کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەڤگەری ئازادی یان تەڤگەری بێ دەنگی؟

Tuesday, 25/04/2017, 20:41


بەرایی:
ئەوەندەی کە وتارنووسەکانی ناو کوردستانپۆست بابەتی جۆراوجۆری رەخنەیی لە ئاست دەسەڵاتی ٢٦ ساڵەی باشوری کوردستان بڵاویان کردۆتەوە ئەگەر بکرێنە پەڕآو بایی چەند پەڕتووکی مەزنی پێ چاپ دەبێ. لە جوابی وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لە لایان ستافی کوردستانپۆست، ئەوەی کە وەک دەستخۆشی وەریان گرتووە لە لایان جیرەخۆری بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بۆیان ناردوون لە جنێووهەڕەشە زیاتر چێدیکەم نەبینیوە ! لەوەش بترازێ ئەو کەسانەی کە لە هەندەران دیژین ومافی نووسینیان ئازادە ئەوانیش کەوتوونە بەر هەڕەشەی چلکاوخۆرەکانی دەسەڵات وپێێان گووتراوە نابێ بابەتی رەخنەیی لە سەر کوردستانپۆست دژی بارزانی وتاڵەبانی بڵا بکەنەوە!
-----------------------------------------
" جەوهەری کەلام "
رۆژی ١٨/١٠/٢٠١٥وتارێکم لە سەر ناوی (گریلاکانی تەڤگەری ئازادی لە کوێن) بڵاو کردوە. هەتا ئێستێش کە رۆژانە بێبەختی ونەهامەتی بەر خەڵكی باشووردا دەبارێ هیچ جوابێکم بۆ ئەو وتارەم بە چاو نەدیت. تەنانەت لە هۆدەی/ پەیام / لە فەیسبووکدا پەیامێکیشم بۆ بەرپرسێکی تەڤگەری ئازادی نارد لە ئاست بارودۆخی ئاڵٶزی شەنگاڵ ،بەو واتایە کە تەڤگەری ئازادیش دەبێ هێزی پاراستنی خۆی بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش و پاراستنی گەلی ئیزەدی هەبێ. ئەو جاریش هیچ جوابێک یان روونکردنەوەیەکم بە دەست نەگەییشت!
تەڤگەری ئازادی ئەگەر وادەزانێ بە سیاسەت ودیالۆگ ورەچاوکردنی دەسەڵاتی بارزانی دەتوانێ خاکی کوردستان بەو سیاستەی هەیی خۆیان بەرەو پێش بەرن دە هەڵەدان. سیستمێک جگە لە خۆی هیچ کەسێکی دیکەی قەبوڵ نییە کوا ئیزن بە ئێوە دەدا دەنگی ڕەوای خەڵكی بۆ خۆتان مسۆگەر بکەن. لەوەش بترازێ شەڕێ پاراستنی نەتەوەیەک بە پێی یاساوخاڵبەندی نەتەوەیەکگرتووەکان حەوجێی بە ئیزن وەرگرتن لە گزیرێکی وەک مەسعود بارزانی نییە. شەڕدەگەڵ داعش ئەرکی تەواوی رێکخستنەکانی وڵاتپارێزە.
ئێستێ من نازانم جگە لە رێبازی فکری وئایدۆلۆژی کە دەگەڵ حێزبەکانی کەمپنشینی رۆژهەڵاتی کوردستان هەتانە، کام جیاوازی لە پڕاکتیدا لە نێوان ئێوەداو ئەوان هەیە؟کاری ئەو دەسەڵاتە لە ئامۆژگاری وداخویانی دەرباز بووە. بە ئاشکرا لایەنگری لە مانەوەی داعش ودۆستایەتی ئەردۆغان دەکا!ئەو نەهامەتیە کە بە سەر رۆژهەڵاتی کاردستانیان هێناوە بە شێوەیەک بە سەر تەڤگەری ئێوەشدا هاتووە. ئێوە خۆتان بە ڕێبازی حەڕەکەتێکی مەزن گرێداوە کە بە رزگاریی نەتەوەی کورد خاوەنی هەزاران فیداکاریە.
هەر کەلێن قوژبنێکی باشوری کردستان پڕ بووە لە چەکداری هەمە جۆرە لە سەر ناوی / پێشمەرگە / !. تۆ بڵێی ئێوە لە (ئە،نە،سە،کە) ی سەر بە میتی تورک وجیرەخۆری بارزانی کەمتر بن؟ بۆ پاراستنی نەتەوەیەک رێکخراوەی شۆڕشگێڕ ئیزن لە هیچ هێزێک وەرناگرێ. بە داخەوە تەڤگەری ئازادی لە ئاست پاراستنی شەنگاڵ وگەلی ئیزەدی لە مێژوو بە جێما! بۆ داهاتووش دەمهەوێ پێتان بێم: چاوەڕوانی تەواو بونی شەڕی مووسڵ وشەڕی داعش بن هیوادارم لەو کاراوانە بە جێ نەمێنن. چون شەڕێکی قورسترمان لە پێشە. ئەرکی ئێوە وەک تەڤگەری ئازادی لە باشوری کوردستان چٶن دەبێ؟
ئەو دەسەڵاتە نیگریسە بە پێکهێنانی بەرنامەی / تی،،ڤی / وداخۆیانی هیچ جوابێکی خەڵكی هەژار ناداتەوە. ئێووە هێزتان نەبێ هیچ حیسێبێکتان بۆ ناکەن. چاو لەدوارۆژ بکەن. باشووری کوردستان پڕي لە بنکە وبارەگای تورک. بارزانی ناتوانێ دەریان بکا، ئەوە ئەرکی ئێووەیە بۆ رزگاری نیشتمان بجەنگن. باشوری کوردستان ئازاد بووە، بەڵام رزگار نەبووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە