ساواکێک و سەرۆکی خێڵێک ئاوێزانی یەکتر دەبن
Saturday, 29/04/2017, 0:11
سەیرکەن چۆن مەنجەڵ سەرقاپی خۆی دەدەۆزێتەوە!
سلێمانی لەسایەی بنەماڵەی برایم ئەحمەد و تاڵەبانی ٢٦ساڵە خەڵکی خائین بەنیشتمانەکەمان داڵدەدەدەن و خانو موچە و پۆست دەدەن بەخائینەکان، کە لێرەو لەوێ دێن بە مێژوویەکی هەڵکێشراو لە خیانەت و سیخوڕیی و خۆفرۆشی .
لەسایەی تاڵەبانی و بنەماڵەکەی داڵدە دەدرێن . هەر لە ماڵی موهدەتییەکانەوە تا مەزهەری خاڵقی کۆنە ساواک کۆشکێک لە ڕۆخی پارکی ئازادی بەناوی " ئنستتیوتی-کەلەپوری-کورد" دەدەن بەم پیاوە پوچەی ساواک و ڕۆژانە کەسانی پوچی لەچەشنی عیماد ئەحمەد و مەلا حیکمەت قوباد و لاهورو ئیتلاعات و سیخوڕی ئەمەریکی و عەرەب و فارس و تورک ڕوو لەم جێگەیە دەکەن، چەندین پۆلیسی گوندیی نەخوێندەوار حیمایەی ئەم جێگەیە دەکەن، کە تەژیە بە کامێرای چاودێری و ڕۆژانە "مەزهەری خالقی " بە ئەڤەلۆن دێت و دەرگای بۆ دەکەنەوە و ڕوولەم باڵەخانەیە دەکات کە بەڕێوبەر و بکوژ و ببڕە لێرە ، بەبەردەوامی کەناڵە هیچەکانی تێڤێش بەسەری دەکەنەوە و ستایشی دەکەن و هەواڵەکانی پەخش دەکەن .
لەسلێمانی کەسێکی خەڵکی ئەوشارە دەسەڵاتی نییە ، هەموو گەجەر و گوجەر و تێکشکاوەکان لەسایەی تاڵەبانی لێرە هەواریان هەڵداوە و دەسەڵاتی ڕەهایان پێدراوە. بەگشتی هەموویان قینی دنیایان لەخەڵکی سلێمانییە ، هێندەش بێغیرەتن ملیان ناشکێنن و بەرکۆکی ئەم شارە بەرنادەن، هەزاران نموونەمان هەیە ، کە کاتی خۆی بەناوی هونەر و دەرکراوە ڕوویان لە سلێمانی کردوە ئێستا بەشوتیش ناڕۆنە دەرەوە.
--------------------------------------------------
مەزهەر سوپاسی ئەرك و ماندووبوون ئەم کەڵەخۆفرۆشە مەسعودی كرد و وێڕای ئاماژەدان بە سیاسەت و ستراتیژی مەسعود لەبارەی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم کە خەریکێتی بۆ هەڵخڵەتاندنی خەڵک ، ئەوەی خستەڕوو كە هەموو توانا و بەرهەم و چالاكییەكانی دەخاتە خزمەت پڕۆسەی سەربەخۆیی ، لەکاتێکدا بیری مەسعودی خستەوە کە هەردووکیان دەرچووی قوتابخانەکەی ساواکن و لەفیکەی یەکتر دەگەن .
مەزهەر و نمونەکانی چاک دەزانن مەسعود کەسێکە درۆ بە درۆ سواخ دەدات بەڵام بەرژەوەندی و ڕابواردنیان لەسەر لوقمی خەڵک، ئاوای لێکردوون مەسعودی پاتاڵ لە ساڵی ٢٠٠٧ تدا درۆی کرد ووتی کەرکوک دەێتەوە سەر کوردستان ، نەخەڵک بیرێتی نە مەسعود شەرم دەکات لەو هەموو شەکرەی دەیکرمێنێت.
هونەرمەندانی وولاتان لەگەڵ ئازار و ژەنی گەلەکەیانن ، ئەم پیرتڕانەی ئێمەش لەگەڵ دەسەڵاتدان و بەدرێژایی مێژوو نەمان دی "ڤیکتۆر گارایەک" لە کورددا دەربکەوێت ، لەکاتێکدا ئەحمەد کایە دەردەکەوێت شڤان پەروەری سوک دەچێتە تای تەرازوکەی ترەوە ، ئەمڕۆش ئەم قوتابی ساواکە لای مەسعود دەبینرێت ، بۆ ئەوەی ئینستۆدەکەی دهۆکی دانەخرێ و موچە و بەراتی نەبڕێت . کوڕەکەی کە لە هەولیرە بەرژەوەندی لەگەڵ پارتییدا نەکەوێتە مەترسییەوە!
نەفرەت لەهونەر مەندێک کە هەڵوێستی جوامێری نەبێت و لەبەرەی خەڵکدا نەبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست