کۆبوونەوەکان هیچی لێ حالی نابین، باش نییە هی ئێوە جارێکە و تەواو، ئێمە لە هەموو دانیشتن و کۆبوونەوەیەک ئەوە حاڵمانە ....!!". هیوادارین کاک عادل موراد لەسە ئەم قسەیە سزایەکیتر وەرنەگرێت..!
بۆ خوێندنەوەی تەواوی باس و راپۆرتە نووسینەکە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست