کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جیاوازییەکان زۆره‌ له‌نێوان گۆڕی بارزانی و نەوشیروان مسته‌فادا

Wednesday, 24/05/2017, 19:49



كۆجی دوایی رێكخه‌ری گوران نه‌وشیروان مسته‌فا، زۆر هاوكیشه‌ و په‌یام و سیگنالی به‌ده‌سه‌لات و چه‌ته‌كان   نیشان دا له‌وكاردانه‌وه‌ جه‌ماوه‌ری و هه‌ست و سوزه‌ ده‌ربرینه‌ی خه‌لك بۆی ده‌ربری  ، هۆكاری سه‌ره‌كیشی له‌وه‌ نیه‌  كه‌ نه‌وشیروان له‌شاخ و ئه‌دیب و نوسه‌رو پیشمه‌رگه‌ی دێرینه‌    چونكه‌ زۆر به‌رپرسی و كه‌سایه‌تی تر هه‌مان سیمایان  هه‌یه‌، له‌شاخ بوه‌  خاوه‌نی ده‌یان په‌رتوكه‌ له‌نمونه‌ی وه‌ك مه‌لا به‌ختیار به‌لام ئه‌مرو یه‌كیك له‌به‌رپرسه‌ هه‌ره‌ قێزه‌وه‌نه‌كانی باشوره‌.بۆیه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و پیگه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دوركه‌وتنه‌وه‌ی بوو له‌ده‌سه‌لات و یه‌كیتی و هه‌نگاونانی ١٠ ساڵه‌‌ی كۆتایی ته‌مه‌نیتی  له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی چه‌ته و مافیاكان دا كه‌له‌بزوتنه‌وه‌ی گوراندا له‌گه‌ل هاوریكانی یه‌كیان گرته‌وه‌ ، چونكه ئه‌‌گه‌رنه‌وشیروان مسته‌فاله‌نێو یه‌كیتی بمابایه هه‌رگیز نه‌ده‌بوه‌ خاوه‌ن ئه‌و هاوكیشه‌ سیاسی و پێگه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ به‌رفراوانه‌، وه‌ك وتمان ئه‌مه‌ به‌ ‌شێكی سیگناله‌ ‌ده‌سه‌لات و پیاوه‌كانی كه‌ئێوه‌ ئاوا هوۆیهاو تفتان لی ده‌كرێ و ئه‌ویش به‌هۆی گورینی ویستگه‌ی ژیانی ده‌بیته‌ خاوه‌ن ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ به‌رفراوانه‌.
هه‌رئه‌وه‌ش بوو یه‌كیتی به‌په‌له‌ خۆی كرده‌ خاوه‌نی پرسه‌ كه‌و وه‌ك جێگری یه‌كیتی كۆنی ره‌فتاری له‌گه‌لدا كرد، گه‌رناهه‌رئه‌و جێگر سكرتیره‌ بوو، تاله‌بانی له‌كۆنگره‌ی یه‌كیتی ووتی ناپاكه‌ ومه‌ترسیترین تومه‌تی روبه‌رو كرده‌وه‌ كه‌ میلله‌تیكی توشی كیمیاباران كردوه‌ و میدیاكانی یه‌كیتیش چه‌ندین سال كاریان له‌سه‌رناشیرین كردنی ده‌كرد، به‌لام ‌یه‌كیتی هه‌لسا به‌و خۆ به‌خاوه‌ن پرسه نمایشكردنه‌یدا، ڕق وتوره‌یی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی،كه‌هاوسۆزی زۆریان بۆی هه‌یه‌ روبه‌روی به‌رپرسه‌كانی نه‌بێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی كه‌یه‌كیتی له‌شه‌ری سیاسی له‌گه‌ل پارتی پشتی له‌نه‌وشیروان  وگوران كردو و وه‌رێكه‌وتنامه‌كه‌ی نیوانیانی جێ به‌جی نه‌كرد ، كه‌ئه‌وه‌ دوای پروژه‌ی گه‌وره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بوو ، به‌لام به‌وشێوه‌ به‌رتیلدانه‌ سیاسیه‌ له‌خۆ به‌خاوه‌ن پرسه‌ زانین دا به‌رپرسه‌كانی یه‌كیتی رق و توره‌یی جه‌ماوه‌رو زۆر له‌سه‌ركرده‌كانی كه‌هاوسوزی نه‌وشیروانن كپكرده‌وه هاوكات وه‌ك ده‌ستكه‌وتیكی سیاسیش له‌قازانجی حزبی خۆیان به‌كاریان هینا، پارتیش سه‌ره‌تا هه‌ولی دا به‌لای كه‌م بیده‌نگ و دوره‌په‌رێز بیت ، به‌لام رق و توره‌ییه‌كی زۆر روبه‌روی بۆوه‌ كه‌به‌رای من ده‌به‌نگیه‌كی گه‌وره‌ی كرد كه‌پرسه‌ی ماته‌مینی گشتی رانه‌گه‌یاند به‌مه‌ش دوباره‌ خزمه‌تیكی گه‌وره‌ی كه‌سێتی و جه‌ماوه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فای كرد جونكه‌ كه‌سیتی نه‌وشیروانی به‌هیزترو خۆوشه‌ویستر كرد … بۆیه دواتر هه‌ستی كرد كه‌هه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌یان كردوه‌ ،ئیتر ده‌ستیان  به‌‌وه‌فد ناردن و بروسكه‌ لیدان كرد تا ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه‌كه‌م جاره‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی كه‌سێكی پله‌ یه‌كیان بۆسه‌رگوری كه‌سایه‌تیه‌كی ركابه‌ریان بنیرن و بۆی بچه‌مینه‌وه‌ گول له‌سه‌ر گوره‌كه‌ی دابنین!؟
 به‌لام ده‌مه‌وێ لێره‌دا له‌سه‌ر كروكی بابه‌تیك قسه‌بكه‌م ، ئه‌ویش نه‌وشیروان مسته‌فا له‌قۆناخی شاخی و له‌نێو یه‌كیتیدا هه‌له‌ و تاوانیشی هه‌بووه‌ ، كه‌ له‌وچركه‌ساته‌دا نامه‌وێ باسی بكه‌م به‌لام له‌١٠ سالی كۆتایی ته‌مه‌نیدا توانی وێنه‌ و بۆشایی سه‌ركرده‌یه‌كی پله‌یه‌ك له‌دژایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ چه‌ته‌ و مافیایه‌ وه‌ربگرێ ئه‌وه‌ له‌هه‌مو روویه‌كه‌وه‌ سه‌یر بكه‌ی وردبینی و پیلانیكی زیره‌كانه‌ی سیاسی و كه‌سیتی بوو، كه‌ هه‌م بۆشایی ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ هه‌بوه‌، كه‌به‌و نه‌به‌وایه‌ دروست نابوو، چونكه‌  له‌ ١٨سالی به‌رله نه‌وشیرواندا ده‌یان گروپ و پارتی سیاسی بچوك هه‌ولیان دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ، هه‌میش به‌نواندنی ئه‌و هه‌لویسته‌ی كۆتایی ته‌مه‌نی ده‌بیته‌ كه‌سایه‌تیه‌كی كاریزما چونكه‌ نه‌وشیروان خۆی به‌ده‌رله‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌یبوو كه‌سایه‌تیه‌كی مێژوو نوسیش بوه‌ ده‌یزانی كه‌سایه‌تی چون دروست ده‌بیت و‌پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌مینیته‌وه‌ بۆیه‌ له‌ئیستا دا له‌نیو سه‌ركرده‌ سیاسیه‌ ناسراوه‌ كانی باشور كه‌سیتی پله‌ یه‌كی وه‌رگرتوه‌. 
تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا 
سبه‌ی تاله‌بانی وه‌ك هه‌موو مروڤیك ماڵئاوای له‌ژیاندا ده‌كات به‌لام ئه‌و هه‌سته‌ جه‌ماوه‌ریه‌ گشتگیری و خۆشه‌ویستیه‌ی بۆنه‌وشیروان ده‌ربدرا بۆئه‌و نابێت، بۆتاڵه‌بانی له‌چوارچیوه‌یه‌كی دیاریكراو و  هه‌لبژارده‌یه‌كی حزبی و كه‌سانیكی هاوسۆز ده‌سورێته‌وه‌  به‌ڵام به‌خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ناچیته‌ نیو مێژوو به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌خۆی له‌ لوتكه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌لاتیكی بۆگه‌ن بوو وه‌ سازشی زۆری بۆ ماڵی بارزانی كرد تاده‌گاته‌ پاكانه‌ كردنی له‌چونه‌ سه‌رگوری مه‌لامسته‌فا و عاشق بونی كورسی و هینانه‌ پیشه‌وه‌ی یه‌ك سوپا له‌نه‌وه‌كانی خۆی و برایم ئه‌حمه‌د و حزبه‌كی گه‌نده‌ل و مافیا ….. كۆی ئه‌وانه‌ نیشان ده‌دا هه‌ر هات و هه‌رایه‌ك بۆمردنه‌كه‌شی ببیت كاتیه‌ و خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی له‌قولایی جه‌ماوه‌ره‌وه‌نیه‌ وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا . به‌لام گه‌ر تاله‌بانی له‌ته‌ك نه‌وشیروان ئه‌و روله‌ی ببینایه‌ زۆر له‌پیش نه‌وشیروان ده‌بوو
 له‌نیوان مه‌زارگای مه‌لا مسته‌فا ونه‌وشیروان مسته‌فا دا 
 هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌مه‌زاری نه‌وشیروان  زۆر بلند و جه‌ماوه‌ری تر ده‌بیت له‌مه‌لامسته‌فا هه‌ر بۆئه‌وه‌ ناگه‌ریته‌وه‌   وه‌ك زۆر باس ده‌كرێ  كه‌پارتیه‌كان زۆر مه‌لا مسته‌فا به‌مولكی خۆیان ده‌زانن ،به‌لكو هۆكاری سه‌ره‌كی بۆخودی مه‌لامسته‌فایه‌ كه‌خاوه‌نی كۆمه‌لێك سكاندال و تاوان وناپاكی گه‌وره‌یه ‌وه‌ك ئاشبه‌تال ، دزینی پاره‌ی شورش دوای ئاشبه‌تال ، تیروری كوردی به‌شه‌كانی تر خۆ به‌جوك زانینی به‌رامبه‌ر زۆر سه‌ركرده‌ی داگیركه‌ر … به‌لام له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ قێزه‌وه‌نترو مه‌ترسیتربۆسه‌ر لاوازبونی زیاتری كه‌سیتی مه‌لا مسته‌فا ئه‌و نه‌وه‌ جه‌ته‌ و مافیایه‌ كه‌ئه‌مرو له‌لوتكه‌ی ده‌سه‌لاته‌ و هه‌رجی كاری قێزه‌وه‌ن و سوكایه‌تیه‌ به‌دامو ده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌یكه‌ن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە