کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شیوعیه‌كان له‌نێوان پشت ئاشانی یه‌كێتی و كانی ماسیه‌كانی مه‌لا مسته‌فادا

Tuesday, 23/05/2017, 8:43


حیزبی شیوعی به‌یانامه‌یه‌كی بۆ كۆجی دوایی سه‌ركرده‌ی نه‌مر نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ركردوه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی به‌یانامه‌كه‌ی حه‌مایل خانی دایكی مه‌سعود بارزانیه‌ كه‌چی زۆریك له‌ شیوعیه‌كان ده‌بینم ره‌خنه‌ له‌وبه‌یانامه‌یه‌ ده‌گرن !؟ بۆیه‌ بالێره‌دا هه‌ندێ شیته‌لی هه‌لویستی سیاسی حیزبی شیوعی بكه‌ین؟
هیج حیزبیك به‌ ئاستی حیزبی شیوعی و زۆربه‌ی كادیره‌كانی ناڕاستگوو دوڕوو نیه‌ له‌گه‌ل خوێنی شه‌هیده‌كانی.  له‌ نێو ئه‌و باسه‌ دا چه‌ند ووشه‌یه‌ك ڕێزبه‌ندده‌كه‌ین، له‌لایه‌ك شین و رورویانه‌ بۆ شه‌هیده‌كانیان له‌ پشت ئاشان و قرناقه‌، چونكه‌ به‌ده‌ستی هیزه‌كانی یه‌كیتی و سه‌ركردایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ شه‌هیدكراون، به‌لام له‌ملای تره‌وه‌ شانازی به‌نزیكبونه‌وه‌ له‌گه‌ل جه‌لادیكی تری حیزبه‌كه‌یان (مه‌لا مسته‌فا) ده‌كه‌ن و له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی پیشووش سالانه‌ چه‌ند به‌رپرسیكی باڵای شیوعی  سه‌ر په‌رشتی سالیادی مه‌لا مسته‌فای بارزانیان ده‌كرده‌وه‌، تاگه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی سكرتیری پیشوی ئه‌و حیزبه‌یان له‌ جه‌ند سالی رابردودا مه‌دالیای جه‌لادی هه‌زاران شه‌هیدی حیزبه‌كه‌ی بێ شه‌رم كردن له‌یه‌خه‌ی خۆی دا و دواتر مه‌دالیای زانكۆیه‌كی عه‌ره‌بی به‌ده‌ست گه‌وره‌ بازرگانیكی چاوجنۆك سیروان بارزانی وه‌ربگرێ ..كه‌جی تاپییان كرا ئه‌و مه‌لا مسته‌فایه‌یان به‌ناپاك و پیاوی ساواك   به‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ناساند ؟ له‌وشیوعیانه‌ ده‌پرسین، ئایا چه‌ند جار له‌ته‌ك پشث ئاشان باس له‌تاوانه‌كانی كانی ماسی و عیسا سوارتان كردوه‌ ؟ بۆچ ده‌یان تاوانی پارتیه‌كان هه‌لناده‌نه‌وه‌، ئایا ئه‌وانیش كادیر و شه‌هیدتان نین ؟ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر حیزب و كادیریكانتان راستگون ده‌بیت له‌خه‌می هه‌موو شه‌هیده‌كانیه‌وه‌ بیت، نه‌وه‌ك گریان بۆ به‌شیكیان بكات و بێ ده‌نگیش بۆبه‌شه‌كه‌ی تردا!؟ ئه‌مه‌ ده‌چیته‌ چوارچیوه‌ی قین و و خه‌بیسی سیاسی و كریگرته‌یی بۆ پارتی نه‌وه‌ ك وه‌فاداری بۆشه‌هیده‌كانتان ...
خاڵیكی تر ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێبكه‌م، گه‌ر شیوعیه‌كان وه‌فاداریشیان بۆ شه‌هیده‌كانی پشث ئاشان نیه‌ ،  چونكه‌ ئه‌وان كیشه‌ یان له‌گه‌ل نه‌وشروان مسته‌فایه‌ نه‌وه‌ك یه‌كیتی؟  وه‌ لێدانی شیوعیه‌كان بریاری یه‌كیتی و سكرتیری یه‌كیتی مام جه‌لالیش بووه‌، كه‌واته‌ هه‌موو یه‌كیتی تیای به‌رپرسیاره‌ به‌لام سه‌یره‌ ئه‌وان به‌س به‌دوای نه‌وشیروانن؟ هه‌موشی له‌به‌ر یه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌ چونكه‌ پارتیی زۆر رقی لە نەوشیروان مستەفا بووە؟!
با پرسیاریك له‌و حیزبه‌ و كادیره‌كانیان بكه‌ین چونكه‌ زۆر باس له‌خوێنی شه‌هیده‌كانیان ده‌كه‌ن  ، ئایا به‌راستی خه‌باتی ده‌یان هه‌زار كادیر و شه‌هیده‌كانتان بۆئه‌وه‌بوو ببنه‌ كۆیله‌ی پارتی و   له‌ برسیكردنی خه‌لك و تالانی سامانی وولاتدا بێ ده‌نگبن ؟ ئایا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حیزبتان گرتویه‌تیه‌ به‌ر گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی نییە به‌خوێنی شه‌هیدانتان؟ ئایا نیشتمانیكی ئازاد و گه‌لیكی به‌ختیار له‌ژێر سایه‌ی حوكمی خیله‌كی مالی بارزانیدا له‌ كاروخه‌باتی ئێوه‌ دا له‌كوێدا وه‌ستاوه‌؟ ئایا ئێوه‌ به‌س دژی ئه‌و حزب و سه‌ركردانه‌ن كه‌ هاوریی ئێوه‌ی شه‌هیدكردوه‌ ؟ ئه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو كۆمه‌لكوژی و تاوان و تیروره‌ سیاسیانه‌ی پارتی   ئه‌وانه‌ مروڤ نین و شایسته‌ی داكۆكی  و هه‌لویسته‌ كردن نیه‌ ؟ 
 شه‌ری ناوخۆیی هه‌موو حیزب و به‌رپرسه‌كان به‌رێژه‌ی جیا تیایدا به‌شداربوونه‌ و تاوانیان كردوه‌ و دیلیان كوشتوه‌، لایه‌نیك نیه‌ %100 تاوانبار لایه‌كه‌ی تر % 00 بیت، به‌نمونه‌ یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بهینینه‌وه‌ .... كه‌ شه‌ری ناوخۆیی له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردو ده‌ستی پیكرد شیوعیه‌كان له‌سه‌ره‌وه‌ و لای یه‌كیتی ده‌یان گوت ئێمه‌ بیلایه‌نین كه‌چی له‌ ملای تره‌وه‌ له‌گه‌ل پارتی و سوسیالست باره‌گای مه‌لبه‌ندی 3 یه‌كیتیان گرت و 7 پیشمه‌رگه‌ی قاره‌مانیان تیا شه‌هید كرد، له‌وانه‌ شه‌هیدی فه‌رمانده‌  ئه‌حمه‌د قه‌مبه‌ری، دواتر له‌ كه‌مینیكدا شه‌هیدان شه‌مال و سه‌ربازتان شه‌هید كرد و هه‌موومان هاتو هاوار و هه‌ره‌شه‌كانی یه‌كیتیمان له‌ ئیستگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ یاده‌، كه‌ چۆن ده‌یگوت توله‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌تان لێده‌كه‌ینه‌وه‌ ؟ بۆیه‌ ئه‌و تاوانه‌ به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی حزب و به‌شی زۆری سه‌ركرده‌كانتان بوو به‌تایبه‌تی ئه‌بو سه‌رباز وشیوعیه‌ عه‌ره‌به‌كان.برۆن ره‌خنه‌ له‌وان بگرن؟ دواتر  ئێوه‌ هاتن روژیك ره‌خنه‌ له‌خۆتان و سه‌ركرده‌كانتان (كه‌ریم ئه‌حمه‌د و ئه‌حمه‌دی بانی خیلانی و ئه‌بو شوان ..) بگرن كه‌ له‌ ئیستگه‌ی یه‌كیتی پاكانه‌یان دا و به‌شان و بالی ئه‌ویه‌كیتیه‌یان هه‌لده‌دا كه‌ بكوژی ده‌یان هاوڕێی شه‌هیدتانن ؟
پرسیاركی تر له‌ شیوعیه‌كان ده‌كه‌ین هۆی چیه‌ به‌رده‌وام ئێوه‌ دژی پارتی هه‌لویست ناگرن ئه‌ گه‌ر هه‌ر تاوان و ناپاكیه‌كیش بكات؟ ئایا ده‌توانن له‌ 1979 به‌دواوه‌ یه‌ك نمونه‌ بهینه‌وه‌، له‌كوێدا به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو جاشایه‌تیه‌ی پارتی بۆ سوپای داگیركه‌ری كورد كردویه‌تی، یان تیرۆری كوردی به‌شه‌كانی تر و و خه‌لكی ئازادیخوازی كورد له‌م به‌شه‌دا ره‌خنه‌یه‌كتان به‌ناوی حزبتانه‌وه‌ بوێرانه‌ لێگرتوه‌؟ به‌پیچه‌وانه‌وه‌ به‌رده‌وام كه‌وتونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری پارتییه‌كان و ئه‌وه‌ی پارتی پێی نه‌كراوه‌ شیوعیه‌كان وه‌ك حیزب و زۆرینه‌ی كادیره‌كانیان به‌ زیره‌كانه‌ داكۆكیان له‌پارتی كردوه‌؟ كامه‌ مالپه‌ری پاراستن و دژایه‌تی یه‌كیتی و گوران بیت له‌ فه‌یسبوكه‌كانتان بلاو ده‌كه‌نه‌وه‌ ؟ به‌كورتی له‌بری ئه‌وه‌ی بوقێكی سوور بن وه‌ك بوقیكی زه‌رد خۆتان نمایش ده‌كه‌ن؟ هه‌رگیز پرسیارێكتان له‌ خۆتان كردووه‌ هۆی چییه‌ ئه‌و هه‌موو كادیره‌ دیاره‌تان به‌تایبه‌تی راگه‌یاندكاره‌كانتان كه‌ له‌ حیزبتان دورده‌كه‌ونه‌وه زۆرینه‌یان ده‌بنه‌ پارتی و نابنه‌ یه‌كیتی و گۆران؟ به‌گیانیكی توڵه‌ و نانه‌وه‌ی شه‌ری ناوخۆیی ده‌ده‌ن و به‌راده‌یه‌ك له‌ پارتیه‌كان قێزه‌وه‌نترن دژ به‌ یه‌كیتی و بە گوران ده‌ڕشێنه‌وه‌ ؟هۆكاری چییه‌ به‌ده‌گمه‌ن كادیریكتان ده‌بینرێ له‌ نوسینی مالپه‌ریكدا یان له‌پۆستیكی فه‌یسبوكدا ره‌خنه‌یه‌ك و بنه‌ماله‌ی بارزانی بگرێ؟ به‌لام به‌ ناراسته‌وخۆ نووسینی زۆربه‌ی هه‌واداره‌كانتان هه‌لمه‌ت بووە دژ به‌یه‌كیتی و گوران و نه‌وشیروان مسته‌فا .
باشه‌ پارتی مه‌ترسیتره‌ بۆ خه‌لكی كوردستان و باوه‌ری شیوعیه‌كان، یان یه‌كیتی و گوران؟ ئایا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تاوانبار و ناپاكتره‌، یان نه‌وشیروان مسته‌فا ؟ كامیان میلله‌تی برسیكردوه‌ و كۆمه‌لگای وێران كردوه‌ و دامو ده‌زگا بالاكانی له‌دادگا و په‌رله‌مان و حكومه‌ت كردوته‌ گالته‌جار بۆ خزمه‌تی بنه‌ماله‌كه‌ی؟ ئێوه‌ كه‌ خۆتان بوێریتان نییه‌ یان ئه‌وه‌تا به‌رپرسه‌كانتان رێگری له‌حیزبه‌كانی تر ده‌كه‌ن ؟
حزبی شیوعی وسه‌ركرده‌ سیاسیه‌كانی وه‌ك عه‌زیز محمه‌د و كه‌مال شاكر و هادی مه‌حمودو ده‌یان سه‌ركرده‌ی تری ده‌بوایه‌ ئه‌وان ڕولی گوران و 10 ساله‌ی نه‌مر نه‌وشیروان مسته‌فا ویه‌كیتی له‌ خه‌بات بۆدیموكراسی و دژایه‌تی عەقلیه‌تی خیل و گالته‌كردن به‌دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن بنه‌ماله‌ی بارزانیه‌وه‌ بببینن، كه‌چی خۆتان نایكه‌ن و رێگریش له‌ هه‌ركه‌س و حیزبیك ده‌كه‌ن كه‌ دژ به‌ پارتی بوه‌ستیته‌وه‌، ده‌شتانه‌وێ پێتان نه‌گوترێ كه‌ ئێوه‌ كۆیله‌ی مالی بارزانین ؟
كادیرێكی یەكێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە