ده‌ركردنی مه‌لابه‌ختیار و سالار عزیز په‌یامێكی سیاسیه نه‌وه‌ك بێ ڕێزی كۆمه‌لایه‌تی
Thursday, 25/05/2017, 7:28
ئه‌وانه‌ی وا تێده‌گه‌ن، کە ده‌ركردن و هوهاکێشان و تفكردن لەو به‌رپرسە مافیا و چه‌تانەی پارتی و یه‌كیتی ، هەروەها لابردنی گوڵه‌كه‌ی سه‌روكی حكومه‌ته گالته‌جاریه‌كه‌ی ژێر ده‌سه‌لاتی ماڵی مه‌لا مسته‌فا ، هەموو ئەوانە بێ رێزیه به داب و نه‌رێتی كورده‌واری، تێکڕا هەموویان خێله‌كیانه بیرده‌كه‌نه‌وه ، چونکە له‌وه ناگه‌ن كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا كۆچێكی ئەگەر کۆچێکی کۆمەڵایەتیی و سروشتی مرۆڤ بووبێت، لە هەمان کاتدا بۆ ئەم کۆچێکی سیاسییش بوو.
هاوكات له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا له‌كاتی له‌سێداره‌دان و شه‌هیدكردنی سه‌ركرده و پیشمه‌رگه‌كان یان كۆچی دوایی به‌رپرس و سه‌ركرده دیاره‌كانی كورد خه‌لك راده‌په‌رێ و ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌برێت، واتا ده‌بیتە هۆكاریك بۆگردبونه‌وه‌ی خه‌ڵک، تا توڕەیی خۆی لەو دەسەڵاتە ده‌رببڕێت، بۆیه مه‌رج نیه ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین ته‌نیا به به‌رنامه و رێكخراو بیت ، تا ئاستی ئه‌وه‌ی له بۆنه گشتیه‌كانی وه‌ك نه‌ورۆز له كوردستان پێكدادان روویداوه وده‌دات.
ته‌نانه‌ت هه‌رله‌وسلیمانیه له‌كاتی هینانه‌وه‌ی ته‌رمی شیخ مه‌حمودی نه‌مر ناره‌زایه‌تی زۆر گه‌وره ده‌ربڕدراوه یان له‌كاتی شه‌هیدكردنی چه‌ندین پیشمه‌رگه و سه‌ركرده له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان چه‌ندین جارناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌رپرسانی تاوانبار و داگیركه‌ر ده‌ربدڕ اوه ...
هۆكاری ره‌خنه‌گرتن له‌و هه‌ڵوێسته جوانه‌ی ده‌نگه توره‌بووەكانی روژی ناشتنی ریكخه‌ری گوران بۆ دوو هۆکار ده‌گه‌ڕێته‌وه:
یه‌كیان دژی ئەو به‌رپرسه چه‌ته و ناپاك و تالانچیانەی، کە ده‌یانه‌وێ به‌و هۆكاره له‌شوێنه گشتیه‌كان دورنه‌خرێنه‌وه، واتە خۆیان بە بەشێک لە جەماوەر بزانن.
دوه‌میان به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ئێمە هه‌موو كوردین و هاتوینه‌ته نێو مال كۆچكردوو، واتە بە عەقڵی خیله‌كیانه بیرده‌كریته‌وه ... گه‌رنا ئه‌وا شێوه‌یه بەشێکە له‌سزادان و دادگایی و هه‌ر كه‌سه پاداشتی وەرگرتنەوەی ئەو کارە ناشرین و خیانەتکاری و دزیانەی کە لە سامانی وڵات و میللەت کردوویانە.
هۆها وتفلێكردن و هێلكه‌و ته‌ماته باران كردنی به‌رپرسان له‌هه‌موو شوێن و كاتێكدا وه‌ك له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ماوه ماوه له میدیاكان ده‌بینن هه‌مووی ده‌چێته چوارچێوه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نی هه‌رگیز سوكایه‌تی نییه ، ئه‌وه‌ی له‌روژی ناشتنی تەرمی ێكخه‌ری گوران رویداوه به‌رامبه‌ر هه‌ر به مه‌لابه‌ختیار و سالار عزیز و قوباد تاله‌بانی، هەروەها بەرامبەر بە چه‌ندین به‌رپرسی تریش رووبه‌روی بونه‌ته‌وه، ئه‌وه په‌یامێكه بۆهه‌موو به‌رپرسه‌كان، كه ئه‌و خه‌ڵكه توڕه‌یه دژی ئێوه‌ی چه‌ته سیاسی و سیخوری پارتییه ، كه ناكرێ له‌ملا تاوان و كۆیله‌ی پارتی بن و بشتانه‌وێ له‌ملاوه وه‌ك سه‌ركرده گوڵ باران بكرێن .
په‌ره به‌و خه‌باته مه‌ده‌نی و ریسواكردنه‌ی به‌رپرسان بدەن له‌هه‌موو شوێنیك کە بۆتان کرا.
ئه‌وه‌ش ڤیدیویه‌كی تر كه‌له‌ستوكهۆلم گروپی ١٧ شوبات هۆیها و فیكه بۆ فه‌لاح مسته‌فا له 13 ٠١٢٠١٥ ئه‌نجام دا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست