کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەبارەت بە سەردانی مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا

Monday, 15/05/2017, 15:54


ئایا سەردان بۆ ئەمریکا بە درۆ چ حیکمەتێکی تێدایە ؟
‏‎لەو رۆژنەدا کاربەدەستێکی هەرێم "دیت بۆ واشنتن، جا نوکەتەکە لەوێدایە دەعوەتیش نەکراوە بەڵکو چەند هەفتەیەکە بە پارە داوای کردووە لەسەنتەرە ستراتییژیەکانی ئێرە کۆبونەوەی بۆ رێکبخەن، بەڵام تا ئیستا یەک سەنتەر داواکەی قبوڵ کردووە، ئەوانی تر ئامادە نەبوون و بە گرنگیان نەزانیووە، جا ووتم ئەگەر لە مێدیاکان بینیتان گەورە کرا و ووتیان بە سەفەریکی دیبلۆماسی و فەرمی بانگهیشت کراوە، ئەو قسەیەی منتان بیر بێت،باوەر بکەن، لەو شوێنەی قسەی تێدا دەکات پارەی چای و قاوەکەشیان پێداوە پارەشی وەک دۆنەیشن پەخشیوە پییان، ئەوە ماوەیەکە مەکتەب سیاسیەکان فێربوون کوڕەکانیان دەنێرن بۆ واشنتن، ناردنەکەش بە نوێنەرایەتی کوردە تا ئیدارەی ئەمریکی وەک بڕیاربەدەستی هەرێم لە داهاتوودا مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، دەرگا نەماوە نەیکوتن و بی ئەنجام رۆیشتونەتەوە، یەکێکیان وتبووی بەس ترامپ ببینم و وێنەیەکی لەگەڵدا بگرم بەسمەو هیچی ترم ناوێ ئاخر بلێ باوکەکانتان زۆر جی متمانەنن نۆرەی ئیوەیە ئەمریکا ئیشی نیە وەستاوە ئیوە بین قسەی بۆ بکەن؟!...
بە تەکلیف و تەکلیفکاری هاتوون بۆ ئەمریکا !
کە درۆتکرد دزیکردن لات دەبیت بە عادەت ، ئەو وەفدەی گوایە بەناوی کوردەوە دێن بۆ ئەمریکا ، دەعوەت نەکراون ، بەڵکو خۆیان داوایان کردووە ! دوای پرسیارکردن لەو شوینانە ، لەسەر داواکاری و تەکلیف ئەیانبیننن و ، ئەو شوینانەی ئەوان بۆی ئەچن هەموو کەس ئەتوانیت بچیت ، ئەگەر هاوڵاتیەکی ئاساییشبێت ، لەگەل هاوریکانم بە دامودەزگاکانمان وتوە ، کە ئەوانە نوێنەری کورد نین و ھی پارتیی و بارزانیین ! ، لەسەر ئەو پۆزو درۆیانەی لە میدیاکانەوە گەورەیی دەکەن.
ئەگەر کەسوکاری کاک ( ئەحمەدی کوڕەداوێی ) لای من فیگەریکی جوانە رازی بن ، من بە فەرمی دەعوەتی واشنتنی دەکەم و دەیبەمە وەزارەتی دەرەوەو پنتاگۆن ، کۆمەڵێک سەنتەری ستراتیجیشی پێدەکەم ، بە ڵایڤیش ئەیگوازمەوە و سەرمایەدارێکش بریاڕیداوە سپۆنسەری بکات !
تیبینی : تەحەدا ئەکەم ، بڵین بە فەرمی دەعوەت کراوین هەرپارتیەک بەرنامەی هەیە بیت بۆ ئەمریکا ، دوو هەفتە پیش ئەوەی ئاگادارم بکات تەواوی ئەو کۆبونەوەی ئەوانە کردویانە بە هەڵا ، من بۆیان تەرتیب ئەکەم ، بۆ زاناریتان هەفتەی پیشوو دکتۆر بەرهەم لێرە بوو ، زۆربەی کاربەدەستانی ئەمریکی بینیبوو ، لە ئاستی باڵادا نە باسیکرد نە کردی بە هاتوو هاوار !...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە