کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ماوەیەکە فیستیڤال و چالاکی عەشیرەتەکان بۆتە دیاردە سەرهەڵدانەوەی

Monday, 08/05/2017, 15:06


بیری عەشیرەتگەری لە دیدی مندا 
گەرانەوە بۆ ژێر چەتری عەشیرەت گەری
وەك ئەوە وایە مرۆڤەکان بڵێن فەرموو 
جەنابی سەرۆك عيشیرەت ئێمە  کاڵاو  تۆ  بازرگان
----------------------------
برا نوێکردنەوەی کلتوری خێلەکی بەمانای نیشانەی پێشکەوتن وسەرکەوتن نایەت ،،، بەدیوەکەی تردا مانا راستە قینەکەی گەرانەوەیە بۆ ژێردەستەکرنی مرۆڤەکان بەوەی ئەو خوڵام و یەکیك ئاغا ،،،،ئەو کۆیلە و یەکیك خاوەنی فەرمان ،،، ئەمە گەرانەوەیە بۆ سەرەتاکانی ژیان!!!! لەم نێوەندەدا نوێکردنەوەی عەشیرەت وعەشیرەت گەریە تەنها دەسەڵاتە گەندەڵ و سەرۆکە خۆسەپێن و دیکتاتۆرە کان سەرکەوتوو دەبن ،،،چونکە دەسەڵات دەتوانێت لە رێگەی کرینی سەرۆك عەشیرەتێکەوە تەواوی مرۆڤە کۆیلەکانی دەورووبەری سەرۆك عەشیرەتەکە بکرێت و کۆنترۆلیان بکات لە بەرژەوەندی دەسەڵاتە چەتە ئاساکەی ،،، جا بەم دیاردەیەش کەسانی خاوەن فکر و ئازادی خواز و سەر بەخۆ و غەم خۆری گەل ونیشتمان و کۆمەڵگا یان هەر نامێن یاخود هێندە ریژەیەیان کەم دەبێت هیچ هەنگاویك بۆ بەرەو پێش بردنی دیموکراسی و ئازادیی و وشیاری کۆمەڵگایان پی نانرێت،،،، بە گەرانەوەی تیرەو هۆز وعەشیرەت گەری بازاری کۆیلەکان قەرەباڵەخ دەبێت و وڵات بەرەو شەوەزەنگ هەنگاو دەنێت ،،،، ئەو کات ئەرکی کەسایەتیە هۆشیار و خاوەن فکرەکان زۆر قورس دەبێت بەجۆرێك دەبێت کە ئەگەر پێشتر کۆمەڵگاکە پێویستی بە شۆرشێك بووبێت بۆ ئازاد بوون ئەوا لەم کاتە دا کۆمەڵگا کە پێویستی بە هەزاران شۆرش دەبێت ،،چۆنکە بۆ هەر هاوڵاتیەکی تاك لە کۆمەڵگا پێویستە شۆرشێك بەرپا بکرێت تا کۆمەڵگاکە بە تەواوی ئازاد ببێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە