كوردینه ئایا ئاگاداری یاریه تازه‌كه‌ی هێزه عیراقیه‌كانن ؟
Saturday, 20/05/2017, 19:23
سیاسه‌تی سه‌رجه‌م هێزه عیراقیه‌كان چی ئه‌وه‌ی به‌خۆیان دایرێژن یان سه‌ری میحوره‌كان رێنوێنیان بكه‌ن و پلانیان بۆ دانێن، تا ئێستا هیچ شتێكی له قازانجی كورد نه‌بووه و، دوای به‌رسه‌رچونی قۆناغی شڵه‌ژانی سیاسی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی، ئێستا واخه‌ریكه سه‌پاندنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و گه‌رانه‌وه بۆ چوارگۆ‌شه‌ی یه‌كه‌می پاش كۆتاییهێنان به داعش و بێ دابینكردنی مافه‌كانی كورد، له دواجاردا بۆته ئامانجی یه‌كه‌می ئه‌م لایه‌نه نێوخۆیی و ناوچه‌ییانه و، ئه‌گه‌ر له هیچ شتێك‌دا كۆك نه‌بن له‌م باره‌وه رێككه‌وتنیان به جوانی دیاره . ئه‌وه‌تا تارمایی ئه‌م پرۆژه نوێیه‌ی هیزه‌كان له شیعار و هه‌وڵ و ته‌كتیك و سه‌ره‌تای هاوپه‌یمانێتیه‌كانیانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و، گوایه زۆرینه‌ی نیشتمانی ئه‌م جاره له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له چوارچێوه‌ی دوو بلۆك دا دروست ده‌بێت و بێگومان سه‌ره‌كه‌ی له شیعه ده‌بێت و، هه‌ریه‌كه و هێزێك یان چه‌ند هێزێكیی كوردی و سونی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و، كێبركێكه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌نێوان ئه‌و دوو كوتله‌دا ده‌بێت و، ئه‌مه‌ش هه‌ر له ئێستاوه له جموجوڵه‌كانی هێزه عیراقیه‌كان دا زۆر به‌روونی ده‌رده‌كه‌وێت . دابه‌شبونی كوردیش له نێوخۆی خۆیدا بواری مانۆر و سیاسه‌تی بۆ خۆی نه‌هێشتۆته‌وه و تاراده‌یه‌ك زۆر زیانی گه‌وره‌ی به وه‌زع و قورسایی خۆی له نێوخۆی عیراق و ناوچه‌كه‌ش گه‌یاندووه، به‌ڵام گه‌ر به‌م شێوه‌یه بروات و به‌سه‌ر هه‌ردو ته‌وه‌ره عیراقیه تازه‌كه‌دا، ئاوا دابه‌شبن كه سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌ركه‌وتوو، ده‌رئه‌نجامی چۆن بێت، هه‌ر هه‌مووی به زیانی كورد ده‌كه‌وێته‌وه و پاشه‌كشه‌ی كوردیش له‌م باره‌وه به جوانی ده‌سه‌پێنێت و ته‌نانه‌ت ئیدعای سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ش ده‌بێته بڵقی سه‌رئاو، جگه له‌وه‌ی به‌خۆی بۆ موزایه‌ده‌ی نێوخۆیی به‌كار دێت .
دیاره شه‌ری داعش چه‌ند زه‌ره‌ی هه‌بوو بۆ كورد ئه‌وه‌نده‌ش له ده‌رئه‌نجامدا قازانجی هه‌بووه، كه :
*نه‌یهێشت فشار‌و ته‌وژمی ناوه‌ندێتی زیاتر بن و وه‌زعی كورد به‌م حاڵه‌ته‌وه زیاتر پاشه‌كشه بكات و ته‌نانه‌ت ئه‌م نیمچه سه‌ربه‌خۆییه داماڵرێت .
*ده‌ستی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی له‌نێوخۆیی عیراق چه‌ند واڵا كردووه، ئه‌وه‌نده‌ش له ئاست كورد دا به‌توندی به‌ستویه‌تیه‌وه و، مه‌شغولبونیان به داعش جێبه‌جێكردنی پلانه گه‌وره‌كه‌ی دواخستووه .
*ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتان له نێوخۆی عیراق، به پێی هه‌ڵوێست له‌مه‌ر بابه‌تی داعش كه‌تۆته‌وه نه‌ك له‌سه‌ر ململانێ نێوخۆییه‌كانی عیراق كه به بێ داعش له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته ده‌بوو، كه ئه‌میش له‌م حاڵه‌ته‌دا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له‌وێشدا هه‌ر كورد ده‌بوو به‌م وه‌زعه ناجۆریانه‌وه .
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌م كات و وه‌زعه‌ی شه‌ری داعش و مه‌شغول بوونی عیراق و هێزه هه‌مه‌ره‌نگه‌كان به‌م كه‌یسه‌وه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته باسی بكه‌ین، كه ئاراسته‌یه‌كی سیاسی نوێی هێزه عیراقیه‌كان روونتر بۆته‌وه، ئه‌ویش هه‌ڵوێشتی هه‌ر یه‌ك له‌و هێزانه‌یه كه مه‌رایی بۆ هه‌ندێك هێزیی كوردی ده‌كات و به نزیك له خۆی و له‌سه‌ر ته‌وه‌ری خۆی حسابی بۆ ده‌كات، كه‌چی ره‌خنه و بگره جوێنیش به‌ویتر ده‌دات، بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵوێستێكی كورد و كوردستانیانه و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستان له هیچ هێزێكی كوردی له به‌غدا ببینین، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی هێزه عیراقه‌یكان ره‌تبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش وا فه‌رز ده‌كات :
*ناكۆكیه نێوخۆییه‌كه‌ی كوردستان كاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌رهێزه كوردیه‌كان له به‌غدا بكات و به‌ره‌و ناكۆكی زیاتر و قوڵتر له‌نێو هێزه‌كوردیه‌كانی به‌غداش باڵبكێشێت، كه به غه‌شیمانه و سیاسه‌تی كاڵفامانه‌ی هه‌م سه‌ركردایه‌تی كورد و هه‌میش نوێنه‌رانمان له به‌غدا تا راده‌یه‌كی باش چونه‌ته ژێڕ ركێڤی ئه‌م هێزه عیراقیانه‌وه، به‌خۆیان بزانن یان نا، ئه‌وان به‌جوانی سیاسه‌تی ناوچه‌یی و نێوخۆیی عیراقیه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و بۆ دواجار په‌نجه گه‌زین هیچ دادیان نادات .
* ئه‌و ناكۆكیانه ته‌نها له سیاسه‌ته‌كانی هێزه كوردیه‌كان له پانتایی به‌غداوه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو قه‌یرانه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی كوردستانیشی گرتۆته‌وه و بوه‌ته هۆكاری زیاتر بۆ قوڵتر كرنه‌وه‌ی كیشه نێوخۆییه‌كانی كوردستانیش، هه‌روه‌ك چۆن قه‌یرانه نێوخۆییه‌كه‌ی كوردستان ناكۆكیه‌كانی نێوان هێزه كوردیه‌كانی له به‌غدا دروست كردووه .
* ملكه‌چ بوون به‌م سیاسه‌ته هه‌مه‌گیره نێوخۆیی و ناوچه‌ییه‌ی عیراق، كه به پلان و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی به فرتوفێلێكی ورد و سه‌ركه‌وتووه‌وه به‌رێوه‌ده‌چیت، ئه‌گه‌ر پێشتر كورد هێلكه‌ی هاوسه‌نگی ته‌رازووكه بوبێت له عێراقدا ئه‌مرۆ وایلێهاتووه ته‌نها ببێته پاشكۆی هێزه عیراقه‌یكان و هه‌ریه‌كه‌و له‌پێناو ملكه‌چكردنی لایه‌نه كوردیه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری ئه‌م رێگه‌یه‌ی گرتۆته به‌ر نه‌ك زه‌مینه سازی بكه‌ن بۆ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی رۆیشتن كه ئدیعای ده‌كه‌ن، به‌ڵكو وا بروات له فیدراڵیزمه‌كه‌شمان ده‌كه‌نه‌وه و له‌دوامه‌ودادا به ناوی دیموكراسی و هێزی زۆرینه‌و كه‌مینه‌وه ده‌كه‌وینه ده‌ست ناونه‌ندێتیه سته‌مكار و داپلۆسینه‌ره‌كه‌وه .
بۆیه له‌م ماویه‌دا هیچ سه‌رمان سور نامێنێت هه‌ر كه‌سایه‌تی و لایه‌نێكی سیاسی عیراقی له راگه‌یاندناكانه‌وه ده‌رده‌چێت و به دیاریكراوی ره‌خنه و تا رادیه‌كی بێ شه‌رمانه جوێنیش به لایه‌نێكی تایبه‌تی كوردستانی ده‌دات و به مه‌دح و سه‌نا و په‌ری ئاساوه وه‌سفی ئه‌ویتر ده‌كات وبه شان‌و باڵی لایه‌نه‌كه‌ی تردا دێته‌خواره، ئه‌مه‌ش نه‌ك بۆ چاوی كاڵی ئه‌و لایه‌نه به‌ڵكو بۆ زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ی ته‌وه‌ربه‌ندی له‌و جۆره‌ی كه به خۆیان و وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه پلانیان بۆ داناوه و، ئێمه‌ش له گوێی گادا نوستوین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست