ناتۆ و رۆژئاوای کوردستان
Sunday, 07/05/2017, 11:55
ساڵی ١٩٤٩ رۆژی ٤ی ئاوریل ، ناتۆ لە واشینگتۆن،دی،سی لە ئامریکا دامەزراندنی خۆی راگەیاند. یەکێک لە خاڵە گرینگەکانی ناتۆ خاڵی ژمارە / پێنجە / بەوواتایە هەر وڵاتێکی بیانە کە ئەندامی ناتۆ نەبێ هێرش بکاتە وڵاتێک کە ئەندامی ناتۆیە ئەرکی وڵاتی ئەندامە کە یاریدەدەری بن بۆ شەڕ دەگەڵ وڵاتێک کە لە دەرەوەی ناتۆیە. بلوکی دژە ئیمریالیزم بە سەرۆکایەتی سۆڤیەتی پێشوو بە بەشداریی چەند وڵاتی کوومونیستی رێکخراوەی / وەرشۆ / یان بە دژی ناتۆ دامەزراند. تا کاتێک سۆڤیەت تێک قرماو ریکخراوەی وەرشۆش هێدی هێدی ئەو هێزە نەبوو کە هەڕەشە لە ناتۆ بکا.
لەو کاتەوە تا ئێستێ ئاڵۆگۆڕی مەزنی جیهانی وناوچەیی روویانداوە. زۆر وڵات توانیان بگەنە سەربەخۆیی یان لە ژێر کاریگەری سۆڤیەتی پێشوو رزگاریان بێ. یەکێک لە رووداوانەی کە بوو بە ئەوەی کە ناتۆ پەل باوێتە وڵاتانێک کە دەرەوەی وڵاتانی ئەندامن لە ناتۆن وڵاتی ئەفغآنستان بووە. بە دەست تێوەردان لەو وڵاتە ئیدی هێدی هێدی جوغڕافیای سیاسی وئابووری ناتۆ توانی لە زۆر وڵاتاندا پيگەو بارەگای سەربازی خۆی دابمەزرێنێ.
رێکخراوەی ئەلقاعیدە ودەسەڵاتی سەددام حوسێن زیاتر ناتۆی هان دا کە حەول بداکەڵک لە ئاڵٶزیەکانی وڵاتان وەربگرێ وزیاتر دژی نەیارانی ناتۆ چەکو چۆڵ رەوانەی وڵاتانی عەڕەبی بکا.بەتایبەت بە دەرکەوتنی / داعش / ئیدی رووپەڕی دەست تێوەردانی ناتۆ فراوانتر بوو. ترس لە سیسیتمی شەڕی داعش وای کرد کە بەربەرەکانی نێوان رووسیە وناتۆ لە سووریە ببێتە تڕاژیدیایەک ئەو وڵاتە بەرەو وێرانی بردووە!
هەم ئامریکا وهەمیش وڵاتانی ئەندام لە ناتۆو رووسیەش باش دەزانن کە شەڕی جێگای باوەڕو راستەقینە لە رۆژئاوای کوردستان لە لایان/ یە ،پە،گە / وە بەڕێوە دەچێ کە ئێستێ بۆتە هاوپەیمانێکی مەزن وخاوەن چەکو چۆڵی ناتۆ. من لە سەر ئەو باوەڕەم کە داعش لە ماوەیەکی دیکەدا یەکجار زۆر بەرەو لاوازی دەڕوا. بەڵام بۆ چەند ساڵی داهاتوو هەمیسان رێکخستنێکی دیکەی ئیسلامی لە سەر ناوێکی دیکە سەروەدەر دەنێ / هیوادارم بۆچوونەکەم راست نەبێ/ . دەرکەوتنی ئەو ڕێکخراوەیە بە مەرجێک دەگاتە خاڵی کۆتایی کە کێشەی کورد بە شێوەیەکی کوردخوازانە وجیهانی ددانی پێدابنرێ. لە سووریەیەکی ئازادو دێمۆکڕاتیکدا.
حاڵ خاڵی نییە. ئێستێ تورکیە رۆژ لە رۆژ زیاتر لە نۆڕمەکانی ناونەتەوەیی ویاساکانی ئەندامبون لە ناتۆ دوور دەکەوێتەوە. ئیدی ئاڵترناتیو لەو سەردەمدا وەک کارتی بەرەندە کورد. بەوواتایە چارەسەر کردنی کێشەی کورد بە شێوەیەکی دێمۆکڕاتیک لە هەموو بەشەکانی کوردستان. چون لە باکور / پ،ک،ک، / لە رۆژهەڵات / پژاک / ولە باشووریش ئەو هێزانەی باوەڕێان بە دێمۆکڕاسی هەیە ( جگە لە دەسەڵاتی هەیی کە باوەڕێ بە ئازادی دێمۆکڕاسی نییە ) . خاڵی هەرە گرینگ وجێگای پرسیار ئەوەیە:
ئێستێ کورد لە رۆژئاوا خاوەنی هێز وتوانای جەنگە. ئامریکاو هاوپەیمانەکانی دوای شەڕێ مووسڵ ودوای داعش کام گاڕآنتی ناونەتەوەییان داوەتە کورد لە رۆژئاوا؟ کە دوای بەشآر ئەسەد بببنە هێزێکی باوەڕپێکراو ومتمانەی ناونەتەوەیی بۆ سووریەیەکی دێمۆکڕاتیک؟ کۆبوونەوەی / ئاستانا / بە بێ بەشداری کورد چەندە دەتوانێ باوەڕێ ئامریکا بۆ لای کورد ڕابکێشێ؟ مانەوەی تورکیەی ئێستێ وئەردۆغان بەو شێوەیە ومانەوەی پاڕتی کرێکارانی کوردستان لە لیستەی / فشە لیست / ترۆری ئامریکاو ئورووپیەکان چەندە بە قازانجی ئەرۆغان شکاوەتەوە؟ رێفڕآندۆم لە سەر گەڕآنەوەی ئیعدام بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیە چەندە ئامریکاو هاوپەیمانان هان دەدا سیاسەتی خۆیان لە ئاست بەڕێز ئۆجەلان وپ،ک،ک، بگۆڕن؟
دەیان پرسی دیکە هەیە کە ئێستێ کە شەڕی گەرمی / یە،پە،گە / شآن بە شآنی ئامریکاو هاوپەیمانانی دە ئاراداهەیە بێ جواب ماونەوە. ئەگەر کورد بە بێ شەرمی سیاسی ئێستێ کە تەنوور گەرمە نانی خۆی پێوە نەدا لە پاشە رۆژدا قەرەبووکردنەوەی ئەو کەمە کورتیانە یەکجار زۆر زەحمەتە. چوون مێژووی سەت ساڵی رابوردوومان ئەوەی پێگووتووین کە کورد لە شەڕدا ئازا بووە بەڵام لە سیاسەتدا کورتی هێناوە!
جەعفەر کەریمی
سندووقی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست