ڕیفڕاندۆم لەژێر پۆستاڵی تورکیای فاشیدا
Friday, 05/05/2017, 9:42
هێشتا گەل بەهێزی هیرۆینی دۆلار کەڕ و کاس نەکرابوو، ئەوکاتانەی کە هێشتا کاکە حمەی حاجی مەحموو، وەک جیڤارا وێنا دەکرا، دەمانگووت کە حمە داهۆڵە، هێشتا ئومێد بەدناوەکان "خۆشناوەکان"، فەرهاد ویژدان تۆپیوەکان "پیرباڵ" ڕێبوار میتەکان"وەلی ڕوداوو" بەدەمی گەلدا نەڕشابوونەوە، هێشتا فڕانسۆکانی کە دەمووچایان لە چەرمی گا قایمتر نەبووبوو"حەریری" نهێنی سواربونی ئەندامانی خۆیانیان بۆ چاوشکاندن بەرگوێ نەکووتبوو(فڕانسۆ حەریری لە بیرەوەریەکانیدا نوسیوویە کە سەرجەم ئەندامەکانی خۆیانن لاقە کردوەو فلیم یشیان گرتووە بۆ ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان نەوێرن دەم بکەنەوە، فەرەحی ژنی شاش نووسیویە کە جارێکیان بە حەمە ڕەزاشای گووتوە کە بێویژدانیە تۆ لەبەرچاوی ئەو ژنەڕاڵانە سواری کچ ژنیان دەبیت، فەرەح ئەڵی: کە حەمە ڕەزاشا گووتوویە کەئەو بەئەنقەست وادەکات، تا سەرشۆڕێان بکات بڕوانە شاو فەرع نهێنیەکان،نەک هەر فەرەح وائەڵێ بەڵکوو عەلەم،سەهروودی،دیهقانی،کهنه سرباز، همیاون، جەعفەر شەریفی ئیمام، هوەیدا..... هتد هەمان باس دەکەن )،هێشتا فەرهاد ژەنگاویەکان"سەنگاویەکان" شێڕەیان گوێی گای کەڕدەکرد، هێشتا مەهاباد قەرەداخیەکان هیوای فێمەنیستەکان و ئازادیخواهان بوو، هێشتا پەپوولە ووشەکانی شەهید سەدەشت لەناو پۆستەکەمدا جریوەی دەهات و فریشتە ڕوحەکانی "سەردەشت هاوڕێکانیان" پەڕوباڵیان بەدەستی ناکەس بەچەکان هەڵنەوەریبوو، هێشتا "جانفاڵ جانەکەی" نیشتیمان لەسەر دزینی قووتویەک شیر و دایببیەک بە ١١ ساڵ زیندانی نەکرابوو. ئاخر "جانفاڵجانی پاڵەوانی ڕۆمانی بێنەوایان فیکتۆر هۆگۆ" ش لەسەر دزینی نانێک بۆ"کۆزێت" کچی سوازینەیەک لەپاریس ١٩ ساڵ زیندانیکرا،٢٠٢ ساڵ پێش ئەمڕۆ،ڕۆمانی بێنەواکان.
کە زۆرێک لە ئێمە پڕ بەگەروومان هاوارمان دەکرد، وەک ئەو منداڵەکەی کورتە چیرۆکی "دەستە جلەنوێکانی قەیسەر،لە نوسینی هۆ، سێ، ئەنەدەرشۆنی دانیمارکی، هاوارمان دەکرد خەڵکینە خۆتان مەخەڵەتێنن درۆیە قەیسەر جوانترین دەستە جڵی لەردانیە، ئەی هاوار قەیسەر ڕووتە و جلی لەبەردا نیە" دادوبێدامان بوو، لە منداڵەکانی خۆمانمان دەدا، پێش ئەوەی سەگەکە سیرمەکە بخوا. پێیان (دەگووتین فاشی"بەختیار عەلی")، پێیان دەگووتن تابووری پێنج، زۆرێکیش پێیان دەگووتین: کە ئێوە ڕقتان تەنانەت لە خۆشتانە و چاوتان بە ئەزموونەکەی باشووردا هەڵنایە. (تەنها جارێک نەبێت، لەکۆڕکەی دوکتۆر سالار باسیرە، مەلاییەک پەنجەی ئۆکەی بۆبەرزکرمەوە١).
بە ووتەی هیچ کورد نەبێت، سەدان پسپۆڕو شارەزای ئەوروپی و جیهانی، گووتیان کەئەو شەڕی لەباکوری نیشتیمانە و فاشستەکەی توورک تەڕ و ووشكی تێدا دەسووتێنێت، هیچ پەیوەندی بە شۆڕشی پەکەکەوە نیە، بەڵکوو ئەوە ئەنجامی تێپەڕاندنی هێڵە سورەکەی فاشستی تورکە، کەنابێت کە کورد لەڕێژە دیاریکراوی خۆیان تێپەڕێنێت، تا ئەردۆغان نەبێتە کەڵەگای ڕەها لە تورکیا، ئەنجامیش ئەوەبوو، کە "هەدەپ"بە ڕێژەی١٣،٩ دەنگەکانیان بەدەست هێنا.
جەگە لەوانەش هەر هەمووی،هەرهەموومان ئەفسانەی کۆبانێمان لە زۆمی تێڤیەکانەوە دیت و جەربەزەیی و نەبەردی "یەپەگەییەکان" ئاگادارین، کە ئەوەی ئەوان ئەنجامیاندا، تەنانەت لە فلیمی هۆلیودیشدا وێنەیان بەدیناکرێت، ڕۆژنامە نووسی ناوداری سویسری "کورت پێڵدا" لەپەیجی خۆی نووسی، کە یەپەگەیم دیوە، لەجیاتی نان گەڵای داری خواردووە، لەجیاتی ڕاکێتی دژە تانک، "مۆلۆتۆفی" بوتڵیان پڕکردووە لە بەنزین و گرتوویانە تانکەکانی داعش، لە بیریشمان نەچیت کە داعشیەکان بە شێوەیەک هەڵخەڵەتێندرابوون، کە پاش تۆپینایان یەکسەر ٧٢ حۆری سەرمۆر، و ڕوباری شەراب چاوەڕێیانە. کەچی تورکییا فاشی جار لە دوای جار کارەساتی بۆ دروست کردوون، هەموو بیرمانە کە خودی ئەردۆغان دوا شەوی ڕزگاری کوبانێ ووتێ" ئەم شەو کوبانێ" کۆتای دێت. ئێستاش بەبەرچاوی هەمو جیهانیانەوە لە پێشچاوی ناتۆ و ڕوسیا، هەر فرسەتێکی دەست دەکەوێت پەلامارێکی ڕۆژئاوا دەدات.
فاشیەکانی تورکیا بە ئاشکرا کەلەسەرجەم مەدیایاکانی جیهانیدا بەرچاو دەکەوێت،ئەڵێ هەرگیزڕێگە نادەین کە کورد قەوارەیەکی سیاسی لە باکوری سوریا بۆخۆی دروست بکات.
ئەگەر پشت بکەینە سەرجەم خیانەتە ئاشکراکانی بنەماڵەی بارزانی و وتەواوی دڕنندەی تورکییا فاشی، تکا دەکەم بۆ تاوێک گوێ لە ئەندام پەرلەمان و ڕێنیشاندەر ئەردۆغانی فاشی "مستەشار"بگرە، کە بەئاشکرا و بێپەردە، باس لەلکاندنی باشووری نیشتیمان دەکات، بەتورکیاوە، خۆشبەختانە ژێرنووسی کوردی بۆ کراوە،تکایە بەس گوێبگرە، ئیتر ئەوسا پێویستی بەهیچ درۆو دەلەسیەکی ئومێد خۆشناو، ڕێبوار وەلی، ئاشتی هەوارامی وهێمن هەروامی، حەرامی نامێنێت، پێم شەرمە کەناوی گەجەرووگووجەرە جرجە کوێڕەکانی ناو زێرابەکانبهێنم،هەتا ئەم جۆرە جرجە کوێرانە هەبن،چوونکە ئاشنای مەدییا کوردین. ئێوە لێدوانەکەی مستەشارەکەی ئەردۆغان.
https://www.facebook.com/niyaz.hamid.3?fref=ts
خوێنەری هێژا،
وەک هەرهوومان ئاگادارین کە دەستی تورکییا فاشی بەیارمەتی بنەماڵە خۆفرۆشکەکەی بارزانی، گەیشتۆتە دوا دەمیەلە کاریگەرەکانی جەستەی نیشتیمان، هەروەها بەو هەموو کینە وبوغزەی تورکییافاشیەوە،ئایا ڕیفڕاندۆم سوکایەتی نیە بەتەواوی نەتەوەیەک.
ئەردۆغانی فاشی بە چرکەلێناگەڕی کە کورد بۆچرکە ساتێکیش بسرەوێ، دەبینن کە کوون بەکوون بەدوای داخستنی دەنگی مەدییایشە،دەبینن کە ئەوا جەند ڕۆژێکە لەهەوڵی خنکاندنی دەنگی "ستێرکتێڤی، ڕوناهی تێڤی دەدات،ئایا بیر باوەڕێک ئەمە کار بیرو بۆچوونی بێت، دەکرێت ڕێگای ڕیفڕاندۆم بدات؟
هەرهەموومان ئاگادارین کە ئەردۆغان سڵ لەهیچ سەرشۆڕیەک ونامەردیەک ناکاتەوە لەپێناو خنکاندنی خەونی گەلەکەمان، سەرێکی لە واشنتۆنە سەرەکەی دیکەی لەمۆسکۆ، هەرهەمووشی لەپێناو خنکانی خەونی گەلەکەمان، ئیتر چۆن ڕێگا بە ڕیفڕاندۆم دەدات، ویژیدانتان لەکوێیە؟
ئەوەی کە زۆر زۆر گرنگەو چارنووس سازە، ئەم چەند ساڵە نەخشەی ناوچەکە بەبەرچاوی هەرهەموومانەوە گۆڕانکاری سەردا دێت و هاتووشە، ئەگەر بنەماڵە زەڕەیەک ئەخلاقیان هەبوایە دەبوو دەستبەرداری هەموو خواستێکی تایبەتی خۆیان بوانەیە، نەک دەست تێکەڵکردن لەگەڵ هەرە دوژمنە سەرسەختەکەی گەلەکەمان، تا کورد پارچە پارچە بێت و نەیپەرژێتە سەر ئامانجە نەتەوەییەکان، چونکە ئەم هەلەی کە ئێستا ڕێک کەووتووە ڕەنگە هەیە بە ٥٠ تا سەداساڵی دیکە ڕێک نەکەوێتەوە، چونکە ئێمەی کورد ١٠٠ ساڵ زیاترە، دەنالێن و کەسیش گوێمان بۆ ڕانادێرێت و کەسیش هەست بەئازارمان ناکەن، ئەوانەش کە هەست بەئازارمان دەکەن، وەکو خۆمان بێتوانان، بنەماڵە کارێکیان کردوە کە کورد پەرتەوازەبێت لەم کاتە چارەنوسسازەدا.
ئەگەر هەڵەنبەم نوعام چۆمسکیە کە ئەڵێ: دنیا بەوانە ویراننابێت،کەمەیلی وێرانکاریان هەیە، بەڵکوو ئەوە بێدەنگی خەڵکە،کە جیهان وێران دەکات. دەنگت هەبێت دڵنیابە کە دەتوانین دەم زێرابەکان بێدەنگ بکەین، دڵنیابە کە هیچ باوەڕێک ناتوانێت، ئیرادەی گەلێک بێدەنگ بکات، هێشتا کات و بوارمان ماوە،کەنەگەینە کۆتایی داڕمان، دەبا پێکەوە، سەرەتانی بنەماڵەی بارزانی بنبڕبکەین، لەگەڵ گەجەرووگووجەرە ئێسقان خۆرەکانیان.
ماڵپەڕی بەڕیز کورت پیلدا، هەمووتان دەتوانن ئادی بکەن و ئاگاداری چالاکیەکانی ببن.
https://www.facebook.com/kurt.pelda?fref=ts
دڵنیام کە هەمووشتان دڵنیان کە سەراپای هەموو مەلایەکان بەهەرە گەمژەکانیشیانەوە،ئاگادارن کە مەسەلەی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆی لەدرۆ بەولاوە هیچی دیکە نیە.
١ جارێکیان لە کۆڕەکەی دوکتۆر سالار باسیرە لە باشووری سوید پارتیەک پەنجەی ئۆکەی بۆ بەرزکرمەوە لەکاتی لێدوانمدا بۆیە لەخۆم کەووتمە گوومان،بۆیە ئۆقرەم لێبڕا،ناچار چوومە تەنیشتی لێم پرسی،ئەرێ توزاتی خوا مەسلەچی بوو؟ ووتی کاک تەها سەدان جار گوێم لێت بووە کەهەمیشە گووتە مەلای و جەلالی، هەرگیز گوێم لێتنبووە کەبڵێی یەکێتی و پارتی، بەڵام ئەم جارە لە پێش ئەوەی بڵیی مەلای و جەلالی ووتت جەلالی و مەلایی، ڕاستیەک هەیە کە جەلالیەکان کەمێک ئابڕویان ماوە،مەگەر بیرم چوبێت، ئەو مەلاییە واتەنیە ڕەنگە جارێک جەلالیم پێش مەلای خستبێت.کورد واتەنەی ڕاستی خۆشە جەلالیەکان هێشتا کەمێک ئابڕویان ماوە ئەگینا هیشتا جەلایەکان جنێویان پێنەداوم، بە زەقیش ئەڵیم ئەوەی بەمەلایم کردووە هەرگیز ناگاتە یەکلەسەر هەزاری، بەڵام دڵنیابن ئەوەی نانێکی مەلایی بخوا،عئیتر دەمی دەبێتە زێراب. دەمێکە گووتوومە ئەگەر شیڕیش نانیمەلای بخوا دەبێتە ڕێوی،ئەگەر سوڵتانی ئەدەب ئەخلاق نانی بنەماڵەبخوا دەبێتە سەرسەریەکەی خوێڕی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست