پارتییەكانی ناو حیزبی شیوعی و شیوعیەكانی ناوپارتی!
Wednesday, 24/05/2017, 19:59
زۆر سەیرە لەناو حیزبێكدا كەسانێك هەبن بەئاشكرا و بێباكانە كاری سیخوڕی بۆ حیزبێكی دیكە بكەن. دەبێ ئەو حیزبە چەند كڵۆڵ و پەرپوت بێت؟! كە ئەو كەسانە نەڕێز لەمێژووەكەی نەلەخوێنی شەهیدانی دەگرن. لەبەرئەوە دەڵێم كەسانێك چونكە هەموویان وانین، دەبێت ئاماژە بەوەش بكەین كەسانێكی تریش هەن جێگەی ڕێزن و خۆیان نەدۆڕاندووە.
----------------------------------------
حیزبی شیوعی لەمێژە بووەتە مەدرەسەیەك ئەندامەكانی پێدەگەیەنیت وەكو تەیرێك كەباڵی گرت دەفڕێتە ناو پارتی ! كاتێكیش دەچنە ناو پارتی ڕۆڵێكی زۆر هەلپەرستانە و ماستاوچیانە ومونافیقانە دەبینن، تەنانەت پارتیە ڕەسەنەكانیش لێیان بێزارن و بەچاوێكی سوكەوە سەیریان دەكەن. پارتی هەمیشە ئەم شیوعیانەی وەكو سەگ بەكارهێناوە بۆ ململانێی نەیارەكانی. بەتایبەتی هەرلەوكاتەی كاك نەوشێروان مستەفا بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند ئەوانە ئەو پارتیە شیوعیە دەمامكدارانە و ئەو شوعیە پارتیە بێ دەمامكانە وەكو سەگێكی بەڕەڵا هەمیشە لەوەڕیندا بوون بەرامبەر بزووتنەوەی گۆڕان. بەتایبەتی لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا لەهەموو بەهاو ڕەوشت و مۆڕالێك لادەدەن بو دژایەتی كردنی گۆڕان و كۆكردنەوەی دەنگ بۆ پارتی.
ئەو چەكەی كەپشتیانی پێ دەبەستن چەكی شەهیدانی پشت ئاشان و قڕناقەیە، تاڕادەیەك ئەو مەسەلەیان بێتام كردووە، خەڵك وابزانێ ئەوانە شەهیدی پارتین نەك شیوعی. بەداخەوە ئەم سیخوڕ و نۆكەرانە بازرگانی بەخوێنی ئەو شەهیدانە دەكەن، چونكە ئەوەی سۆز و خۆشەویستی بێت بۆ ئەو شەهیدانەیان نیە، تەنیا وەكو كرێگرتەیەكی پارتی ئەم ڕەفتارە قێزەونە دەكەن. ئەوان ئەگەر دڵسۆزن و پەرۆشن بۆ خوێنی شەهیدان بۆ جارێك هەربەڕێكەوتیش بێت باسی ئەو هەموو تاوانانەی پارتی ناكەن كەسەدان كادیری شیوعیان بەناهەق و نامەردانە شەهید كردووە. بەتایبەتی تاوانبارێكی وەكو عیسا سوار كەدوازدە كادیری پێشكەوتووی شیوعی بەدڕندانەترین شێوە شەهید كرد كەتاكو ئێستاش كەس نازانێ گۆڕەكانیشیان لەكوێن. بۆ باسی تاوانەكەی شەهیدانی مارۆچن ناكەن كەلەساڵی 1963 پارتی و بەعس (30) ئەندام و لایەنگرانی حیزبی شیوعیان بەنامەردانە شەهید كرد. بۆ باسی هێزی كوتەك و سجنی ڕایەت ناكەن كەتاوانی زۆر گەورەیان دەرهەق بەشیوعیەكان كرد. پارتی هەردەم حیزبی شیوعی پی سوك بووە هەمیشە هەوڵیداوە دەستەمۆی بكات و بیكاتە كلك و پاشكۆی خۆی، حیزبی شیوعیش هەمیشە ملكەچ بووە. لەم ماوەیەشدا كە سەركردەی دەستپاك كاك نەوشێروان كۆچی دوایی كرد، پارتیە شیوعیەكان و شیوعیە پارتیەكان چ لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان یان میدیا سێبەرەكانی پارتی دەستیان بەڕشانەوە كرد و هەرچی پیس پۆخڵی ناخیان هەبوو دەریان هێنا بەجنێو و تەشهیر كردنی كاك نەوشێروان. تەنیا بۆ دڵخۆشكردنی پارتی و نیشاندانی دڵسۆزی خۆیان بۆ پارتی. ئەمەش بەپیلانێكی داڕێژرا و كەعارە بەتایفیەكانی حیزبی شیوعی عیراقیش تێیدا بەشداربوون.
ئەو عەرەبە شیوعیە دژە كوردانە گشتیان مووچە خۆری بندیوارن لەهەرێمی كوردستان مووچەی قەبە وەردەگرن، ڕەنگە لەلایەن موقتەدا سەدریش مووچە وەرگرن. چونكە بوونەتە داردەستی ئەو گەنجە تایفی و كۆنەپەرستە. هەندێك لەو عەرەبە شەلاتی و مێشك بۆگەنانە، وەك ئەوەی كۆنتڕۆڵی خۆیان لەدەست دابێت، ئاوا داخ لەدڵانە هیرشیان دەكردە سەر كاك نەوشێروان هەربەپشت ئاشانەوە نەوەستان بۆ ڕازیكردنی موقتەدا و كۆنە بەعسیەكان و عەرەبە شۆڤینیەكان دەیانگووت. كاك نەوشێروان تاوانبارە بەكوشتنی سەربازە دیلەعەرەبەكان. كەئەمەش خۆی لەخۆیدا وروژاندنی فیتنەی نەتەوەیی و بیركردنەوەی شۆڤینیزمانەیە، هەمان عەقڵیەتی بەعسیەكانە بەڵام لە بەرگی شیوعیەتدا، هەرباشە ئەو شیوعیە شروگییە تایفیانە ناڵێن كاك نەوشێروان سونەیە! ئەو عەرەبە بیرتەسكانەی حشع ئەگەر هەر چۆنێك بڕشینەوە ئاساییە، چونكە ئەوان هەربەعەقڵیەتی داگیركاریەوە بیردەكەنەوە نەتەوەی كوردیان پێ هاووڵاتی پلە دووە، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە هەندێك لەوزۆڵە كوردانە بەچاوشۆڕی و وەكو جاشێكی سوك و چروك دەستخۆشیان لێ دەكەن، كە لەخوارەوە هەندێك نموونە لەم كۆمێنتانی فێسبوك دەخەمەڕوو، بۆ ئەوەی هەقیقەتی ئەو جاش شیوعیانە بۆتان دەركەوێت.
--------------------------------------------
--------------------------------------------
--------------------------------------------
--------------------------------------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست