مەسعود بارزانی تووشی ماخۆلانی خیانەت بووە
Monday, 15/05/2017, 15:47
ئەگەر بێت و ڕەشکەی خیانەتی "حەسەن خەیرەییەکان" لە ژێر بانیژەیەکدا دابنێن و تەنها لە دو دەیەی ڕابردوویان بڕوانین، لەهەمان کاتیشدا سەرنجی دڕنندەی تورکە دەسەڵاتدارەکان و ساختەچێتیان بدەین، پاشانیش بێئەخلاقی ووڵاتانی جیهان لەئاستیادا، ئەوسا دەتوانین کە وەک ئەڵێن دەستنیشانکردنی نەخۆشی نیوەی چارەسەرەسەرە، ئەوسا سەرەداوی ڕێچکەی کڵۆڵی گەلەکەمان دەبینینەوە. بەڵام بۆ بیرهێنانەوە، بەسەرهاتی "حەسەن خەیری، ڕامز ناوێک کە نوێنەری شاری دەرسیم بوون" لەو کارە خیانەت کارییەدا،تورکەکان جوانترین شەلشەپکیان بۆ حەسەن خەیری دووری ،پاشان بردیانە نێو بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە "لۆزان" و پێێان گوت کە دەبێت لێرە بڵێت کە تورک وکورد بران و کورد نایەوێت کە لە تورکیا جیا ببنەوە. ئەوەبوو حەسەن خەیری ئاواتی کوردی نایە ژێر خاک، هەردوایش، تورکەکان حسەن خەیریان دایە دادگا، بە تۆمەتی جیاخوازی کە جللی کوردی لەبەر کردووە، پاشان حسەن خەیری ووتی تەنها تکایەکەم هەیە، با گۆڕەکەم لەسەر ڕێگای کورداندا دابێت، بۆ ئەوەی هەر کوردێک بەلای گۆڕەکەمدا تێپەڕی تفێک بکاتە گۆڕەکەم. لێرەدا سپڵەیی مرۆڤمان بۆ دەرکەوێت،پاشان جانەوەری و ساختەچێتی تورکە دەسەڵاتدارەکانیش، کە بێسنوور پاشقولگر و ساختەچی و نامەردن. ئەم خیانەتکردنەش تابیەت نیە بە نەتەوەیەکی دیاریکراو، چوونکە سەراپای مێژوو هەمان باس خواسی لەم کارەساتەنەمان بۆ دەگیڕێتەوە، بۆ نموونە لە ٤ جێگری "خەلیفە" ی ئیسلامی ئەبوبەکری سدیق، عومەری کوڕی خەتاب،عوسمان بن عەفان،عەلی کوڕی ئەبوو تالیب، جگە لەئەبو بەکر کەبە مردنی ئاسایی مردووە، هەرسێ جێگرەکەی دیکە بە جەقۆ کوژران لەسەر دەسەڵات. خۆ عوسمانیەکان هەر باسیان ناکرێت،کە کوڕ باوکی و برا و تەنانەت دایکی خۆیان کوشتوە، لە ڕێگری لەسەر دەسەڵاتی میراتگیری و هێندە قێزەونە کە مرۆڤ تەنانەت لە خوێندنەوەشیان، قێز لە مرۆڤ بوونی خۆی دەکاتەوە. بەشیوەیەک ملاملانێی دەسەڵات بۆگەن بووە، کە سوڵتان سەلیم ٥٠هەزار سەرباز بە کوشتن دەدات،لە پێناو کوڕێکی جوانی بۆسنەیی بەناوی "ئەلکساندەر بەگ" کەوەک هاوسەری خۆی هەڵوسوکەوتی لەگەڵ کردوە، بڕانە "پورگشتال" هەروەها حەرام سەراکانیان ئەوەیان بۆخۆی بەتەنها لەمەنهۆڵ بۆگەنترە.
پاشانیش دەسەڵاتی گرێکیەکان و پاشان ڕۆمەکانیش هیچ جیاوازیەکیان لەگەڵ کوڕ و سەرکردەکانی کۆن نوێدا نیە، سەراپای مێژوشیان پڕبووە لەوجۆرە نامرۆڤانە و دڕنددەیەتی، "مارکۆس ئەوریلۆس"، قەیسەر وفەلەسوفی ناوداری ڕۆما، لەدایک بووی ٢٦ ئاپرلی ١٢١، کۆچی دوای ١٧ مارشی ١٨٠ ، مارکۆس ئاگاداربوو کە کوڕە هەرە گەورەکەی "کۆماندۆس"بە کەڵکی دەسەڵاتداری نایەت و کۆماندۆسی کوڕی هەمیشە خەریکی ڕابواردن و خواردنەبوو، هەروەها مارکۆس خۆی کەسێکی داناو نیشتیمان پەروەربوو،بۆیە وەسێتی کرد،کە دوای مەرگی خۆی کوڕەکەی نەکرێتە قەیسەری ڕۆم،بەڵکوو لە جێگایدا جەنەڕاڵی ئازا و جەربەزە "ماکسیمۆس" بکرێتە قەیسەری ڕۆم، بەڵام جەنەڕال ماکسیۆمۆس بەدیلی دەکەوێتە دەستی نەیارانی قەیسەر، پاش گێرەو کێشەیەکی زۆر ماکسیمۆس دەگاتە ئەو ئاستەی کە زۆرنبازی لەگەڵ کۆماندۆسدا بگرێت.
لەکۆتایدا بەهەموو فڕوفێڵە و ساختەکاریشەوە ماکسیمۆس کۆماندۆس دەکوژێت، پاشانیش خودی ماکسیمۆس لەئەنجامی بریداربوونی کۆچی دوایی دەکات، ڕۆما دەدرێتە دەست نادیار. مەبەست لەم دوسێ نموونە تەنها هێندەیە، کە مێژووی گەلانی جیهان سەراپایان لەیەک دەچێت و گەلەکەمانیش بێبەش نەبووە لەو کارەساتانەی کە خواستی دەسەلات دروستی کردووە، چوونکە هەندێک بێئاگا لەمێژوو دوو دێڕ دەخوێنێتەوە، دەکەوێتە سەرگوێلاکی کوردی بێکەس، بێئاگا لەوەی کە دەیڵێت و دەینووسێت،فاشیەتی تورک بە زێڕ وزیو دەیکڕێت.
ئێستا لە هەفەتەی ڕابردوەوە کە سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمەریکای باکور دۆناڵد ترامپ، کە بڕیاری پڕچەک کردنی کوردانی ڕۆژئاوای نیشتیمانیداوە، مەسعود مستەفا لە تورکە فاشستەکان خراپتر کێچ چۆتە کەوڵی، بەشێوەیەک کە کورد هەر تروساکایەک ببینێت بە مەرگی خۆیانی دەبینێت، کە دەبوو لەم کاتە چارەنوس سازدا بە پەلە بهاتایەتە دەنگ و کڕنووشی بۆ لایەنەکان ببردایەو بیگووتایە، براینە وەرن ئەمڕۆ ئەو ڕۆژیە کە ساڵەهایە جاوەڕێی دەکەین، دەبوو مەسعود بیگووتایە کە ئارەزوو ناکەین ئێستا دوژمنەکانمان هەموو بەربونەتە یەکتری، ئاگر بەربۆتە ناوماڵی هەموویان وەرن با پێکەوە ئەم هەلە بقۆزینەوە و گەلەکەمان لەم وەیشوومە ڕزگار بکەین. دەبوو مەسعود ئێستا بیگووتایە گەلی کورد سەیرکەن ئەوەتا ئێستا هەموو دەبینن کە حەزیناکەین کەماڵی هیچ کەسێک بسسوێت،بەڵام ئەوەتا دوو لەپایتەختی دوژمنەکانمان ئاوری تێبەربووە و تارانیش لەسەر ڕێگای ئاگر تێبەردانە، ئەنقەرەش زۆری وای نەماوە، چوونکە بە پێی پسپۆڕانی بیانی تورکیا دوو لەت بوەو یەکگرتنەوەیان لەئەستەم ئەستەمترە، دەوەرن با کورد لەم ئاگرە ڕزگار بکەین. ئەفسووس مەسعود کوڕی مەلامستەفا توشی ماخۆلانی خیانەت بووە، تاوێک ئەنەکەسەیە کە هانیاندەدات کە یەخەیەی ئەمریکا بگرن، کە پڕچەککردنی "یەپەگە"بۆ تەواوی جیهان ترسناکە. تاوێک کە ئێستا خەریکە کە ("مەسرور" کۆماندۆسی) کوڕی خۆی بێرێت بۆ ئەمەریکا، کە تکا بکات کە ئەمەریکا دەست هەڵبگرێت لە پڕ چەککردنی کوردانی ڕۆژائاوا.
بێ ئەخلاقی ڕۆژ هەڵات و ڕۆژئاوا
سەدام حسین بەهاری ١٩٨٦ چەکی کیایاوی بەکار هێنا دژ بە شاری هەڵەبجە،کەچی ساڵی٣٠٠٣ سەدام بۆ بەرژەوەندی خۆیان ڕوخێندرا، واتا دوای ١٧ ساڵ بەسەر کارەساتی هەڵبجەدا، ئەمە و هەرهەموویان ئاگادارن کە تورکییای فاشی دەیان جار چەکی کیمیاوی بەکار هێناوە،کەچی نقەیان لێوە نەهات، وەک ئەڵین مشتێک نموونەی خەرمانێکە.
سەرئەنجام
ئێستا نزیکەی ٢٠کاتژێرێکی ماوە کە ئەردۆغانی فاشی بگاتە ئەمەریکا بۆ دیداری دۆناڵد ترامپ، بەمەبەستی ژێوان کردنەوەی ترامپ لە پێدانی چەک بە کوردانی ڕۆژئاوای نیشتیمان، بۆ ئەو مەبەستەش،جگە لەئەنەکەسە،هەروەها مەسرور مەسعود بارزانی، هەروەها گەجەرووگووجەرە مشکەکوێرەکان،جرجەکانی ناو مەنهۆڵەکان، چەندین ڕۆژانامەی ناوداری جیهانی بە یارمەتی بازرگانە گەورەکانی تورک خراونەتە گەڕ،تا لەهەمووبوارەکاندا گاریگەریان لە سەر بڕیارەکانی ترامپ هەبێت، بەلام ئاشکراو ڕوونە کە ترامپ ژێوان نابێتەوە لەبەر ئەم چەند هۆکارە، هەرچەدنیش وەک "هینری کیسنجەر" ووتی: لەسیاسەتدا ئەخلاق نیە.
هۆکارەکانی کە ترامپژێوان نابێتەوە
یەکەم بە هۆی سیاستەی ملهورانەی خودی ئەردۆگانی فاشیەوە، تەواوی جیهانی لە خۆیان ڕەنجاندوە و دۆستێکی ئەوتۆی نەماوە. کە هۆکارە بۆ داتەپینی ئابووری خوودی تورکیا.
دوەم هەمان هۆکاری یەکەم دەسگیرکردنی زیاتر لە پسپۆڕانی سەربازی و ئیداری، لاوزکردن بڕوا نەمانی ناتۆ بە تورکیا،چوونکە زۆرینەی کەسە پسپۆڕەکان لە زینداندان.
سێهەم ئەمەریکیەکان ئەو قۆناغە ڕەگەزپەرستانەی تورکییان تێپەڕاندوە و باوەڕیان بە ملهوڕی شێوازی تورکییا ئێستا نەماوە.
چوارەم سەرکردەی ووڵاتان ئاگادارن کە داعش دەستکردی خۆیانە بە تورکیاشەوە، بەڵام کاری داعش تەواو بووە و تورکیا دەست لەداعش هەڵناگرێت، بە ئاشکرا لەدەرگاوە دەریان دەکات، بەڵام لە پەنجەرەوە دەیان هێنێتەوە، ئەمەش بەبەرچاویانەوەیە تورکیا هەست بەمە ناکات و وادەزانێت کە دەتوانێت ناتۆ بخەڵەتێنێت.
پێنجەم ئەوەی پەکەکە و پەیەدە ئەنجامیان داوە کاریگەرە بۆ ئایندەی ناوچەکە، گەیاندنی خانمان بە چیاکان، بەبێ جیاوازی ڕێزگرتن لە سەرجەم ئاینەییەکان، ئەمەیان بۆ تورکیا زۆر ئەستەمە، دەبینن کە تەنانەت بیانیش بە ڕوحی خۆیان هاوکاری یەپەگە دەکەن، ئیتر لە خودی ئەمەریکاوە هەتا چین و ڤێتنام.
شەشەم قارەمانێتی و چەربەزەیی یەپەگە، تەواوی جیهانی سەرسامکردووە و تەنانەت سەرکەوتنەکانییان جێگای باوەڕ کردنی نیە، ئەمەش شێوازێک و داهێنانێکی نوێی پەکەکەیە.
حەوتەم و لەهەمووشیان گرنگتر، هێشتا پڕۆژەی" نابۆکۆ" هەرزانترین ڕێگایە بۆ گەیاندنی نەوت و گازی ناوچەکە و گەیاندنیان بە ئەوروپا و لەوێشەوە دابەشکردنی بە جیهاندا، کێشەی هەرە سەرەکی ئەمەریکاش لە دروستکردنی شەڕ و ئاژاوە، سەراپای بۆ باری ئابووریە،پەکەکەش ئەمڕۆ گرنگترینی ئەو کارتانەیە و بەبێ پەکەکە ناتواندرێت کە ئەو پڕۆژانە سەربگرێت.
هەشتەم دۆستە نزیەکەکانی ئەردۆگان تەنها ماڵباتی بارزانیە، سەراپا ترسنۆک و بودەڵە، ئامادەن بوون ونەبوونیان ڕادەستی تورکیای فاشی بکەن، تەنها بۆپارستنی دەسەلات سامانێک کەلەگەلیان دزیوە، هەروەها سەراپای پیاوەکانی بنەماڵەکەسانی کرچ وکاڵ بودەڵە و مشەخۆر،سەراڕای دزی چەتیان، کەواتە جێگەی متمانە نین.
زۆری نەماوە کە ئەم ئەنجامانە ببینن، کەمەسعود لە شەرمەزاریەکی دیەکە دەهاوێتە سەر خەرمانە شەرئامایەکەیان. مەسعود هەمان وەسێت نامەی حەسەن خەیری دوپات دەکاتەوە، کە حسەن خەیری ووتێ: دوا ئاواتم ئەویە کە گۆڕەکەم لە سەر ڕێگای کورداندا بێت، بۆ ئەوەی هەرکەسێک بەلای گۆڕەکەمدا تێپەڕی تفێک بکاتە گۆڕەکەم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست