کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ زۆر سه‌ر‌به‌خۆیی مه‌كه‌نه‌ موڵكی پارتی

Friday, 28/04/2017, 23:56


 له‌ سه‌ر مه‌به‌ستی پارتی له‌م هه‌نگاوه‌ گرنگ و ستراتیجیه‌ی كورد و ئامانجه‌ گه‌وه‌ره‌كه‌ی قسه‌یه‌كی زۆرده‌كرێت و، ئه‌م بۆچون و ره‌فتارانه‌ش زیاتر به‌ سێ ئاراسته‌  باس ده‌كرێت، هه‌ ر یه‌كه‌ و پاڵنه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی تێدایه‌؛ یه‌كێكیان به‌راسته‌وخۆ باس له‌ راستگۆیی پارتی و كورددۆستی و خه‌باتگێری و مێژووی یاك و بێگه‌ردی ده‌كات و ده‌یبه‌ستێته‌وه‌ به‌ فیداكاری و شتی له‌م بابه‌ته‌وه‌،كه‌ دیاره‌ ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌ پارتیه‌كان، داروده‌سته‌ و شێخانی به‌رماڵ و بازرگانه‌ قازانجه‌ره‌كانی بازاری سیاسه‌تی كوردستانن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئێدعایانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زاره‌كیش بێت . خه‌ڵكێكی تریش باس له‌ ناوه‌رۆكی ئه‌م جموجوڵه‌ی پارتی و ته‌كتیكه‌كانی ناكات، ئه‌گه‌ر سوور وه‌ك خۆی بیزانێت، به‌ڵام قسه‌ و ره‌فتارێكی وا ده‌كات كه‌ وا پیشتنی بدات مه‌به‌ستی پارتی له‌بنه‌ره‌تدا سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌ و بۆ هیچ ئامانجێكی بچوكی تر ئیدعای ئه‌م  كاره‌ ناكات و، ته‌نها مه‌به‌ستی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌ و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئامانجی پارتی بووه‌ و، رۆژانی خودموختاری تاوه‌كو دوای راپه‌رینیش له‌ بیرخۆیان بردۆته‌وه‌ و‌، قه‌ت باس له‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ كاڕیكی پیرۆزی وا بۆمه‌به‌ستی بچوكی حزبی ناپیرۆز به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌مانه‌ش به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ پارتیدایه‌ یه‌كانگیره‌ و ئه‌گه‌ر باوه‌ریان به‌ بۆچونی خۆیان بێت یان نا هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌م رێگه‌وه‌ ده‌نێرن بۆپارتی و زیهن و بیری خه‌ڵكیشی پێ پرده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌مانه‌ش یان خه‌ڵكی ساده‌ی نزیك له‌ پارتین، یان كه‌سی حزبه‌كانی تر و ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌ سه‌ركردایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندخوازی حزبه‌كانی تری وابه‌سته‌ی پارتیشی تیدایه‌ . خه‌تی سێیه‌م؛ ئه‌مانه‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی مێژووییانه‌ی زانستیانه‌ی دروستی پارتی، باش له‌ مه‌به‌ستی ئه‌م حزبه‌ تێگه‌یشتون و زۆر چاك ده‌زانن له‌م كاته‌دا بۆچی پارتی ئه‌م شیعاره‌ی هه‌ڵگرتووه‌ و ته‌نانه‌ت بارودۆخی تایبه‌تی حزبی خۆی وا فه‌رزی كردووه‌ تا دوا هه‌نگاو له‌مباره‌وه‌ بچێت و، ئه‌گه‌ر بتوانێت خۆی له‌و قه‌یرانه‌ حزبیه‌ رزگار بكات،  سه‌ره‌رای باوه‌رنه‌بونی به‌ سه‌ركه‌وتنی له‌م باره‌وه‌ . ئه‌مه‌ش به‌ سه‌ره‌رۆیی و سه‌ركه‌شی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و پارتی به‌ خۆی پێشتر هۆكاری له‌باربردنی نیمچه‌ زه‌مینه‌یه‌كی تا راده‌یه‌ك له‌باربووبێت  بۆ ئه‌م شیعاره‌، ئه‌م ئیدعا و راستگۆییه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه‌ ، ته‌نها میله‌ت زیان ده‌كات، له‌م ره‌فتاره‌ رووت حزبیانه‌دا. 
ره‌وتی سێیه‌میش به‌ چه‌ندین رێگه‌ ناوه‌رۆكی مه‌به‌ستی پارتی ده‌رده‌خه‌ن، كه‌ ئه‌میش به‌ جۆگه‌له‌ی چه‌ندین بۆچون و ره‌فتاردا ده‌روات و، پارتی له‌م كاته‌دا و پاش ئه‌وه‌ی له‌ گرێ ده‌رونیه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی پێشووی، كه‌ گوایه‌ ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بووه‌ له‌ چه‌سپاندنی فدیراڵیزم  و له‌وه‌دا دواكه‌وتووه‌، ده‌یه‌وێت له‌مه‌دا پێشه‌نگ بێت و بۆ مه‌به‌ستی ته‌سكی حزبی و شه‌خسی هه‌مه‌جۆر ئه‌م كاره‌ بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆی به‌ ره‌هایی باوه‌ری به‌وه‌ بێت كه‌ زه‌مینه‌ له‌بار نیه‌ بۆ ئامانجێكی گه‌وره‌ی پیرؤزی له‌م بابه‌ته‌ و میله‌ت زیانی گه‌وره‌ ده‌كات و وه‌زعی گشتی هه‌رێمیش پاشه‌كشه‌ ده‌كات، تاوه‌كو له‌بارچونی ئه‌زمونی كوردستانی باشووریش . 
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌، ره‌وتێكی تایه‌بتی نێو حزبه‌كان و خه‌ڵكیش، له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌فتار و بۆچونی پارتی به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ كتومت له‌به‌رژه‌وه‌ندی چه‌واشه‌كاری پارتیدا ده‌كه‌وێته‌وه‌ و، ئه‌گه‌ر پێی بزانن یان نا وا ده‌رده‌كه‌وێت؛ گوایه‌ پارتی سه‌ربه‌خۆیی خوازی عه‌یار بیست و چواره‌  و ئه‌وان دژی سه‌ربه‌خۆیین، بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان لێبێت . خه‌ڵكێكی تریش، له‌ مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی پارتی نه‌گه‌یشتون و ئه‌وه‌ی باس له‌ ناله‌باری و زه‌مینه‌ خۆش نه‌بون بۆ ئه‌م ئامانجه‌ بكات، به‌ دژه‌ سه‌ربه‌خۆیی له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن و زۆرینه‌یان له‌ بێ ئاگاییه‌وه‌ ئه‌م قسانه‌ده‌كه‌ن، یان راگه‌یاندنه‌كان به‌م شێه‌وه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌یگوازنه‌وه‌، له‌مه‌دا ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنی گۆران تا ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی له‌م باره‌ سه‌لبیه‌وه‌  رۆڵێكی سه‌ره‌كی بینیوه‌ . 
ئه‌م هه‌مه‌ بۆچون و ده‌ربرینه‌ زۆرانه‌ له‌مه‌ر سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی پارتی وا كه‌وتۆته‌ گوایه‌ سه‌ربه‌خۆیی موڵكی پارتیه‌ و خه‌ڵكی تر دژه‌ سه‌ربه‌خۆییه‌، كه‌ ئه‌مه‌  له‌ جه‌وهه‌ردا كتومت پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته‌، سه‌ره‌رای به‌ ئاشكرا چ قسه‌یه‌ك ده‌كرێت .    زه‌مه‌ن راستگۆیی هه‌موو لایه‌ك ده‌رده‌خات و، ئه‌وانه‌ش ده‌رده‌خات كه‌ بۆ مه‌به‌ستی ناحه‌ق چه‌واشه‌كاری چ شیعارێكی حه‌قانی ئاواتێكی گه‌وره‌ و پیرۆزی گه‌لی كوردستان به‌كار دێنن . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە