کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی ئاین تلیاکی گەلانە

Saturday, 22/04/2017, 14:48


بابپرسین یاسای ڕاستەقینەی ژیان چیە یان چۆنوبەچ شێوەیەک یاسابۆژیان دابڕێژین بۆئەوەی مرۆڤەکان بەپێی ئەوڕێساویاسایە بڕۆن بەڕێگاداو ژیان بکەن .. ئەی ئاین چ یاسایەکی میان ڕەوی هەیە بۆژیان ئایا هەیە یاخود نا لێرەدا ئێمە باسی دینی ئیسلام دەکەین ؟لەبەشێکی ئەم دینەدا بەهیمنیەوە باس لە مامەڵەکردنی خوادەکات لەگەڵ مرۆڤدا 
ئەمەش سەرەتای قورئانەکەی محمدەوە ئەوکاتەی لە مەککە وەک پێغەمبەرێک دەرکەوت ئەوکاتە هێزوتوانای جەنگیو شەڕکەرو لایەنی ماددییشیان باش نەبوو بێ توانابون ئەوکات نوسینەوەی سەرجەم ئایەتەکانیان بەشێوەیەکی نەرموو نیان داڕشتبوو بۆنمونە ئەوئایەتەی دڵێت (دینی خۆتان بۆخۆتانو دینی خۆمان بۆخۆمان)
وە چەندین ئایەتی تری لەوشێوەیە کەسەرنجی خەڵکی بۆلای خۆیان ڕاکێشاوە بەڵام هەرکەجەنابی پیغەمبەری نەفرتی کۆچی کرد بۆمەدینەو لەڕوی هیزەوەخەڵکێکی زۆری لەخۆی کۆکردەوەوبوبەخاوەنی جەیشوجاشێکی گەورە یەکسەر 180پلە ئایەتەکان پێچەوانە بونەوەو شێوازەکانیان گۆڕا بە کوشتنوبرینو ترسو تۆقاندن یەکێکیش لەو ئایەتانەی لەدوای گرتنەدەسەڵاتی محمدەوە سورەتی (ئەنفالە ) وەچەندین ئایەتی تری لەوشێوەیە جگەلەدەس بەسەراگرتنی موڵکوماڵی خەڵکوو کوشتنی پیاوەکانیانو فراندنو بەکەنیزەک کردنی ژنوکچەکانیان کەبەهەموو شێوەیەک سوکایەتی کردن بەشەرەفوکەرامەتیان 
وەبەچەندین جۆی تری قێزەون رەفتار کردن لەگەڵ ئەوکەسانەدا کەنەهاتونەتەسەرئاینەکەی  یان زۆرینەیان هاتوشنە سەردینی ئیسلام بەڵام چونکە نەبونەتە کۆیلەو ملکەچی پێغەمبەرنەبوون هەربۆیە بەفەرمانی خودی محمد بەدڕندەترین شێوە لەناوبراون 
وەهەتائێستاش ئەم دینە کەدینی ئیسلامە هەربەهەمان شێوە ماوەتەوەو هێڵەسورەکانی ڕێگەبەمرۆڤ نادات لەسنوری خۆی لابداتووفێری زانستو زانیاری نوێبێت ئیسلامێکی چەق بەستوی 1500 لەمەوپێش کەوەک مەڕوبزن مرۆڤی پەروەردەکردووە دەبێت لەتلیاک زیاترچ شتیک بە کۆمەڵگاببەخشێت 
خۆتلیاکیش سەرەتاو تێکەڵبونی واتاکێشانی شتێکی خۆشە بەڵام دوای ئەوە وردە وردە مرۆڤ دادەڕزێنێتو لەبەشەریەت دەری دەکات هەتابەهیمنی گێژی دەکاو دەیکوژێت 
هەربۆیەدنی ئیسلامیش بەهەمان شێوەی تلیاک یان مادەهۆشبەرەکانی تر  سەرەتای تیکەڵ بونی لەنەفامیوگەمژەییەوەتوشی دەبیتو بەلاتەوەشتێکی خۆشە هەتا بەهێمنی مودمینت دەکاتوو وردە وردە لەئینسانەوەدەتگۆڕێت بۆدڕندەیەکی ڕاستەقینە یاخود ئەگەرنەیکردیت بەدڕندە ئەواگێژو وێژت دەکاتو دەتکات بەتوتیەک بەس دەتوانی هەتامردن قسەکانی دین دووبارەبکەیتەوەو فێری هیچیتر نەبیت
باشە ئایائەمەدینە یان تلیاک حەزەکەم ئەوەشتان پێ بڵێم ئیسلامی ڕاستەقینە یان ئیسلام بونی ڕاستەقینە داعشە ئەوگروپەی ئێستا هەمووجیهان گیریان خواردووە بەدەستیەوەو هەرچی کاری نامرۆڤانەوکوشتو کوشتاروسەربڕینی مرۆڤوو خۆتەقاندنەوەو سەدانو هەزاران کاری دڕندانە ترئەنجام ئەدەن 
ئەگەرهەرمرۆڤێک بەوردی دینی ئیسلام بخوێنێتەوە بەباشی ئەم ڕاستیانەی بۆدەردەکەوێت هیوادارم هەموو کەسێک لێی بکۆڵێتەوەو تێبگات دینی ئیسلام چ تلیاکیکە؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە