ترس‌و ئازادی، ئاسایش له‌بری ئازادی درۆیه
Saturday, 22/04/2017, 17:45
دروستبوونی ترس لای مرۆڤ وه‌كو غه‌ریزه چه‌ندین روونكردنه‌وه‌و شیكاری هه‌یه له‌رووی كۆمهڵناسیو دهروونناسیو میتۆلۆجیهوه، به‌ڵام له‌م باسه‌دا ترس هه‌ر روونكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌بێت باسی سه‌ره‌كی ئێمه نییه، به‌قه‌ده‌ر بوونی (حاڵه‌تی ترس) لای مرۆڤ‌و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر بلوكی مرۆڤ وه كاردنهوهكانى.
ترس، سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌رشتێك بێت، سروشتی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری یان سیاسی، هه‌ڕه‌شه له‌بوون‌و ئاسایش‌و ئیراده‌و ئازادی تاكو كۆمه‌ڵ ده‌كات، بۆیه مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵ ئه‌خاته به‌رده‌م دوو رێگا یان هه‌ڵبژاردنه‌وه: یان ئه‌وه‌تا به‌ره‌نگاری سه‌رچاوه‌ی ترس ده‌بێته‌وه به‌چه‌ندین جۆر‌و شێواز‌و به‌پێی كات‌و شوێن‌و هه‌لومه‌رجی گونجاو، یان ئه‌وه‌تا ته‌سلیمی ترسه‌كه دهبێتو ئیراده‌و ئازادبوونی كرنوشی سه‌رچاوه‌ی ترس ده‌كات.
له‌زمانی كوردیدا له‌گه‌ڵ وشه‌ی ترس‌دا وشه‌ی (خۆف)ی عه‌ره‌بیش به‌كارده‌هێنرێت، كه له‌رووی ده‌روونییه‌وه ئه‌شێت هه‌مان كاریگه‌ری ترسی هه‌بی، به‌ڵام جیاوازتره، چونكه سه‌رچاوی ترس زیاتر ماددی‌و ههستپێكراوهو كاریگه‌ری‌و ده‌ره‌نجامه‌كانیشی به‌هه‌مانجۆر ماددیه، بۆنموونه له‌كاتی روودانی كاره‌ساتێكی سروشتی، ئابوری، سیاسی، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بواری ماددی تاك یان كۆمه‌ڵ ده‌بێت، پاشان كاریگه‌ری مه‌عنه‌وی بهشوێنادێت، بۆوێنه كاتێك وڵات توشی قه‌یرانی ئابوری یان كێشه‌ی سیاسی ببێت، ئه‌وا تاكو كۆمه‌ڵ له‌رووی ماددیه‌وه تووشی زهرهردهبن، ئیتر ئه‌م زه‌ره‌ره بێگومان بۆ خۆی كاریگه‌ری مهعنویو ده‌روونی جێدههێت.
به‌ڵام حاڵه‌تی (خوف)، زیاتر لایه‌تی مه‌عنوی هه‌یه، زیاتر په‌یوه‌ندی بهتاكهوه هه‌یه وه‌ك له‌كۆمه‌ڵ، به‌ڵام هه‌ندی جار كاریگه‌ریه‌كانی خوف له‌سه‌ر تاك ئه‌شێ بۆ ده‌وروبه‌رو هه‌موو كۆمه‌ڵ بگوازرێته‌وه، بۆنموونه هه‌ندێكجار كاریگه‌رییه‌كه‌ی خۆفی تاكی له‌خواو رۆژی دوایی، ده‌گوازرێته‌وه بۆ خێزان، خێڵ یان هه‌موو كۆمه‌ڵ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لهدۆخێكهوه بگوازێته‌وه بۆ دۆخێكیتر، ئه‌وه‌ش به‌تایبه‌ت له‌كۆمه‌ڵگا ئایینییه‌كاندا، كاتێك كه‌سێك په‌یداده‌بێت لهخوفی خوا رێبازێكی ئاینی دروستده‌كات، ئه‌م رێبازی یان ته‌ریقه‌ته به‌مانا كلاسكیهكهی خۆفی خوا‌و رۆژی دوایی له‌م كه‌سه‌وه پهخشئهكرێو ده‌گوازرێته‌وه بۆ نزیكترین دهوروبهریو پاشان له‌وانه‌یه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌شۆڕشی ئیسلامی ئێران‌دا بینیمان، كه هه‌تا سسته‌می سیاسی‌و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای (خۆف)ی خودا داده‌مه‌زرێ، به‌هه‌مانشێوه‌ش له هه‌ندێك وڵاتی ئیسلامی‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ئاینی مه‌سیح ئاینی سه‌ره‌كییانه، كه‌م تا زۆر ئه‌و حاڵه‌ته به‌دیده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تیداو له‌ناو هه‌موو فهرههنگو شارستانیه‌كاندا حاڵه‌تی (خوف) هاوڕێیه له‌گه‌ڵ (شه‌رم).
له‌ناو هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆڤایه‌تیدا پێوه‌ر هه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی تاكه‌كان له‌رووی چاكی‌و خراپیدا بۆ په‌یڕه‌وكردن یان خۆسازاندنیان بهڕێساو تاپۆكانی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌رچه‌نده ئه‌و رێسا‌و تاپۆ كۆمه‌ڵایه‌تییانه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه جیاوازه له‌گه‌ڵ كۆمهڵگایهكیتر به‌حوكمی فه‌رهه‌نگ. ئه‌وه‌ی لای ئێمه تابۆو شه‌رمه، لهكۆمهڵگایهكیتری ئه‌فریقی یان رۆژئاوایی پێچه‌وانه‌یه، به‌ڵكو له‌هه‌ندیك حاڵ‌دا ئیمتیاز‌و شانازیه له‌قۆناغێكی دیاریكراوی ته‌مه‌ندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌توانم بڵێم كۆمه‌ڵگایه‌ك نیه حاڵه‌تی خوف یان شه‌رمی تیا نه‌بێ به‌پله‌و كاریگه‌ری جیاواز له‌سه‌ر تاكو ده‌وروبه‌ر، به‌ڵام ژیانی مۆدێرن‌و ئاستی زانستی‌و گه‌شه‌ی شارستانی‌و فه‌رهه‌نگ رۆڵی خۆی ده‌بینێ له‌سه‌ر زۆری‌و كه‌می كاریگه‌ریه‌كانی خۆف‌و شه‌رم هه‌م له‌سه‌ر ئاستی تاكو هه‌م له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵ.
مرۆڤ له‌گه‌ڵ باقی زیندهوهرهكانیتردا ته‌نها له‌ترسی (مهحزدا) هاوبه‌شن كه فیترییهو په‌یوه‌سته به‌مانه‌وه له‌ژیانا كاتی مرۆڤ یان زینده‌وه‌ری تووشی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ئهبیو گیانی بكه‌وێته گره‌وی مان‌و نه‌مان.
له‌كاتی په‌یدابوونی هه‌ر ترسێ كه هه‌ڕه‌شه لهمانو بوونی گیانهوهرانو مرۆڤ بكات كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر عهقڵو ده‌روون دروستده‌بێت، به‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی مرۆڤ‌و گیانه‌وه‌ران به‌رامبه‌ر ترس لهمیكانزمی به‌رگریدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، هه‌ركه‌س‌و گهلو فهرههنگو شارستانییه‌ك، ته‌نانه‌ت زیندهوهرهواران (ئاژهڵو رووه‌كیش) به‌جۆرو پله‌ی جیاواز‌و میكانزمی به‌ره‌نگاری تایبه‌ت به‌خۆیان دروستئه‌كه‌ن، ئه‌شێت میكانزمی به‌رگری فسیۆلۆجی، كیمیای، فیزیكی یان عه‌قڵی بێ، كه ئه‌مه‌ی دواییان تایبه‌ته به‌مرۆڤ له‌گه‌ڵ زیاتر فسیۆلۆجی كه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ زیندهوهرانیتر.
میكانزمی به‌رگری سروشتییه لای مرۆڤ‌و زینده‌وه‌ران، به‌ڵگه‌و سه‌لماندنی ئه‌وه‌یه كه میكانزمی به‌رگری رێگایه‌كی سروشتیه بۆ نه‌هێشتنی ترس، واته ئازادبوون له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ژیان‌و بوون ئه‌خاته مه‌ترسیه‌وه به‌هه‌موو دووربینییهكانهوه كه لای مرۆڤ جگه له‌ژیان مانه‌وه وه‌ك هه‌موو گیانه‌وه‌رانیتر كایه‌ی ئابوری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فهرههنگیو ئاینی‌و شارستانیش ئه‌گرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنی كه ئازادی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی لای هه‌ر گیانهوهریو مرۆڤی پێویستییه‌كی حه‌تمیه بۆ مانه‌وه، جا لای مرۆڤ ئه‌م مانه‌وه هه‌ر ژیان ناگه‌یه‌نێ، به‌ڵكو مانه‌وه له‌كه‌سایه‌تی، فه‌رهه‌نگ، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌رده‌وامبوون له‌گه‌شه‌ی شارستانیش ئه‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی راو ئیراده‌و باوهڕَدا.
پڕۆسێسی ده‌ستكه‌وتنی یان بهدهستهێنانیو ئازادكردنی ئازادی لهترسو هه‌ڕه‌شه له‌رێگه‌ی میكانزمی به‌رگریه‌وه، به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه بۆئه‌وه‌یه مرۆڤ بگه‌یه‌نێته ئارامش‌و ئاسایش به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه.
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێكرد نهمانو نه‌بوونی میكانیزمی به‌رگری، ته‌سلیمبوون به‌ترس، ئه‌وه‌ش ئه‌بێته‌هۆی مه‌رگ، یان له‌ده‌ستدانی ناسنامه‌و ئیراده‌ی مرۆیی.
ته‌سلیمبوون به‌ترس جگه‌له‌وه‌ی ئه‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئازادی‌و ئیراده، مرۆڤ به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی درۆ دهباتو پێیده‌ڵێن ئازادی به‌درۆ، ته‌نانه‌ت (ئاسایش له‌بری ئازادی)و (ژیان له‌بری ئازادی) درۆن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پیاده‌كردنی ترس‌و تۆقان تا ئه‌گاته ئاستی ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن تیرۆر، لهدهسهڵاتێكهوه جیاوازه بۆ دهسهڵاتێكیتر، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه به‌ر بنه‌مایه‌كی ئایدۆلۆجی (روت) ترس به‌كارده‌هێنێ بۆ مامه‌ڵه‌ی سیاسی بۆ تهسلیبموونه به ترسه‌كه، هه‌ر به‌و جۆره‌ی له سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌مان پێكردوه. نموونه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش وه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌نیستی یه‌كێتی سۆڤێتی جاران‌و هه‌ندی دهسهڵاتیتری فاشی كه نازیزم سۆمبولیانه.
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه، پیاده‌كردنی ترس له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمانه‌ی كه ئایدۆلۆجیهكی پته‌ویان نییه، واته له‌ڕووی ئایدۆلۆجی‌و جیهانبییو فه‌رهه‌نگه‌وه هه‌ژارن، ئه‌شێ لهمیتۆددا زۆر بێ رهحمو ویژدان بن به‌رامبه‌ر هه‌ر دیارده‌یه‌ك كه هه‌ڕه‌شه له‌بوونیان بكات، به‌ڵام ئه‌شێ تاكتیكانه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆردار‌و جاهیلانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ترسیاندا بكرێ به‌جۆرێ كه پێیده‌ڵێن خۆبواردنو فریودانیان بهخۆپاراستنی لێیان، له‌هه‌مانكاتدا پارێزگاریكردنی له‌چالاكی، به‌هه‌مانشێوه كه زۆر كهسو لایه‌ن له‌كاتی رژێمی به‌عسی جاهیلدا پهیڕهویاندهكرد.
به‌وته‌ی لینین كه ده‌ڵێت (كاتێك تووشی ترس بووی‌و هیچ چاره‌ت نه‌بوو، ئه‌وا له‌گه‌ڵی بڕۆ تا بوارت بۆ دێ بۆ خۆ ده‌ربازبوون)، ئه‌مه‌ش دووباره وه‌كو زوو له‌سه‌ره‌وه باسمانكرد هه‌ر ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌ده‌ستهێنانی ژیان‌و ئازادی ده‌گرێته‌وه به‌فریوو درۆ واته راسته‌قینه نییه.
ئه‌گه‌ر خودی ترس رێگربێ له‌ئازادی‌و ئازادبوون، ئه‌وا سڵه‌مینه‌وه له‌ترس به‌ئاراسته‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و چاره‌سه‌ری ژیرانه‌ی حاڵه‌تی ترسه، به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌رییه‌كانی به‌هونه‌ری ئیداره‌كردنی ترس داده‌نرێت.
بۆ رێگریكردن له زاڵبوونی ترس به‌سه‌ر فه‌زای بیر‌و ئه‌ندێشه‌و پاراستنی هه‌ستی ئازادی، پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ ترس‌دا ههڵسوكهوتدهكات له‌رووی ده‌روونییه‌وه خۆی ئاماده‌بكات بۆ خراپترین ئاكامه‌كانی ترس، تا له‌كاتی روودانی هه‌ر ئاكامێكی ترس‌دا ئیراده‌و ئازادی لهدهستنهداتو له‌هه‌مانكاتدا له‌رووی گه‌شه‌ی توانا ماددی‌و مهعنوییهوه ئامرازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ترس هه‌بێ.
بۆنموونه ترس له‌یاساو خۆپاراستن لهیاساشكێنی، ئه‌گه‌ر یاساكه هه‌ق بێ‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی‌دا بێت، ئه‌وا ئه‌و ترسه ئیجانیهو پێویستی بهئاگاییو هۆشیاریو هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی هه‌یه وه‌ك ئامراز بۆ خۆدوورخستنه‌وه لهیاساشكێنی، به‌هه‌مانجۆر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ترسی كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ماف (حه‌ق) ژیان، قه‌واره‌ی تاك یان كۆمه‌ڵ‌و دادپه‌روه‌ری پێویستی به‌ئامڕازی تایبه‌تی هه‌یه له‌رووی ماددی‌و مهعنویهوه.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ترسه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یه لهژیانو ئازادی‌و حه‌ق، پێویستمان به‌و ئامرازانه‌یه كه میكانزمی به‌رگری (مادی، مه‌عنه‌وی) به‌هێزده‌كه‌ن، تا ئه‌م ئامرازانه به‌هێزبن میكانزمی به‌رگریش به‌هێزده‌بێت‌و له‌وێشه‌وه ئیراده‌ی ژیان‌و ئازادی به‌هێزده‌بێت چ له‌سه‌ر ئاستی تاك یان كۆمه‌ڵ‌و نه‌ته‌وه‌و فهرههنگو شارستانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست