نەوشیروان گەڕایەوە ..!
Saturday, 20/05/2017, 8:30
لەدوای سەفەرکردنی نەوشیروان مستەفاڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆوڵاتی بەریتانیا ئیدی لەوکاتەوە تاچەندڕۆژێک پێش ئێستا هاتنەوە یان نەهاتنەوەی نەوشیروان مستەفادەنگوباسی گەرمی ناوهاوڵاتیان بوو.. هاوڵاتیان بەگرنگیەوە هەواڵی تەندروستی ئەم سیاسەت مەدارەیان دەپرسی چونکە بەشێکی زۆری هاوڵاتیان ئومێدێکی گەورەیان لەسەرهەڵچنیوە ووەکو ڕێگایەک بۆگەشتن بەئاسۆتەماشای دەکەن.. بەڵام ئەوەی گرنگەئەوەیەئاخۆوەک جاری پێشوو گرنگی دەدات بەڕێکەوتن لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یان جێگرەوەکانی ئەم ڕێکەوتنە دەدۆزێتەوە چونکە دوای تێپەڕبون لەساڵێک بەسەرواژۆکردنی ڕێکەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان ویەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەئامادەبونی تاڵەبانی ونەوشیروان مستەفاهەتائەم چرکەیە هیچ کام لەخاڵەکانی ناوئەم ڕێکەوتنە جێبەجێ نەکراوە.. وەک هەموانیش دەزانین هاوڵاتیان لەباروگوزەرانێکی خراپدان وهیچ کام لەلایەنە سیاسیەکانیش خۆیان ناکەنەخاوەنی خەمی خەڵک وهەمویان خەمی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان وهەمویانیش خەمی خەڵکیان لەیادکردوە لەئێستاداهاوڵاتیانی بەش مەینەت بێکەس وبێ بەرگریکارن کەوابێت هاوڵاتیان پێویستیان بەڕابەڕێکە بۆڕزگاربون لەم دۆخەچەقبەستوەی هەرێم.. گۆڕان لەغیابی نەوشیروان مستەفادانەیتوانی بڕیاربدات گەرچی خواستی زۆرینەی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەبوو گۆڕان لەحکومەت بکشێتەوە بەڵام بڕیاربەدەستەکانی ناوبزوتنەوەی گۆڕان کەچەندین کۆبونەوەیان ئەنجامداوزیاترلە (12)کاتژمێر لەکۆبونەوەی جفاتی نیشتیمانیدابون نەیانتوانی بڕیاربدەن کەبکشێنەوە لەم دەسەڵاتەکەتاسەرئێسقان بۆگەنی کردوە.. گۆڕان دەبێت ببێتەخاوەنی هەموودەنگەناڕازییەکان ولەژێرچەتری خۆیداکۆیان بکاتەوە ئەگەروانەکات گۆڕان زەرەرمەندەچونکە پشت وپەنای گۆڕان تەنهاهاوڵاتیانی ستەملێکراو بەش مەینەتە کەوابێت گۆڕان دەبێت بەوریاییەوەمامەڵەبکات ودیسانەوەنەکەوێتەوەناوبازنەی یارییەکانی دەسەڵاتەوە.. گۆڕان دەبێت جدیترکاربکات بۆگەیاندنی ئەوهەمووسوکایەتیەی کەدەسەڵاتی کوردی بەتاکی کۆمەڵگەی کوردی دەکات بۆجیهانی دەرەوەکەهەرڕۆژەو لەژێرناوێکی جیاوازدایاری بەهەستی تاکی کوردی دەکات. دەبێت گۆڕان بەکردارخۆی جیابکاتەوە لەهەمووپارتەکوردییەکانی ترکەلەژێرناوی گەورەی دیموکراسیداکاردەکەن بەئاڕاستەی تاکڕەوی لەهەندێ ناوچەش هەوڵی زیندووکردنەوەی حوکمی بنەماڵەدەدرێت ولەهەندێ ناوچەش ئەم
سیستەمەچەسپاوە. .دەبێت گۆڕان چیتر واز لەکڕوزانەوەی بەردەم ڕاگەیاندنەکان بهێنێت کەمن وەک بارانی بەهاردێتەپێش چاوم هەندێ جاربەلێزمەدادەبارن هەندێ کاتیش هەمیشەئاسمانیان ساماڵەچونکە هەمیشەدەڵێن: یەکێتی ئامادەنیەڕێکەوتنەکەی نێوانمان جێبەجێبکات یان دەڵێن: پارتی قفڵی داوەلەپەرلەمان و وەزیرەکانی ئێمەی ناردۆتەوە ماڵەوە! ئەگەرگۆڕان ئەم کارانەوچەندین کاری باشتربەئاڕاستەی باشترکردنی خراپی گوزەرانی هاوڵاتیان نەکات کەوابێت هیچ جیاوازییەک نابینم لەنێوان هەرپێنج لایەنەکەی ناوحکومەت چونکە لەئێستادا هاوڵاتیان وەک تاڵانچی تەماشای حکومەت دەکەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست