کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حیکایەتی کورتی هەرێمی بارزانی!

Tuesday, 25/04/2017, 19:54


سیاسەتمەدارەکان بەدڕێژایی مێژوو یەک سیاسەتی ئاشکرایان هەبووە، فەرمانڕەوایی لەسەر خەڵک لەژێر بیانووی دەستبەرکردنی ئاسایش و بژێوەی جەماوەر.
هەندێک لە دەوڵەتەکان بەو سیاسەتی ڕەنگ و چێژی ڕاستەقینە دەبەخشن، یانی هەوڵدەدن کە سیاسەتەکانی خۆیان لە ئاراستەی بەرژەوەندی جەماوەری خۆیان دابێ.بەڵام بەردەوام یا شایەد دەتوانین بڵێن لە زۆربەی نموونەکاندا بەو شێوەیەی نییە و هۆکاری سەرەکی روخانی دەوڵەتەکان بەدڕێژایی مێژوو هەر نارەزایەتیەکان بووە کە هەندێکجار لە چوارچێوەی شۆڕش دا و هەندێک جاریش لە چوارچێوەی ریفۆرمدا خۆ نمایش دەکات و فورسەت بۆ دەوڵەتە جێگرەوەکانی تر فەراهەم دەکات.
سیاسەتڤان و بەرپرسانی وڵات بۆ ئەوەی بتوانن لاوازی و گەندەڵی خۆیان پەردەپۆش بکەن و لەچوارچێوەی ئەو گۆڕان و چاکسازییانەی کە مێژوو پێ ڕاگەیاندونە خویان دەرباز بکەن و هەڵبێن،روو دەکەنە حکومەت و قسەی زۆرداری.لە پرۆسەیەکی بەوشێوەیەدا دەوڵەتە بێ لەیاقەتەکان دەستدەکەن بەدروستکردنی سیستەمێکی پاریزگەری بەهێز کە لەسەروی جێبەجێکردنی یاسای قەڵەمڕەوی خۆشیانەوە دەبێت،تا بەشێوەیەک خۆیان یاسایی پێشانبدەن.
هەرێمی کوردستان یا هەرێمی(مەسعود بارزانی)یش،بەبێشەرمی و رووهەڵماڵاوی حکوومەتێکی لەو شێوەییە کە هەوڵدەدات لە ئاراستەی پاراستنی سیاسەتی پاریزگەری بەرژەوەندی خۆی،سیستەمێکی سەرکووتکەری خۆ پارێز بەئاڤرێنی و ئەو سیستەمەش ئیتر خۆی بە ناچارکەری رەزامەندی خەڵک و کۆمەڵگەی کوردی و جیهانی نازانی و تەنیا بیر لە بەهێزکردنی ستوونەکانی خۆی دەکاتەوە.
لە هەوڵەکانی (مەسعود بارزانی) لەو ئاراستەیەدا دەتوانین ئاماژە بە موریدبوونی پارتی ـ عەشیرەکەی بکەین، به حکوومەت و دەوڵەتەکانی دەرەوە،بۆ نموونە دەوڵەتی سوڵتان ئەردۆغان و دەسەڵاتی ئاکپارتی لە تورکیە کە خوودی شەخسی ئەردۆغان ـیش، لە هەوڵی دروستکردنی سیستەمێکی بەو شێوەیەی دایە و تا رادەیەکی زۆریش تێدا سەرکەوتوو بۆوە لەدوای تەواو بوونی پرۆسەی رێفراندۆم بۆ گۆڕانکاری لە دەستووری بنەڕەتی تورکیەدا.
لە درۆسازییەکانی تری"بارزانی"،دروستکردنی ڕاگەیاندنی مودێرن و پێشکەوتوویە بۆ پرۆپاگەندەکردن و گووتنی توڕرەهاتەکان کەتەنیا لە پێناو گۆشەگیرکردنی عەقڵی جەماوەر و کۆمەڵگەی کوردی ئیش دەکەن و بەکردەو ئەو ڕاستیەیان بۆ ڕای گشتی روونبۆتەوە.
هەروەها رووکردنە لە ستاێلی ژیانی پۆشاڵی و بڵاوکردنەوەی ئابووری گرێدراو و بەکارهێنەرانەیە و لەناو ئەو هەمووە تاڵانکاری و نەڕاستیەدا هەندێک بەڵێنی چاکسازی و ڕیفورم و ئازادی کۆمەڵایەتی نادروست دراوە بەخەڵک تەنیا بۆ سەرقاڵکردنی زیاتر لە جارانی خەڵک،هەرچەند هەموو ئەوانە دەکرێت لە ناو توێلکەکەدا رووبدات،بەڵام ئەوە لەکاتێکدا کە کاکڵ لە تەقەلا دایە بۆ خۆ تەقاندنەوە و وەرچەرخانێکی گەورە.
بەڵام پرسیاری سەرەکی لێرەدایە،کە چۆن ئەم رووداوە لەئامادەبوونی جەماوەر و گروپە جیاوازەکانی بۆ نموونە چینی ڕووناکبیران روودەدات و ئاو لەسەر ئاو تەکان ناخۆات؟
وەڵامەکەی زۆر ئاشکرایە،خەڵک هاوشێوەی ئەوانن،زۆرینەی توێژەکانی ئامادە لەو هەرێمەدا،کەمترین ئاگایی لە چۆنێتی و چیەتی و دەرئەنجامی سیستەمە جیاوازەکانی دەوڵەت نەتەوە نییە و لەم روویەشەوە،ڕێگە بۆ کۆلۆنی بوونیان کراوەتر دەبێت.
گەل بەو شێوەی بیر دەکاتەوە کە تەنیا ڕێگەی دەرچوون لەو قەیرانە و گەویشتن بە ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی،پەنجەڵیقایمکردن لە داوێنی ئەم جۆرە حکوومەت و دەسەڵاتانەیە،بەڵام نازانن کە هەر ئەو شێوە لە حکوومەت و دەسەڵاتەیە کە بۆتە سەرچاوەی تەواویی نەهامەتی و نەگبەتی و برسێتی و بێکاری و کەمدەرامەتی و لاوازی جەماوەرە لە گوزەرانی ژیانی رۆژانەیاندا.
بۆیە وا چاوەڕوان دەکرێت تەنیا ڕێگە چارە،بەئاگا هاتنەوەی خوودی جەماوەر خۆیەتی بە ئاگادار بوون لە مێژوو،خوێندنەوە و توێژینەوە کە لەم بوارەدا دەبێ ئەنجام بدرێت و ڕۆشنبیرانی هەر کۆمەڵگەیەکیش لەم گێژاوەدا ڕۆڵێکی یەکجار قورسیان هەیە.
لەکۆتاییدا ئەوێکە،زانستی سیاسەت و شرۆڤەی ژیان کاتێک لە مێشک و دەستی جەماوەر جیا بێتەوە،ئیتر دەسەڵات،لێواری تیژی خۆی لەسەر گەروی گەل دادەنێت و ئەوسایە کە دەڵێن؛
گۆزەی تازە ئاوی خۆشە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە