کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورته‌ وه‌ڵام / 20

Sunday, 07/05/2017, 9:19


له‌وتارێکیا به‌به‌رواری 2/5/2017 له‌ڕۆژنامه‌ی سپێده‌دا، نوسه‌ری به‌توانا مامۆستا ئه‌تا قه‌ره‌داخی ئه‌پرسێ ئایا سه‌ربه‌خۆیی پێویستی به‌ڕیفراندۆمه‌، یابه‌ڕێکخستنی ناوماڵی کورد؟ منیش وه‌ک کورته‌ وه‌ڵامێ ئه‌ڵێم: هیچیان!
1-سه‌باره‌ت گشتپرسی، چ بۆگێرانه‌وه‌ی ناوچه‌ داگیکراوه‌کان، چ بۆسه‌ربه‌خۆیی کوردستان، له‌ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌و له‌چه‌ندین وتارما وتومه‌ گشتپرسی قوماره‌! قوماریش یائه‌برێته‌وه‌ یائه‌دۆڕێ، که‌سی ژیریش قوماری گشتپرسی له‌سه‌ر ماڵی خۆیناکا. ئه‌مڕۆ 193ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئه‌ندام له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانا هه‌یه‌. 13ده‌وله‌تی نائه‌ندامیش هه‌ن که‌ئه‌که‌نه‌206 ده‌وڵه‌ت. ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌سێوچوارێکیان، ئه‌وانیتر هیچیان له‌ڕێگه‌ی گشتپرسییه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆنه‌بون. هه‌روه‌ها وتومه‌: سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌موکاتێ کاتێتی گه‌رچی کاتهه‌یه‌ له‌کاتیتر گونجاوتره‌. کاتی ئێستاش له‌گونجاوترین کاته‌کانه‌.
2-سه‌باره‌ت رێکخستنی ناوماڵی کورد، بۆئه‌مه‌ش هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێش سه‌ربه‌خۆبونی، ئه‌م لایه‌نه‌ی ره‌چاونه‌کردوه‌. له‌ناو هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌کا، تاکه‌ که‌سێ یا گروپێ یا هیزبێ ده‌سپێشخه‌ریی کردوه‌و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌که‌ی، به‌ڕێگه‌یه‌ک له‌ڕێگه‌کان، راگه‌یانوه‌. هه‌نێ گه‌لو وڵاتیش له‌ئه‌نجامی شه‌ڕه‌ جیهانییه‌کانه‌وه‌، یاله‌ئه‌نجامی به‌رژه‌وه‌نی وڵاتانیتره‌وه‌، یاله‌هه‌ر هه‌لێکیترا، سه‌ربه‌خۆبون. نمونه‌ی نزیک بۆئه‌م راستییه‌: مهه‌مه‌د ئه‌لی پاشا له‌میسر، ئه‌تاتورک له‌تورکیا، سایکس بیکۆ دوای شه‌ڕی جیهانیی یه‌که‌م، گه‌لانی یه‌کێتیی سۆڤێت دوای بیرۆسترۆیکاکه‌ی گۆربه‌شۆف.. رێکخستنی ناوماڵیش بۆسه‌ربه‌خۆیی، کارێکی خراپنیه‌، به‌ڵام کارێکه‌، له‌هه‌مو جیهانا، زیاتر له‌خه‌یاڵئه‌چێ! چونکه‌ به‌رژه‌وه‌نییه‌ جیاوازه‌کان، هه‌میشه‌ رێگرن له‌و ناوماڵڕێکخستنه‌، به‌تایبه‌تی له‌ئێسته‌ی ‌باشوری کوردستانا که‌جڵه‌وی کار به‌ده‌س چه‌ن هیزبێکه‌وه‌یه‌و هه‌ر هیزبه‌ش په‌لی به‌ده‌س نه‌یارێکی کورده‌وه‌یه‌!. چاوه‌ڕوانی بۆیه‌کبون، ئه‌بێته‌ چاوه‌ڕوانییه‌که‌ی گۆدۆ!!
هه‌مو ئه‌یزانین، هیزبه‌ کوردیه‌کانی باشوری کوردستان، یاله‌شه‌ڕی تینو به‌خوێنی یه‌کدیابون، یاله‌ئاشتیی برسی به‌سامانی میلله‌تابون! (ته‌نانه‌ت گۆڕانیش له‌زمان رێکخه‌ره‌که‌یه‌وه‌ وتوێتی منیش شه‌ریکم! که‌به‌شداریی په‌رله‌مانو هوکمیشیانکرد، ئه‌مانیش به‌شێ له‌بوجه‌و سامانی میلله‌تیان بۆخۆیان پچڕی! سه‌رباری ده‌یان ملیۆن دۆلار له‌مامیانو داگیرکردنی گردومردو وه‌رگرتنی پۆست له‌ئیراکی ئه‌ره‌بی!!). که‌واته‌ هیچ چاوه‌ڕوانیه‌ک له‌م هیزبانه‌ ناکرێ بۆڕێکخستنی ناوماڵی کورد تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سته‌به‌رکرێ.
مامۆستا ئه‌تا چاکیبۆچوه‌ که‌ئه‌ڵێ هیچکام له‌هیزبه‌ ده‌سڕۆیشتوه‌کانی کوردستان به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆییاننه‌بوه‌. مه‌گه‌ر هه‌نێجار، شه‌رمنانه، ناوێکی مافی چاره‌نوسیان هێنابێ بێئه‌وه‌ی ئاماده‌ییان بۆکردبێ!!. ‌ 
ئێستا ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان که‌ماوه‌یه‌که‌ خۆیکردۆته‌ ئاڵاهه‌ڵگری سه‌ربه‌خۆیی. بابزانین ئه‌مه‌یانچیه‌!؟ ئایا به‌ڕاستیانه‌؟ یائه‌میش هه‌ر موزایه‌ده‌ی نزیک هه‌ڵبژاردنی گشتییه‌؟ دیاریشنیه‌ ئایا تیشکێکی سه‌وزی نێوده‌وڵه‌تی بۆسه‌ربه‌خۆیی هه‌یه‌‌‌ یانا؟ هه‌رچه‌نه‌ ئه‌وه‌ مه‌رجێنیه بۆسه‌ربه‌خۆیی‌. له‌هه‌مو بارێکا دوباره‌یئه‌که‌ینه‌وه‌: هه‌ل له‌مه‌ له‌بارترنابێ. پارتی ئێستا خاوه‌نی هێزێکی چه‌کداری گه‌وره‌و سامانێکی زۆره‌، یه‌کێتیش که‌دوای ئه‌ودێ، جارجارێ له‌و ده‌رگایه‌ئه‌دا. بۆنی نه‌وتو گاز زلهێزه‌کانی کێشو گێژکردوه‌، ئێراک له‌مه‌ له‌ڕولاوازترنابێ، ئێران دۆشداماوه‌ به‌ده‌س ئه‌مریکاوه‌، سوریا له‌گیانه‌ڵه‌دایه‌، تورکیا به‌ده‌س گویله‌نو په‌که‌که‌وه‌ هیلاکه‌و باشورێکی شه‌شملیۆنیش له‌خۆی ناوروژێنێ. ده‌ی ئه‌مه‌ ئه‌رزو ئه‌وه‌گه‌ز. بڕۆن تاپێش هه‌ڵبژاردنی گشتیش بۆئێوه‌. که‌جاڕی ‌سه‌ربه‌خۆییتان خسته‌ دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ به‌هه‌ر بیانویه‌ک، ئه‌وه‌ درۆتان له‌گه‌ڵ میلله‌تکردوه‌و هه‌مان برسیو تینوه‌که‌ی پێشترنو گوێره‌که‌ ئه‌وه‌یه شوێنتانئه‌که‌وێو‌ ده‌نگتانئه‌داتێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە