کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وانه‌ی له‌پیربالیان دا ئازادكران و هه‌ولی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی فه‌رهادیش به‌پاره‌ ده‌درێ

Tuesday, 02/05/2017, 10:19


سه‌رجاوه‌یه‌ك له‌دادگای هه‌ولێر به‌مالپه‌ری ١٧ شوباتی راگه‌یاند كه‌له‌  دوو روژی رابردودا  ئه‌و دوو چه‌كداره‌ی له‌فه‌رهاد پیربالیان دا ، به‌كه‌فاله‌ت ئازادكراون ، به‌لام مالپه‌ری ١٧ شوبات له‌به‌دواچونه‌كانی بۆی ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ له‌پشت دادگاوه‌رێك كه‌وتن و گفتوگۆ بۆ داخستنی كه‌یسه‌كه‌ ه  به‌پاره‌ هه‌یه‌ له‌م باره‌وه‌ روژنامه‌نوسیكی هاوریی پیربال و به‌رپرسی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر خه‌ریكن له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی تاوانكار و قه‌ساب  ، كه‌قه‌ره‌بوی فه‌رهاد پیربال به‌پاره‌ بكریته‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش فه‌رهاد پیربال واز له‌كه‌یسه‌كه‌ی بهینێ .. ، له‌م باره‌وه‌ فه‌رهاد پیربال داوای یه‌ك ملیون دولاری كردوه‌ به‌لام بنه‌ماله‌ی تاوانكار و مالی قه‌ساب ٢٠ ده‌فته‌ر دولاریان پیداوه‌  ... وه‌ئیستا فه‌رهاد پیربال به‌نیازه‌ لیژنه‌یه‌ك له‌دۆسته‌كانی وه‌ك ریبوار سیوه‌یلی سه‌رپه‌رشتی و هاریكاری كه‌یسه‌كه‌ی بكه‌ن ..چاودیریكی مافی مروڤ له‌م باره‌وه‌ به‌مالپه‌ری ١٧ شوباتی راگه‌یاند ، تاوانه‌ ، نرخی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ دۆسیه‌یه‌كی وه‌ك پیربال كه‌سوكایه‌تی بووبه‌هه‌موو ده‌نگیكی ئازاد و سیمای ئیرهاب و عه‌قلی پۆلیسی و زه‌بروزه‌نگی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێره‌ به‌رامبه‌ر به‌خه‌لك به‌پاره‌ و شیوازی خیله‌كیانه‌ مامه‌له‌ی پی بكرێ كه‌به‌ریكه‌وت كامیرامانیك توانی وێنه‌ی مامه‌له‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانمان بۆبگوازیته‌وه‌ وخه‌لكیكی زۆر پروتستوی كردو كه‌یسه‌كه‌ی گه‌وره‌  كرد .  وه‌ئه‌و هه‌وله‌ شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ به‌شدارن له‌و مامه‌له‌ خیله‌كیه‌ به‌كه‌یسی ئازادی ، وه‌ئه‌وكه‌یسه‌ به‌هیج نرخیك ناتوانرێ بخه‌ملێنری ، ته‌نیا ئه‌گه‌ر له‌دادگایه‌كی بێلایه‌ن  و دور له‌ده‌ستێوه‌ردانی پارتی ، به‌بریاری دادوه‌ر قه‌ره‌بوی پیربال  بدرێ به‌لام وه‌رگرتنی پاره‌ و مامه‌له‌ كردن به‌شیوه‌ی خیله‌كی كاریكی شه‌رمه‌زاریانه‌یه‌. 
شایه‌نی باسه‌ له‌گه‌رمه‌ی پروتستوی به‌رفراوانی خه‌لك  فه‌رهاد پیربال  هه‌مان ئه‌و شه‌وه‌ی كه‌له‌به‌رجاوی خه‌لك لیی ده‌ده‌ن ده‌جیته‌ مالی نه‌وزاد و بارزان قه‌ساب .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە