ئاشتی هۆرامی پێی وتم ئەگەر ببیت بە پارتی داواکەت لەسەر دەکشێنمەوە
Tuesday, 09/05/2017, 7:19
سەرەتای ساڵی 2011 لە سلێمانیەوە تەلەفۆنم کرد بۆ دکتۆر ئاشتی هۆرامی و پێم وت کاک دکتۆر ئەو داوایەم لە دادگا لەسەر بکشێنەوە. ئەویش پێی وتم وەرە بۆ هەولێر و پێکەوە قسەی لەسەر دەکەین. منیش رۆشتمە خزمەتی و وەک هەمیشە لە ئەنجومەنی وەزیران بە جانتاکەی و چەند ماستاوچیەکەوە لە هۆلێکدا پێشوازیەکی زۆر گەرمی لێ کردم. بەڵام پێی وتم کە زۆر کاتی نیە و تەنها دەیەوێت ئەوەندەم پێ بڵێت کە ئەگەر ببمە پارتی داواکەم لەسەر دەکشێنێتەوە و ئەگەر نا دەبێت چاوەرێی رەحمی دادگا حزبیەکەی هەولێر بکەم. منیش هەر نەمهێنا و نەمبرد، پێم وت: ئەگەر ددانتان یەک مەتر درێژ بێت نابم بە پارتی و با دادگا مەجرای خۆی وەربگرێت. پاش چەند مانگێک سەفەری هەندەرانم کرد و ئێستاش نازانم دادگاکە و کەیسەکەم چی بەسەر هاتووە.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە داخۆ هەرێمێک هۆرامی وەزیری گرگترین سەرچاوەی داهاتی بێت، دەبێت چاوەروانی چی داهاتوویەکی گەشی لێ بکرێت
دکتۆر ئاشتی هۆرامی و دکتۆر بەرهەم لەسەر ئەم بابەتەی خوارەوە داوایان لەسەر تۆمار کردم کە ئەوکات لە رۆژنامەی دەستوور بڵاو کرایەوە، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو راپۆرتە مەیدانیەی کە پەیوەندی بە ئاشتی هۆرامیەوە هەیە:
(پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له‌به‌رده‌قاره‌مان هه‌یه‌و 2 بیری نه‌وتیش له‌هه‌ریه‌ك له‌گونده‌كانی كوپه‌له‌و ئه‌ڵاقولی نزیك به‌رده‌قاره‌مان لێدراو‌ن، به‌پێی زانیارییه به‌رده‌سته‌كان، ئه‌م پاڵاوگه‌و بیره نه‌وتانه‌ی به‌رده‌قاره‌مان‌و ئه‌و دوو گونده هی ئاشتی هه‌ورامین.
هه‌رچه‌نده تائێستا داهاتی نه‌وتی هه‌رێم، نه‌خراوه‌ته سه‌ر بودجه‌ی گشتی‌و پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه ئاخۆ پاره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی فرۆشراوه چی لێهاتووه‌و دراوه به‌كێ، به‌رپرسانی هه‌رێمیش لێدوانی پێچه‌وانه‌و دژ به‌یه‌ك ده‌ده‌ن له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم بۆ وڵاتانی دراوسێ.)
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌بڕیاری راگرتنی ناردنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت به‌قاچاخ، دان به‌ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتدا ده‌نێت به‌شێوه‌ی قاچاخ.
له‌به‌رامبه‌ردا ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌لێدوانه‌كانیدا بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه "بازرگانیكردن به‌نه‌وتی هه‌رێمه‌وه نه‌بووه‌و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌ئاگاداریی حكومه‌ت‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئوسوڵی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام جاربه‌جار له‌عێراقه‌وه به‌قاچاغ نه‌وتی عێراق ئاودیو ده‌كرێت". به‌ڵام كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی "داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت، ده‌یخه‌ینه بانكێكه‌وه‌و دواتر له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی‌و پرۆژه‌ی تایبه‌تدا به‌كاریده‌هێنینه‌وه".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست