" بۆ ئامەدی کاوە ی گەرمیان "
Sunday, 07/05/2017, 11:32
چرکە بە چرکە
رۆژ بە رۆژ
دڵی ئامەد مەزن دەبێ
کاوەی گەرمیان لە بیر ناچێتەوە و
هەنگاو بە هەنگاو
لە گەڵمان دێتە ڕێ
مانگ و ساڵ دەچن
چوار وەرزیش دەفڕن
ئاسمانی وڵات
وێڕای زریوەی ئەستێرەکان
شاهیدن
قەت ون نابن، قەت ون نابن
دیکتاتۆڕەکانی خۆ ماڵیش
وێنەی چەقەڵی ناو دارستان
لاواز دەبن ولا دەچن
ئیدی شیرین تەشی ناڕێسێ
وێڕآی دایکی ئەنفال
پێکەوە هەردووکیان
پڕ بەدڵ هاوار دەکەن
بڕۆن ترسەنۆکەکان
هەژار کوژەکان
لە لای ئێمە خۆتان
کردۆتە شێرو
لە لای داگیرکاریش
وەکو ڕێوی کلکە سووتەتانە و
دەترسن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست