چەند جۆرێک لە بوونەوەر لە کەوندا (بەشی یەکەم)
Friday, 28/04/2017, 19:45
* ئەوانەی بازرگانی دەکەن
* گەڕۆکەکان
*جۆرەکانی تر
ئەم زانیاریانەی ئێستا دەکەوێتە بەرچاوی تۆ لە لەیەن چەند کەسانێکەوە داروە بە من کە ساڵەهای ساڵە لە پەیوەندیدان لەگەڵ بونەوەری هەسارەکانی تردا. بەڵام لەم کاتەدا نایانەوێت ناو یان جێگەیان ئاشکرا بێت و دەیانەوێت زانیاریەکان ببەخشنە مرۆڤایەتی بەڵام داوایان ئەوەیە کە بە نەناسراوی بمێننەوە.
وەک پێشتر باسم کردبوو ئەم بونەوەرانە قسە ناکەن بەو شیوازەی کە ئێمە گفتوگۆی پێ دەکەین، واتە شیوازی دەنگ، ئەوان بە چەند جۆرێک پەیوەندی دەکەن یەکەم لە ڕێگای خوێندنەوەی بیرەوە واتە تەلەپاتی، دووەم لە ڕێگای هەستەوە، سێیەم لە ڕێگای وێنەوە.
ئەم زانیاریانەی ئێستا تۆ دەیخوێنیتەوە هەمووی پشتڕاست کراونەتەوە لە لایەن لێکۆڵەرەوە و کاسایەتی ناسراو لیندا مۆڵتن هاو.ئەویش لە دەزگای هەواڵگری ئەمریکیەوە گوێ بیستی ئەوە بووە کە بونەوەرەکان بەم جۆرە گفتوگۆ دەکەن.
بازرگانەکان
چەند جۆرێک لە بونەوەر بونیان هەیە لەم گەردونەدا کە ناسراون بە ترەیدەرس (The Traders) هەرچەندە ئێمەی مرۆڤ هەموو بونەوەرەکان بە یەک جۆر مەزەندە دەکەین .
زۆر جار ئێمەی مرۆڤ تەنها دەستنیشانی جۆرێک بونەوەری بچوک دەکەین بە کە بە جۆری رەساسی ناسراوە و چاوەکانی گەورەن. زۆر جار ئێمە ئەم جۆرە بونەوەرە تێکەڵ بە جۆری زێتا دەکەین، لە دوایدا زیاتر باسی ئەم جۆرە بونەوەرەتان بۆ دەکەم، ئەوانە گرنگ نین زۆر جار ئەوانە وەک هێزی کار دەبینرێن و ناوزەند کراون.
شت زۆرە لەسەر ئەو بونەوەرانە کە بۆ ئێمە زەحمەتە لێی تێ بگەین، زانستی ئێمە هێندە گەشەی نەکردوە تا لەو ئاستەدا توانای تێگەیشتنمان هەبێت بۆ هەموو جۆرە بونەوەرەکان. من لێرەوە هەوڵ دەدەم بە زمانێک باسی بکەم کە هەموو یەکێک لە ئێوە لێی تێ بگات و چێژ لە بابەتەکە وەرگرێت.
بۆ ملیاردەها ساڵ
ملیاردەها ساڵە کە بونەوەرەکان بونیان هەیە، هێندە ماوەیەکی زۆرە کە بونیان هەیە بۆ ئێمە زەحمەتە بتوانین هەژماردەی بکەین و بەراوردی بکەین بەو کاتو ساڵانەی کە ئێمە بەکاری دەهێنین.
شتێک کە دەبێت ئێمە لێی تێ بگەین ئەوەیە ئەو ساڵ و کاتەی کە ئێمە پێی ئاشناین هەمان ساڵ و کات نیە کە لە گەردوندا بەکار دەهێنرێت. بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زانستی تەواومان نیە لەسەر کات.
ئێمەی مرۆڤ تا ئێستاش تێگەیشتنمان نیە بۆ کات لە کۆمەڵی خۆری خۆماندا، جا بگرە لە گەردونێکدا کە ئێمە تا ئێستا نەمانتوانیوە یەک کۆمەڵی خۆری جگە لە کۆمەڵی خۆری خۆمانن ببینین.
ئەو کاتەی کە ئێمە پێی ئاشناین بونی نیە بەو شێوەی ئێمە لێی تێگەیشتوین.
ئەو کاتەی ئێمە بەکاری دێنین دەستنیشان کردنە بەو ڕیالەتیەی کە ئێمە تێیدا دەژین، وەک ئەوەی کە کیلۆمەترمان داهێناوە بۆ پێوانی درێژی ڕێگا، کەواتە ئەو کاتەی ئێمە بەستراوەتەوە بە شتێکی ترەوە کە وەک بەراورد بەکاری دەهێنین.
زیرەکی ڕێنیشاندەرە لە کەوندا
ئەم بونەوەرانە ماوەیەکی هێندە زۆرە کە بونیان هەیە دەتوانن چاودێری گەردون بکەن بە تەواوەتی و دەزانن کە هەموو شتێک ئارامە تێیدا یان نا.
زیرەکیەک هەیە کە حوکمی گەردون دەکات وە ڕێکی دەخات وەک ئەوەی کە هەیە. دەتوانیت وشەی خودا بەکار بهێنیت ئەگەر بتەوێت، واتە زیرەکی ڕێکخەر.
زیرەکیەکی تر هەیەکە هەموو شتە بچوک وگەورەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە لە گەردوندا.ئەوان دەزانن ئەگەر نێزەکێک بدات نە هەسارەیاکدا یان هەسارەیەک لەناو بچێت مەبەستێکی لە پشتەوەیەو بێ هۆکار نیە.
کۆتایی بەشی یەکەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست