کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەی تورکیا دەیەوێت

Friday, 28/04/2017, 23:27


ئەوەی تورکیا تورکیا دەیەوێت وێران کردن و کوشتن و جینۆساید کردنی تەواوی گەلی کوردە، دۆستایەتی هەندێک دەڵاڵیش مەسەلە زەفەر بردنە بە پێگەی سەرەکی هێزە تۆکمەکانی کورد. دوای لەناوبردنی پێگە گرنگەکانی کورد نۆرەی دەڵاڵەکانیش دێت.
ئەوەی تورکیابە ئاشکرا لەشەنگال و دێریک لە خۆرئاوای کوردستان ئەنجامیدا، بەبەرچاوی هەموو جیهان و هاوپەیمانانی دژە داعش و لەخاکی ئازاد کراو لە دەستی داعش، ئەوەمان پێدەڵێت بەلای تورکیاوە داعشێک پیرۆزترە لە مرۆڤێکی ئازاد، خاکێکی پڕ لەجەردە و خوێن خۆر بەلایەوە ئاسوودەترە لە خاکێکی ئارام، ئەوە لەلایەک لەلایەکیتر ئۆردۆغانی فایشت دەیەوێت مقۆمقۆی تەزویراتی ڕاپرسی بە دەرەنجامی شەڕ کۆتای پێبێنێت، بەڵام پێناچێت ئەم جارە ئۆرۆغان وابە ئاسنی لەو دەرگایەی بۆ ئەم شەڕەی کردۆتە و لێیوە چۆتە ژورێ لەوێ وە بێتە دەرەوە، مەگەر ئەوە بە ئاماژەی هاوپەیمانانی شەڕی دژی داعش نەبێت.
لێرەدا ئەوەی کە زۆر گرنگە لەم حەدەسە ئەوەیە ئایا زلهێزەکانی جەنگی دژە داعشن، ئایا ئەوان بەجدی دەیانەوێت داعش کۆتای بێت؟ ئایا ئەوان بەجدی دیانەوێت کورد وەک دۆست بناسن لە خۆرئاوا؟ یان کورد بەکاردێنن و دوای بەرژەوەندیەکانیان بەکورد ناگۆرنەوە لەگەڵ تورکیا. لێرەدا دوو رای دژبەیەک هەیە. ئەگەر لەگەڵ کوردن بۆچی رێگاین دا تورکیا بە ٢٦ فرۆکە بنکەکانی کورد لەخۆر ئاواو شەنگال بۆردوومان بکات؟ ئەگەر لەگەڵ کوردیش نین دۆستایەتی تورک دەکەن، رێگایان بەتورکیاداوە کورد جینۆساید بکات،   کورد چ کاردانەوەیەکی دەبێت لەگەڵ هاوپەیمانان ؟ پلانی بۆ درێژەدان بەم جەنگە چ دەبێت؟ 
ئەوەی کوردی بەدرێژای مێژوو لاواز بێ ئاداکردوە نەبونی سترتیجیەتێکی روونە لەکارەکانی دا. ئەوەی کەکوردی خستۆتە ئەم دۆخە چەند هۆکارێکە لەوانە لاوازی رۆڵی کورد لەدامەزراوەو پێگەسەرەکیەکانی دەوڵەت، هەروەها لەهەر گۆرانکاریەک لەپێگەو دەسەڵاتی ئەو وڵاتانەی کوردی تیادایە، کورد وەک پەرچە کرداری تۆڵە دێتە مەیدان و رادەپەرێت و دواجاریش لە بەر نەبوونی ستراتیج و ئایدۆلۆجیایەکی روون، جیهان پشتی تێدەکات و جارێکیتر کۆتای بەرۆڵی کورد دێنێت و دەبێتەوە قوربانی سەردەستە. بەنمونە شیعە لە عیراق دوای روخانی رژێمی سەدام لەبەر ئەوەی خاوەنی ئایدۆلۆژیاکی روون بوون بونە دەسەڵاتدار ، توانیان پایەگرنگەکانی بەدەستبێنن. 
ئاماژەکانی پشت لێدان و جێهێشتنی کورد لە لایەن وڵاتانی زلهێز زۆر روون بو. روون بوو کاتێک کورد بەشداری هیچ کۆنگرەیەکی جەنگی دژە دعشی پێنەکرا، بەڵکوو کورد وەک کارتی فشار بۆپاراستنی بەرژەوەندیەکانیان تەماشاکراوە، ئێستا کارتی کورد نرخی گەورەی هەیە بۆ دونیا ی سەرمایەداری، لەم چوارچێوەیەش ئەمریکا لەمەر دروستکردنی کیان نیە بۆ کورد، بەڵکوو کورد لەدوا قۆناغدا هەرچەند سەردەستەبێت، دەبێت ببێتەوە ژێردەستەی ئەوگەلانەی لەماوەی سەد ساڵی رابردوودا چەوساندویەتیانەوە. بۆیە ئەوەی ٢٥ی ٤ رویدا ئاماژەیەکی بێ چەندوو چونی جیهانە کەکورد گەلێکی بێکەسە و کەس ئامادەنیە کورد بکاتە قوربانی بەرژەوەندیەکانیان. ئەگەر ئەمە راستبێت دەبێت کورد لەسوریا بەدیل بۆ ئەم کارەستە بدۆزێتەوە، ئاماژەیەکی رونبدات بە جیهان کە کورد لە پێناوی ئاشتی و ئارامی قوربانی دەدات. باشترین بەدیلیش خۆپاراستن لەوشارانەی کە کوردنین لە رزگار کردنی، رەنگە بڵێن ئێمە ئەگەر ئەم شەرەنەکەین رەنگە تورکیا بێت بیکات، کەچەندین هەوڵی هەبووە بۆ ئەوەی کورد لەم جەنگە بخاتە دەرەوە. بەڵام کاتێک کورد دەخرێتە دەرەوە ئەوشتێکە کە کورد ستراتیج و بەدیلی نیە. بەڵام کە بەخۆی بەرەکانی شەر جێدێلێت ئەوەدەی سەلمێنێت کورد خاوەنی ئایدۆلژیاو سیاسەتی خۆیەتی. ئەوە لەلایەک لەلایەکیتر پێدەچێت ئەمریکا کە رێگا بەتورکیا دەدات شەری کوردبکات، ئاماژەیەک بێت هەم بۆکورد و هەمیش بۆ تورکیا، بۆ کورد بۆئەوەی بەتەواوی خۆی یەکلای بکاتەوە لەنێوان روسیا و ئەمریکا، بۆ تورکیاش تا تەواوی رێکانی لە روسیا ببرێت.  ئەگەر ئەوە نیەتی ئەمریکابیت بۆ رازیکردنی تورک بەیانی بەتەواوی کورد کۆتای پێدێت، 
بەڵام ئەگەر ئەمریکا و هاوەپەیمانەکانی ئەوەی لە بەرواری ٢٥ی ٤ لە لە شەنگال و دیریک رویدا بێ ئاگادار ئەوانبێت ئەوا لەچەند رۆژی داهاتوو، دەبێت رۆلی یەکلاکەرەوە ببینن، ئەگەر تورکیا وەک زلهێز ئێستا خۆی نمایشبکات و بیەوێت سوریاش بخاتە ژیر دەسەڵاتی خۆی وەک باشوری کوردستان، ئەوکاتە بۆ بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا خەتەرێکی گەورەیە ناتوانیت پارێزگاری بەئاسانی لەبەرژەوەندیەکانیشی بکات، ئەوکات دەبێت خاڵێکی ستراتیجی بگرێتەبەر ئەویش ئەم کاتەیە، کەکاتی یەکلاکردنەوەی حساب و کتابیەتی تورکیا، بۆیە کورد لەم قۆناغەدا کە پرە لەمەترسی پێویستە زۆر وریایانە مامەڵەبکات، خاڵی دێرک و شەنگال بکاتە خاڵی وەرچەرخانی سیاستەکانی. ئەوەی ٢٥ی مانگ رۆژێکی گرنگە بۆدۆزی کورد، لەناویشادا بۆپەکەکە لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئایا پەکەکە خاوەنی ئایدۆلۆژیایە، یان هێزێکی هەرەمەکیە وەک هێزەکانی باشور بەپرۆگرام خاوەن دسپلین و کاری سیاسین و بەکردەوەش دەڵاڵ و بازرگانن.
ئەوەی ٢٥ی ٤ چەندە بۆ کورد خاڵی وەرگەران بوو. بۆتورکیاش هەمان خاڵە ئەمەش دوولایەنەیە، ئەگەر تورکیا بە ویستی خۆی بوبێ، ئەوا تورکیا لەماوەیەکی زۆر کورت دەبیت توشی سزای گەورەی دەولی بێت، ئەگەر بەئاگاداری جیهانیشە(هاوپەیمانانی شەری دژە داعش) ئەوە لەم جەنگەدا تورکیا براوەیە، چونکە بێ ماندووبون جەنگی هاوپەیمانی دژی داعش دەکات، لەوەشە هاوپەیمانان بێدەنگی لەم جۆرەکارانەی تورکیاش بکات تا دۆخی ناوەخۆی بەتەواوی برزێت لەمەشدا کورد زیاندمەندی یەکەمە. بۆ ئەوەی کورد و پەکەکە زیاند مەند نەبێت پێوسیتە لەهەوڵی ئەودابێت ئەمجارە لە ناوجەرگەی شەرە گرنگ و ستراتیجیەکانی تورکیا ئاگر لە دڵی دەوڵەتی تورک بەربدات، قرسای خۆی بخاتەوە ناو تورکیا. چونکە ئەم جەنگەی ئۆردۆغانی تیرۆرست بۆ ئەوەیە پەکەکە دورختەوە لەباکور و کاریگەریە نێگەتیڤەکانی هەمواری دەستوری بۆ سەرۆکایەتی تورکیا لەبیری خەڵک بەرێتەوە. 
ئەوەی کە زۆر گرنگە ئەوەیە پەکەکە دەست بەرداری شەنگال نەبێت و خەونی دەڵاڵەکان لەبار بەریت. ئەم دەڵاڵانەش بکات بەپەند بۆ نەوەی داهاتوو، بۆ هەموو تاکێکی کورد لەهەموو جیهان کەبیر لەخیانەت و خۆفرۆشی نەکەنەوە، هەروەها پێویستە کورد لەخۆر ئاوا بەسیاستەکانی بچێتەوە لەگەڵ ئەمریکا و روسیادا، بەرونی داوای هەلوێست بکەن لە ئەمریکا و هاوپەیمانانی و ئایندەی کورد لەنەخشەو سیاسەتی ئەم وڵاتانە بزانن، وەخۆشیان پێویستە ستراتیجی رونیان بۆ دوای شەری داعش لەگەڵ هاوپەیمانان بزانن. ئەوەی تورکیا دەیەوێت ئەوەیە کە هەر چوار پارچەی کوردستان بخاتە ژێردەستی خۆی لە ئێستادا بنکە سەربازیەکانی لەباشور جێگیرکردوون و دەشیەوێت بشچێتە کوردستانی خۆرئاوا، دەست بەسەر تەواوای سەرچاوەسروشتیەکانی دابگرێت، بیبات و گەلی کورد جینۆسایدپێبکات، لە ئێستادا لەباشور دەستی بەسەر داهات و خاکدا گرتوە، هیوام وایە ئەم خەونەی تورکیا ، پەکەکە لەناوی بەرێت. چونکە هێزە دەڵاڵەکان هەموو کار ئاسانیەکیان بۆ تورکیا فاشیست کردوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە