چەند جۆرێک لە بونەوەر لە کەوندا بەشی چوارەم
Friday, 05/05/2017, 12:00
بونەوەرەکان دێن بۆ سەر زەوی تا بەردەوامی بدەن بە ژیانمەبەستی هاتنیان پەیوەندیەکی زۆر کەمی هەیە بە ئێمەوە. ئەوان لێرەن بۆ مەبەستی خۆیان و ئەجێندای خۆیان هەیە، زۆڕێک مەبەستیان هەیە کە ئێمە توانای ئەوەمان نیە لێی تێ بگەین. ئەوان چاودێری ئێمە دەکەن لەسەر ئەو ئاستەی کە ئێمە چاودێری منداڵێکی دوو ساڵان دەکەین کە لە ناو تەشتێک لمدا یاری دەکات بە سەتڵ و خاکەنازی پلاستیک.
ئێمە نیگەران نین لەو مداڵانە چی جۆرە یاریەک دەکەن بەڵام جار جار تەماشاشیان دەکەین تا بزانین شوێنی یاریەکەیان تێک نەداوە یان ئازاریان بە خۆیان نەگەیاندوە لە کاتی کێ بڕکێدا؟
چەکی ناوکی ئێمە بۆ ئەوان وەک ئەو کێ بڕکێیەیە کە منداڵەکان دەیکەن، ئێمە دەتوانین جگە لە خۆمان زۆرێک لە ژیان لەوناوچانە لەناوبەرین کە چەکی ناوکی تێدا بەکاردەهێنین بێ ئەوەی بیر لە ژیانی ئەوانی تر بکەینەوە.
ئەوان لێرە بۆ ئەوەی گرەنتی ئەوەیان هەبێت ئێمە تەواوی ژیان کۆتایی پێ ناهێنین لەسەر زەوی.
ئەوان شێوەیان چۆنە؟ئێمەی مرۆڤ زۆر گرنگی دەدەین بە شێوە، مرۆڤ زۆر عەوداڵی ئەوەیە بزانێت بونەوەرەکان چی شیوەیەکیان هەیە.
بونەوەرەکان زۆریان بچوکترن بەراورد بە ئێمەی مرۆڤ، باڵایان ٩٠ سانتیم بۆ ١٥٠ سانتیم دەبێت، هەیانە زۆر زەعیفن بە جەستە، پێویستیان بە وەزنی زیاتری جەستە نیە. بۆی هەیە ئەگەر وەزنی زیاتریان هەبیت ڕێگریان لێ بکات. ڕەنگی پێستاین لە ڕەساسیەوە هەیە بۆ بێجی و تا دەگاتە قاوەیی. بەراورد بە جەستەی ئێمە ئەوان سەریان زلترە لە سەری مرۆڤ، زۆربەی بونەوەرەکان جەستەیان موی پێوە نیە. زۆریان (androgynous) واتە نە پیاون نە ژن هەیانە دەتوانێت لە کاتی خۆیدا هەڵبژاردە بکات دەیەوێت ببێتە ژن یان دەیەوێت ببێتە پیاو .
زۆرێک لە ڕەپتیلیەنەکان و چەند جۆرێک باڵداریش لەسەر زەوی هەن کە هەمان تایبەتمەندیان هەیە.
ئایا ئەو بونەوەرانە چاویان هەیە؟چاویان لە چاوی ئێمە گەورەترە، بۆی هەیە ئەمەت زانیبێت. چاویان هێندە گەورە نیە وەک ئەوەی لە وێنەو لە تەلەفزیۆن و فلیمەکاندا دەیانبینیت. ئەوانەی کە چاویان زلە و زۆر دەبینرێت بونەوەری جۆری زێتان، چاوی زێتاکان گەورەترە لە چاوی بازرگانەکان. چاویان توانای ئەوەی هەیە کە تیشک فیلتەر بکات.
دەم ولوت و گوێی بونەوەوەرەکان چۆنە؟دەمی بازرگانەکان پڕترە وەک لە دەمی زێتاکان، لەگەڵ ئەوەشدا دەمیان لە دەمی مرۆڤ بچوکترە
دانەکانیان زۆر وردن و خۆراکی زۆر ورد دەخۆن کە خواراکەکەش خۆراکی دەستکردە.
دوو کونی بچوکی لوتیان هەیە کە وەک لوت سودی لێ وەردەگرن وە دوو کونی بچکۆلە کە دەوری گوێچکە دەبینێت.
دەست و قاچی بونەوەرەکان چۆنە؟دەستیان تەنها ٤ پەنجەی هەیە، پەنجە گەورەیان نیە. سەری پەنجەکانیان توانای هەڵمژینی کەمە،.
دوو لە پەنجەکان دەتوانرێت وەک چنگی پشیلە سودی لێ وەرگیرێت.
قاچەکانیان زۆر باریکن و زۆر کەم بە پیادە دەڕۆن. توانای ئەوەیان هەیە کە سود لە دژە گراڤەتی وەرگرن و وەک فڕین لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر بفڕن، ئەم جۆرە فڕینەش زۆر جار لە لایەن مرۆڤەوە بینراوە.
کۆتایی بەشی چوارەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست