Monday, 15/05/2017, 19:19
قیاس گرنگە:
ئەمەیان کەمێک زەحمەت دەبێت باوەڕی پێ بکرێت یاوەکو تێگەیشتنمان بۆی هەبێت، ئەو کەسەی کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئەم بونەوەرانە ڕونی کردۆتەوە و دەڵێت کەشتی ئاسمانیان هەیە گەورەییەکەی هێندەی گەورەیی مانگ دەبێت، ئەمەش واتای وایە هەزارەها کیلۆمەتر پانی کەشتیەکەیە، کەشتیشیان هەیە لە ١٥ کیلۆمەترەوە پانە تا دەگاتە ١٠٠ کیلۆمەتر ، ئەم قیاسە بچوکەیان بە کەشتی ئاسمانی دایک ناو دەبرێت قیاسی بچوک.
لەم ساتەدا حەوت هەزار کەشتی لەم قیاسە لە کۆمەڵی خۆری ئێمەدا جێگیرە، جۆرێکی تر لە کەشتی ئاسمانی کە بە جۆری سوپەر کەشتی دایک ناسراوە کە پانیەکەی شەش هەزار مایلە..واتە نزیکەی دە هەزار کیلۆمەتر.
کەشتی ئاسمانی جۆری دایک پانی ١٠ کیلۆمەتر |
ئەم کەشتیانە جێگیر کراون لە دوری یەک ساڵی تیشک لە کۆمەڵی خۆری ئێمەوە، بەڵام ئەم کەشتیە دەتوانێت بە جاو تروکانێک ئەو مەسافەیە ببڕێت واتە ساڵێکی تیشک بە چرکەیەک دەبرێت و دەگاتە نزیکی زەوی.
هەزار دانە لەم جۆرە کەشتیە لە دوری یەک ساڵی تیشک لە کۆمەڵی خۆری خۆمانەوە جێگیر کراوە.
دەڤری فڕیو:
ئەو کەشتیە ئاسمانیانەی کە ئێمە بە دەڤری فڕیو ناویان دەبەین، ئەمانە بە کەشتی ئاسمانی دایک جۆری بچو لە زەوی نزیک دەکرێنەوە و پاشان ئەو دەڤرە فڕیوە بەکار دەهێنرێت بۆ هاتنە ناو ئەتمۆسفیری زەویەوە
کەشتی ئاسمانی جۆری سیگار:
ئەم کەشتیە ئاسمانیە درێژکۆڵەیە لە شیوەی سیگار هەر بۆیە بە کەشتی ئاسمانی جۆری سیگار ناوی دەرکردوە، ئەم کەشتیە توانای هەیە هەشت بۆ دە دەڤری فڕیو هەڵگرێت.
کەشتی ئاسمانی جۆری سیگار |
ئەم کەشتیە یەکێکە لەو کەشتیانەی کە ڕەپتیلیەنەکان بەکاری دەهێنن بۆ سەفەر کردن لە نێوان زوی و مانگو مارس و هەسارەکانی دەوری زەوی.
بنکەکانی سەرمانگ:
بەڵێ، بنکە هەیە لەسەر مانگ بەڵام لە دیوی ئەودیوی مانگ مانگە ئەو ڕوەی کە هەمیشە تاریکە و ڕووی لە زەوی نییە
وێنەی بنکەی سەرمانگ چەند کەشتیەکی ئاسمانی لە بنکەیەکدا |
ناسا زۆر دەمێکە دەزانێت کە ئەو بونەوەانە لەسەر مانگ بنکەیان هەیە
ئەوکەسانەی کە فڕێنراون بۆ سەر مانگو تاقی کردنەوەیان لەسەر ئەنجام دراوە پێیان گوتراوە کە ئەوان زیاتر لە دوو سەد ملیۆن ساڵە چاودێری زەوی دەکەن
نیشانی دانی هەست و سۆز بەشێکی کەمە لەم توانایەی کە لە مرۆڤدا بونی هەیە ، ئێمەی مۆرڤ هەرگیز ناتوانین سەفەری نێوان هەسارەکان بکەین تا لەو هەست و سۆزە تێنەگەین و نەتوانین کۆنترۆڵی بکەین.
کۆتایی بەشی شەشەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست