بارزانیەکان کێن و لە کوێوە هاتون؟
Monday, 22/05/2017, 15:52
بنهچهی بارزانیان دەگەڕێتەوە بۆ ناوی (بهرازئانیان)
زۆرگرنگە تاخەڵک بنەچەیان بناسێ و بزانێت کە ئەمانە لە ڕەچەڵەکدا کورد نین ...
بەبەڵگەوە بۆتان ئەسەلمێنین، عەشیرەتی بهرزانی هەربونی نەبوە وشەی بهرزانیش کەگوندەکەیانە لە(بەرازئانی) واتا بەرازهێنەوە هاتوە بەئەسڵ ئەم بنەماڵە (مەغۆلی تورک) ن .
گوندی بەرزان لەسەر نەخشە کۆنەکانی گوندەکانی کوردستانی سەردەمی عوسمانیەکان بونی نەبووە و یەکێکە لە گوندە تازەکانی سەر نەخشەی کوردستان. خوێندکارێکی مەسیحی عێراقی لە لێکۆلینەوەی ماستەرەکەیدا باسی باری ژیانی ژنانی ئیسلام کردووە. لەو لێکۆڵینەوەیەدا باسی دروستبونی ناوی گوندی بەرزانی کردووە و دەنوسێ: لە سەدەی ١٥ و ١٦ دا ناوی ئەم گوندە نەبووە. ئەڵێن فەرماندەیەکی سەربازی قزلباشی (کڵاو سور) ی عوسمانیەکان لە دەڤەری زاخۆ - ئامیدی - دھۆک ھەبووە بەناوی یڵماز، زۆر بەزەبر و زەنگ بوە و دزی و جەردەیی کردووە، بەبێ بەرتیل کاری کەسی ڕایی نەکردووە، پارەیەکی زۆری حکومەتی عوسمانیەکانی خواردووە، باجی ساڵانەی کەمی بۆ سوڵتان ناردوە ، بە جەردەیی و لەسەر پارە خەڵکی کوشتووە. ئەم ھەواڵانە وەکو شکات دەگەیەنرێنە سوڵتانی عوسمایەکان لە ئەستەمبوڵ. سوڵتان فەرمانی لێکۆڵینەوەی نھێنی دەدا و داوای زانیاری تەواو دەکات. لە ئەنجامدا دەرکەوتووە ھەواڵەکان ڕاستن. سوڵتان زۆر توڕە دەبێت و فەرمانی گرتن و لەسێدارەدانی بۆدەردەکات. ھەواڵەکە لە دەڤەرەکەدا بڵاودەبێتەوە و یڵمازیش دەیبستێتەوە، لەترسا خۆی و خێزان و خزمەکانی ھاوبەشی بون، ڕادەکەن و خۆیان دەشارنەوەلهو ناوچهیهیی بارزانی ئێستا کهچۆڵ بوهو کهسی تیا نیشتهجێ نهبوه پاش ماوەیەک چەند کەسێک بەرازی ڕاوکراو و کوژراو دەھێنن بۆ دەڤەری ئامێدی و دھۆک و بەو مەسیحی و سەربازە مەغۆلەکانی کە ھێشتا موسوڵمان نەبون و گۆشتی بەرازیان دەخوارد، دەفرۆشن. ھەرچەندە لێیاندەپرسن دانیشتوی کام گوندن خۆیان ئاشکراناکەن، ناچار ناویان لێدەنێن بەرازئانی (بەراز ھێنەر). پاش ماوەیەکی زۆر بە ھۆی ھاتوچۆی کاروانەکانەوە لەگەل بەرازھێنەرەکان، دەبینن کەپێشتـر ئەو گوندە لە نزیکی کانیەک بونی نەبووە و ئێستا چەند ماڵێکی لێنیشتەجێ بووە و بەراز فرۆشەکان نیشتەجێی ئەو گوندەن، لە ئەنجامی وتووێژی کاروانچیەکان و گوندنشینەکان دەردەکەوێ کە ئەمانە پاشماوەی یڵمازی قزلباشن. دواتر ئەوگوندە بووە بە بەرزان، ئێستا ماڵی بەرزانی بەو گوندە دەڵێن بارزان و جاریش ھەیە دەیگەڕێننەوە سەر وشەیەکی عارەبی بارز (دیار)، کە درۆیەکی شاخدارە. ئێستا چەند زانایەک لەسەر ئەوە ھاوبیـرن، کە ئەو جامانە سورەی مێزەری سەری بەرزانیەکان شانازی بۆماوەی قزلباشەکانی مەغۆلەکانی دەوڵەتی عوسمانیە واتە (کڵاوسور). بەڕاستی بێ ھیچ تانەیەک کە تەماشای بەرزانی و کوڕەکانی وبەتەمەنەکان دەکەی، بێکەم و زیاد لە مەغۆلەکان دەچن، کورتە باڵا و چاو بچوک. بەڵام ئێستا بەھۆی ژن خواستنەوە لە ھۆزەکانیتـر شێوەیان گۆڕانکاری بەسەرداھاتووە. لە دەوروبەری گوندی بەرزان چەند شوێنێک ئێستاش ھەن پێشگر و پاشگری بەراز یان پێوەیە، بۆنمونە: بەرازئاڤا + دۆڵێ بەرازان + دهشتی بەرازگر ،،،،،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست