کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ووته‌بێژی پێشووی ئاسایشی یه‌كێتی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی به‌رتیل بریندار ده‌كرێت

Monday, 08/05/2017, 12:21



 به‌هۆی وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ به‌ڵێنده‌رێك ، ووته‌بێژی ئاسایشی پێشووی یه‌كێتی و بازرگانێكی نه‌وت ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵیان و له‌ ئه‌نجامدا ووته‌بێژی پێشووی ئاسایشی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك بریندار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی یه‌كێتی كه‌ به‌هۆی هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی بۆ كوردستان پۆست  ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند : شه‌وی 6ی ئازار بازرگانێكی نه‌وت به‌ناوی شێخ هاورێ ته‌وه‌كه‌لی ده‌چێته‌ شوێنی حاوانه‌وه‌ی عه‌مید سمكۆ مه‌حمود ووته‌بێژى پێشووی ئاسایشی یه‌كێتی كه‌ ئێستا به‌رپرسی به‌شی یاسایی ئاسایشی یه‌كێتیه‌ له‌ كه‌ركوك له‌سه‌ر وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ به‌ڵێنده‌رێك ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵیان و له‌كاتی مه‌ی خواردنه‌وه‌  شێخ هاوڕێ ته‌قه‌ له‌ عه‌مید سمكۆ ده‌كات و به‌ سه‌ختی برینداری ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌ ووتیشی : شێخ هاورێ به‌ مه‌به‌ستی كوشتن ته‌قه‌ی له‌ عه‌مید سمكۆ مه‌حمود كردوه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ حه‌وت فیشه‌كی به‌ پێیه‌كانی و رانی ناو سكی ناوه‌ ، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌ ژیاندا ماوه‌ هه‌رچه‌نده‌ بارودۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره‌.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێـتی له‌ كه‌ركوك و لیوا هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵا به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی یه‌كێـتی له‌ كه‌ركوك له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و دۆسیه‌یه‌ دابخرێت چونكه‌ به‌هۆی وه‌رگرتنی به‌رتیله‌وه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌یان بریندار بوه‌.
به‌پێی زانیاریه‌كان عه‌مید سمكۆ مه‌حمود به‌رانبه‌ر به‌ تێپه‌ربوونی تانكه‌ره‌ نه‌وتیه‌كانی بازرگانێكی نه‌وت كه‌ به‌ره‌گه‌ز توركمانه‌ و شه‌ریكی شێخ هاوڕێ بوه‌ داوای 500 دۆلاریان لێكردوه‌ كه‌ رۆژانه‌ 35 تانكه‌ر نه‌وت له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ بازگه‌ی كه‌ركوك- سلێمانی تێپه‌رده‌بێت كه‌ ئاسایشی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك پاسه‌وانی ده‌كات ، به‌ڵام شێخ هاورێ ئاماده‌ نه‌بووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بدات و به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌و ده‌ماقه‌ڵێیه‌ و ته‌قه‌ كردنه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.
به‌ ووته‌ی سه‌رچاوه‌ باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌  بۆكوردستان پۆست ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پشتی عه‌مید سمكۆ بوونه‌ بۆ وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌و بازرگانه‌ ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی و غازی كه‌ركوكی كارگێری مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی بوونه‌ به‌ڵام له‌دوای بریندار بوونی عه‌مید سمكۆ مه‌حمود هیچ كامیان ئاماده‌نین سه‌ردانی بكه‌ن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوك.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە