سالار عەزیز: پارتی هێزێکی نیشتمانییە و بارزانیش سەرۆکە
Wednesday, 17/05/2017, 22:19
سەرنجی کوردستانپۆست:
لە کاتێکدا پارتیی و بنەماڵەی بارزانی، بەهۆی ئەو هەموو خیانەتە مێژووییەی تۆماریان کردووە، بەتایبەتی هاریکارییان لەگەڵ داعش و تورکیا، هەروەها خیانەت و ناپاکیی وەک تیرۆر، دزیی، جاسوسی، خیانەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی کە بە ئاشکرا بۆ دوژمنان و داگیرکەرانی دەکەن، بەوهۆیەوە لە ناو کوردستان و جیهاندا رۆژ لە دوای رۆژ سوک و ریسوا بوون، کەچی کەسێکی وەک سالار عەزیزی کۆنە یەکێتی، تازە گۆڕانخواز، لەو قسانەدا پارتی بە هێزێکی نیشتیمانی و بارزانی بە سەرۆک دەزانێت.
ساڵار عەزیز یەکێک بوو لە هەرە دوژمنە سەرسەختەکانی بنەماڵەی بارزانی، چەندین کەسی بێتاوانی بە ناوی پارتیی دارکاری دەکرد و بەردەوام جنێوی بە گۆڕی بارزانی و بنەماڵەکەی دەدا، ئیستا لەم کاتە هەستیارەدا کە ئەستێرەی بنەماڵەی بارزانی بەرەو کوژاندندەوە دەچێت، کەچی ئەم ناپاکە بە شانی شکاوەوە دەیەوێت بچێتە ژێر باڵی ئەم حیزبە خائین و بنەماڵە ناپاکە و هەڵیبستێنێتەوە.سالار عەزیز کەسێکی گێلی سیاسیی و بێموراڵە، هەمیشە لە دوای رووداو و بەرپرسەکانەوە سێبەری بینراوە، ئیستا بۆ پاراستنی ئەو زەوی و پارە زۆرەی لە بازرگانی سیاسیەتدا دەستی کەوتووە، دەیەوێت لە رێگای ئەم ماستاوکردنەوە بیپارێزێت، دەنا لە کاتێکی وادا جوقەی نەدەکرد.
کوردستانپۆست ئەم بابەتە لە نێو ئەرشیفی خۆی دەبارێزێت، تا بۆ پاشەڕۆژ نەفەرت لە روخساری ئەم بەرپرسە خائینانە بکرێت.
--------------------------------
یەکێک لە دامزرێنەرانی پێشووی گۆڕان دەڵێت" پارتی هێزێکی نیشمانییە و، هێزێکی چەکداری گەورەی هەیە، کاک مەسعودیش سەرۆکی هەرێمە و پیاوێکی ناسراوە لە جیهان".
دوای ونبونێکی زۆر لە میدیاکان، سالار عەزیز ئەندامی پشێووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی درێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی رووداو دەڵێت " هێزێک هەیە ناوی پارتییە، پارتی هێزێکی نیشمانییە لە پایتەختی کوردستانە، هێزێکی چەکداری گەورەی هەیە، پەیوەندی هەیە، کاک مەسعود سەرۆکی هەرێمە و پیاوێکی ناسراوە لە جیهان".
سالار عەزیز کە لە ئایاری 2014 دا وازی لە بزووتنەوەی گۆڕان هێنا، رای وایە دەبێت پشتیوانی لە هەر کەسێک بکرێت کە هەوڵ بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ دەدات پێیوایە دەبێت هەموو هێزەکان تێیدا بەشدار بن، بەڵام لای ئەو بەتایبەتی دوو هێز گرنگن کە یەکێکیان پارتییە و ئەوی دیکە یەکێتی، ئەو دەڵێت: "پێویستە ئێمە واقیعیانە بیربکەینەوە، ئێمە شەڕمان لەگەڵ یەکدی کرد، کەسمان نەبەزین، خۆ ئەگەر لایەکیش بەهێز بووایە ئەوا دەوڵەتێک نەیدەهێشت. سەرەڕای ئەو هەموو تەجروبەیە، نەمانتوانی ئەو واقیعە بگۆڕین.
لەبارەی ئەو بۆچوونە جیاوازانەی لەسەر بارزانی سالار عەزیز دەڵێت: "من بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی دەزانم. من لە جیاتی ئەو حیزبانە بم قەت بابەتی کاک مەسعود ناکەم بەکێشە و نایهێنمە ناو ناوان. لەبەرئەوەی من واقیعەکە تێدەگەم، بۆ بێین بکەوینە کێشمەکێش و بڵێین وەڵڵا تۆمان ناوێ دەبێ تۆ لە پەرلەمان هەڵبژێرن".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست