کامەران هیرانی یەکێک لەقوربانیانی کۆمەلکوژیەکەی هەولێر
Monday, 15/05/2017, 16:12
بەدەستە خۆم نیە، کەچاوم بەوێنەی شەهید کامەران هیرانی دەکەوێ ، نازانم بۆ دەمەوێ بلاوی بکەمەوە . ئایا پاکی و دلسۆزیه‌كه‌ی بوو كه لەچرکەساتێک خەلک بەکۆمەل تەسلیم بەپارتی ویەکێتی دەبۆوە ، کەچی ئەم ڕێگای سەختی بەرخودانی لەگەل په‌که‌که گرتە بەر ، یان ئەوەتا شیوەی له‌ناوبردنه‌كه‌یان و و نەبونی زانیاری و هاورییاتیه‌كه‌ی له‌گه‌لم بۆته مەسەلەیەکی ئەخلاقی ده‌بیت باسی ئەو گەنجە هیرانیە دەم بەپێکەنینه بكه‌م كه ئیستاش شیوەی پیکەنین و دەنگەکەی لە بەرچاوه ده‌نگه‌كه‌ی وله‌گوێم ده‌زرینگیته‌وه سەرباری تێپەرینی ٢١ سال به‌سه‌ریدا .
گەنجێک بەراستی راستگۆ بوو لەگەل باوەرەکانی شیخ کامەران هیرانی لەکۆمەلکوژیەکەی هەولێر ١٩٩٧/٠٥/١٦ بەدەستی چەکدارەکانی پارتی شەهید کراوە ، هەرچەندە چیرۆک هەیە باس لەوەدەکات کاتێ چەکدارەکانی پارتی دەگەنە ناو بارەگەکەیان ، ئەویش رومانەی دەستی دەتەقێنتەوە و شەهید دەبێ . وه کامەران لەگەل نزیک بە ٧٠پێشمەرگە و بریندار و هونەرمەندو ڕٶژنامەنوس لەهیڕشی پارتی بۆسەر بارەگاکانی یەکێتی نەتەوەیی دیموراتی کوردستان نزیک لە پ‌ک‌ک شه‌هیدکراو یان بەدیلی گولە باران کراون كامه‌ران ئەو گەنجە پاکەی کە زۆرمان ناتوانین لەیادی بکەین بیرەوەری گەلی زۆرە لەناو هێنانی شوعیە کوردستانیە راستەقینەکان ، فلکەی چەپ ، سەردانی قەندیل و خۆپیشاندان و نارەزایەتی وۆر وسیمنارەکانی هەولێر و ململانێکانی چەپ لەسەر دەیان تیور بیروباوەری کوردستانیانە .
دلنیام شەهید کامەران وەک گەنجێکی هەولێر ڕۆژێ شەقامێکی بەناو دە کرێ یان بەکۆمەل سیمبولیك بۆ کۆمەلکوژیه‌كه‌ی هه‌ولێر دروست دەکرێ ، كه‌با ئه‌مرو بارزانی و كوره‌كه‌ی به ااره‌زوی خۆیان تاوان به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌لكه كوره هه‌ژار و تیكۆشه‌ره ئه‌نجام بده‌ن
به‌لێ روژی 26\05\1997 روژیكه نه‌ك هه‌ر ئه‌وكات به‌لكو به‌رده‌وام هه‌ست ده‌كه‌ین كه‌به‌عس هیشتا له‌كوردستانه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست