کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له بری

Friday, 12/05/2017, 12:55


له‌م هه‌رێمه‌ی له‌مه‌ڕ خۆماندا كه‌به‌هه‌رێمی كوردستان ناسراوه‌ كۆمه‌ڵێك زاراوه‌ی سه‌یر ئه‌بیستین،كه‌دواجار ئه‌چنه‌ ناو پرۆسه‌ی سیاسی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌،به‌رده‌وامین له‌داهێنان بۆنمونه‌ی له‌بری ملدان بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مانی كێ و چ لایه‌نێك زۆرینه‌ی ده‌نگی هاووڵاتیانی به‌ده‌ست هێناوه‌ هه‌ر له‌ساڵی 1992 وه‌ پارتی و یه‌كێتی ئاماده‌نه‌بون حكومه‌ت بدرته‌ ده‌ست لایه‌نێكیان و ئه‌وی تریان ببێت به‌ ئۆپۆزسێۆنێكی كاراو چالاك و چاودێربه‌سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی تره‌وه‌ هاتن سیسته‌می په‌نجا به‌په‌نجایان داهێنا كه‌ تائه‌م ساته‌وه‌خته‌ش كه‌ماوه‌ی 25ساڵه‌ هاووڵاتیان باجی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌و دوو هێزه‌ ئه‌ده‌ن .
له‌بری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت و حیزب له‌ خزمه‌تی هاوولاتیاندا بێت وه‌ك چۆن له‌ ووڵاتانی پێشكه‌وتوو ئاوایه‌ لێره‌ ڕێك پێچه‌وانه‌كه‌یان كرده‌وه‌ گه‌لیان خسته‌ خزمه‌تی حكومه‌ت و حكومه‌ت و گه‌لیان كرده‌ خزمه‌تكاری حیزب و دواجار حیزبه‌كه‌شیان كرده‌ خزمه‌تكاری‌ بنه‌ماڵه‌و له‌ناو بنه‌ماڵه‌شدا بۆ جه‌نابی كه‌سی یه‌كه‌م .
له‌بری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری هه‌بێت و به‌ڵام لێره‌ خه‌ریكه‌ هه‌موو پرۆژه‌كانی حكومه‌ته‌ ڕابردوه‌كانیش ئه‌ فرۆشن به‌ كه‌رتی تایبه‌ت .
له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌لك نه‌خۆش بو له‌نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌روه‌ربگرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم چاو ساغ كویر ئه‌بێت برینداری ساده‌ به‌هۆی ده‌رمان و ده‌زی هه‌ڵه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ئه‌دات و كه‌م ئه‌ندام ئه‌بێت.
له‌بری ئه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان لێپێچینه‌وه‌ له‌هه‌موان بكات و چادودیری كاره‌كانی حكومه‌ت بكات به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌موان به‌په‌ڕله‌مان ئه‌وێرن و دای ئه‌خه‌ن و له‌كاری ئه‌خه‌ن پۆلیس ڕێگری له‌سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان ئه‌كات.
له‌بیری ئه‌وه‌ی وه‌زیر محاسه‌به‌ی به‌رده‌سته‌كانی بكات به‌ڵام لێره‌ پۆلیسێك به‌وه‌زیر ئه‌لێت نابێت ده‌وام بكه‌یت فه‌رمو بڕۆره‌ماڵه‌وه‌ .
له‌بری ئه‌وی حكومه‌ت به‌ده‌م هاووڵاتیه‌كه‌م ده‌ره‌ماته‌كانی ووڵاته‌كه‌یه‌وه‌بێت به‌داخه‌وه‌ لێره‌ كۆمه‌ك بۆهه‌ژاران ئه‌كرێت بۆچاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانیان و دروستكردنی شوێنی نیشته‌جێبونیان .
له‌بری ئه‌وه‌ی له‌م ووڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌ندا خزمه‌تد به‌فه‌رمانبه‌ران بكرێت به‌بێ هیچ پیشتیوانێكی یاسایی و حكومه‌ت بڕیاری پاشه‌كه‌وتی به‌زۆر به‌سه‌ر موچه‌ خۆراندا ئه‌سه‌پێنێت له‌ 25 %  موچه‌كه‌یان پێ ئه‌دات و 75% موچه‌كه‌یان بۆپاشه‌كه‌وت ئه‌كات .
له‌بری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت كاره‌با بۆ هاووڵاتیانی دابین بكات به‌ڵام هاووڵاتیان خۆیان كاره‌با بۆ خۆیان دابین ئه‌كه‌ن .
له‌بریه‌كان زۆرن ته‌واو نابن به‌رده‌وام هه‌رزیاد ئه‌كه‌ن تازه‌ به‌تازه‌ له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا له‌ساڵی 2017 له‌ شاری ڕۆشنبیریدا له‌ ناو حكومه‌تێكی 25 ساڵ ئه‌زمونیدا پارێزگارێك ده‌ست ناكه‌وێت له‌بری پارێزگار ده‌وام ئه‌كات و كارو باری هاووڵاتیان ڕایی ئه‌كات .
بۆپێشه‌وه‌ به‌ره‌و داهێنانی زیاتر له‌ ئه‌زمونی حوكمرانی هه‌رێمدا تابمێنین شتی سه‌یر تر ئه‌بینین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە