کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مینی سیاسی ئەمجارەی کاک نەوشیروان

Sunday, 14/05/2017, 19:26


دوای گەرانەوەی کاک نەوشیروان توشی حەپەسان بونە، بەتایبەتیش پارتی، لەدوێنێوە کەوتنەتە پەلەقاژا، چونکە دەزانن کاک نەوشیروان ئەو مینە سیاسیانەی دایان دەنێتەوە، کەس نیە لە ئاستیدا خۆی بگرێت، بەنمونە چەند خالێک لەو مینەسیاسیە دەخەینە روو.
یەکەمیان :
ئەوکاتەی کاک نەوشیروان چوە رێکەتنی حکومەت لە گەڵ لستی زۆرینە کەپارتی بوو، پارتی و خەڵکی لاینەکانی تر وایان زانی بەرێز نەوشیروان، وەک هەندێک هێز تەسلیم بە پارتی بوو، شەو رۆژ هەندێک کەوتنە چەقەنە لێدان، هەرەوەها ئەوکاتەی بەبێ رتڵی سیارەی جام رەش و گەڵابەی بێ چەکی قورس و شارەوە تیایدا و بێ پاسەوانی تایبەت دوو جار چوە سەری رەش، هەموویان وایان لێکدایەوە کە ئەم پیاوەش تەسلیم بەسیاسەتی پارتی بووە ، بەڵام کاک نەوشیروان لەوماوەیەدا توانی ئەو مینەی بنێتەوە کە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥ بەپارتیدابتەقێتەقە، تەواوی خەباتی پارتی لەماوەی رابردوو، بخاتە روو لە ١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ نیشانی تەواوی خەڵکی کوردستان و دۆست و دووژمن بدات لەجیهان، ئەومینەسیاسیەی کاک نەوشیروان و بزوتنەوەی گۆران ئەوەمان پێدەڵێت کە ئەم سەرکردەیە خۆی نەخشەکان دادەنێت و روداوەکان دەخوڵقێنێ، نەوەک چاوەرێی بەرامبەرەکەی بێت تا روداو حەدەسێک دەخولقێنێ و خۆشی بکەوێتەدوای. 
دووەم :
دووەمیان ئەومینە سیاسیە رێکەتنی نێوان گۆران یەکێتیبوو، کاتێک لەدەرەوە گەرایەوە، بەرێزیان لە ١٧ی ئایار رێکەتنێکی لەگەڵ یەکێتی کرد بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەی سیاسی ئەومینەش تەواو پەرتی شڵەژاند بەڵام بەداخەوە خۆرکەی بەرژەوەندی هەندێک کەس رێگەی لە گەشەی گرت، بەڵام ئەوەی کەزۆر گرنگە ئەوەیە ئەم ریکەوتنە جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی و گۆرانی خستە سەریەک رێجکەی دژەگەندەڵی خەڵکی پاوان خوازی نیشانداین، ئەم مینە هەرتەنیا پارتی نەگرتەوە، بەڵکوو خەڵکی تریشی نیشانی خەڵکی کوردستاندا.
سێ یەم :
ئەوەی کە زۆر مەترسیدارە بۆ پارتی و لە ئێستاوە کەوتونەتە پەلەقاژەی دەزانن گەرانەوەی کاک نەوشیروان لەم کات و تەوقیتەدا، نەبێ هۆیە و نە بێ بەرنامەیە، بەڵکوو مینێکیترە لە گۆرەپانی سیاسی و هەموو ئەوانە دەکاتە ئامانج کە دژی بەرژەوەندیەکانی گەلن، وەک چۆن لە ماوەی رابردوو دوای هەموو بێ هەستیەکی جوڵەیەکئ گەرمی خستۆتە گۆرپانی کوردستان خەڵکی پۆخڵی نیشانی گەل داوە، لەئێستاشدا خەڵک چاوەرێیەتی و بەتەیبەت پارتی ترسی لەوەیەتی ئەم جارەش لەکام لای داتەقێتەوە مینی سیاسی کاک نەوشیروان وەک چۆن لە ٢٣ی حوزەیران لەسەری پارتیدا تەقیەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە