کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەبۆنەى کۆچى نەوشیروانەوە

Friday, 19/05/2017, 22:19


با گریان  و ماتەمین بکرێت بەخۆپیشاندان و راپەڕین
  بەمردنى هەموو کەسێک نیگەرانم و لەناخەوە پێم ناخۆشە،بەڵام ئێمەى کورد وەک نەجمەدین مەلا ئەڵێت (زیندو کوژى مردوو پەرستین)،ئیمرۆ نەوشیروان کۆچى دوایى کرد، پاش خۆى قەرەباڵغى و گردبوونەیەکى بێشومار لەگردەکە و نەخۆشخانەى فاروق دروست بوو، کە تەواوى  خەڵک بۆى لە پرسە و ماتەمین و شیندا بوو. لەوەش سەیرتر بەشێکى زۆرى ئەو کەسانەى کە لە فەیسبوک و میدیاکان هاوخەمى بۆ دەردەبڕن و پرسەنامە ئەنێرن و وێنەى قەبە و زلى نەوشیروان بڵاو دەکەنەوە، ئەوانەن کە تا دوێنى و تاسەر ئێسقان داژیەتیان ئەکرد. و تەشهیر و گاڵتەیان پێدەکرد. رێگریان لە چالاکى و بەشدارى سیاسى و حکومى دەگرت.
 نەوشیروان بزوتنەوەى گۆڕانى دروستکرد و بە ئامانجى ئەوەى کە بتوانێت گۆڕانکارى لە سیستەمى دەسەڵات و حزبایەتى وڵاتدا بکات، بەڵام بەهۆى کۆمەڵێک هەڵەو کەمو کوڕى و سازیش وناتەواوی لەناو بزوتنەوەکەیدا، کە لێرەدا کاتى  نىیە باسیبکەم، بزوتنەوەکەى کرچ و کاڵ مایەوە و، نەیتوانى ئامانجى خۆى بپێکێت، جگە لەوەى کۆمەڵێک کەسى هەلپەرست و بەرژەوەند خوازیش خۆیان بەو بزوتنەوەیەدا هەڵواسى، بوونە بەرپرس و وەزیر و پەرلەمانتار، پاشان سەنگەریان گواستەوەو کەوتنە دژایەتى نەوشیروان، ئەمەش بۆخۆى  ژمارەى گەندەڵ و بەرپرسە نابەرپرس و دزو تاڵانچییەکانى بۆ دوو هێندە زیاد کرد، کە بەداخەوە نە نەوشیروان و نەبزوتنەوەکەى  نەیانتوانى بەر بەو لێشاوى گەندەڵانەى کە خۆیان خزاندە ناو گۆڕان بگرن،بگرە تا دەهات زیاتر و زیاتر دەبوو. لەبەرامبەریشدا گۆڕان  بە پاساوى نەخۆشى و غیابى نەوشیروان نەی توانى هیچ ئیجرائاتێک لە دژیان بکات،  دەرکردنى سەرۆکى پەرلەمان و ئیزندانى پەرلەمانتاران و وەزیرەکانى گۆڕان لەهەولێر لەلایەن پارتى، هێندەى دیکە نەوشیروان و گۆڕانى خستە ژێر پرسیارەوە، کە بەرادەیەکى زۆر خەڵک لێیان تەکییەوە. واتا نەوشیروان دەستى لەبنى هەمانەکە ترازا. لەو کاتەدا کە گۆڕان خاوەنى پێگەیەکى جەماوەرى  گەورەبوو، خاوەنى 25 کورسى بوو کە دەکاتە نزیکەى نیو ملیۆن دەنگدەر و لایەنگرى، پرسیار ئەوەیە باشە بۆ نەیانتوانى ببنە فشار بۆ سەر دەسەڵات و ناچاریان بکەن کە دان بە پێگەو هێز وجەماوەریى گۆڕاندا بنێن.؟! ئەو جەماوەرەى کە ئیِمرۆ بە حەماسەوە  لە پرسەدا بوون دەورى گردەکە و نەخۆشخانەى فاروقیان دابوو، گەر بهاتایە نیوە یان چارەکى ئەوانە بەجددى و بوێرى و نەترسییەوە رووبەرووى سەرانى دەسەڵات بونایەتەوە، وەک ئیمڕۆ  کەرنەفاڵى خۆپیشاندان و مانگرتن و رێپَوانیان ئەنجام بدایە، ئێستا خەڵکى کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان لە بارێکى باشتر و پڕ لەئارامیدا دەبوون، دڵنیاشم کە نەوشیروان بەئاسودەیى سەرى دەنایەوە، پاش خۆى کەسانێکى بەجێدەهێشت کە درێژە پێدەرى ئەو رێگایە بن. ئێستاش نەچووە بچێت، گەر هەوادار و لایەنگرانى نەوشیروان خۆیان بە دڵسۆز و درێژەپێدەرى گۆڕان  دەزانن ، ئەوا دەبێت رووبەرووى ئەرک وکارێکى قورس ببنەوە
یەکەمیان: هەوادارانى گۆڕان ببنە گروپى فشار  و بەردەوام بن لە سەر  خۆپیشاندان و چالاکى مەدەنى تا ئەو کاتەى گۆڕان سەنگ و قورسایى بۆ دەگەڕێتەوە دەچێتەوە ناو کایەى دەسەڵات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە