کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ماینی قۆترئەسپی شێ نابێ !

Saturday, 22/04/2017, 14:34


بەرایی :
ئەردۆغان لە ئیستامبوڵ وئانکارا دۆڕاندی ودەنگی / نای / وەرگرت! هەرچەند رەگەزی بنە ماڵەی ئەردۆغان لە رەگەزی تورکی تورکیە نییە وباب وباپیران ودایک ونەنکی و ،،،، خەڵكی گورجستانن / شاری باتومی /. بەڵام بۆ خۆی لە ئیستامبوڵ لە دایک بووە . ئەو شآرەی کە دەنگی پێنەدا! لە ١٦ نیساندا زۆر بابەتی گرینگ جێگای شرۆڤەن. لەوەها فەزایەکدا کە لە تورکیە وباکوری کوردستان حاکم بوو، سیستمی هەڵبژاردنی دەکەوێتە ژێر پرسیار. بەڵام سەڕآی وانەش کورد هەتا رادەیەکی باش پەیامی بە دونیای دەرەوە گەیاند. ئەوە کە مەبەستی ئەو کورتە باسەی منە بە کورتی هەڵكردنی ئاڵا لە کەرکوک وهێنانە خوارووی ئەو ئاڵایە بوو بە هەڕەشەی ئەردۆغآن ( ئەو ئاڵایەی کە توخمو تۆوی نیگریسی بنە ماڵەی بارزانی دەڵێن: پێشەوا کاتی خۆی داویە بە مەلای خەتێ وپێێ گووتوە بی پارێزە، ئەو سناریویەکە کە بە دەستی کوڕی گێل / کوڕی ڕەش کوڕی قازی موحەمەد/ دایانڕشتوو بە زۆری دەیقەبڵێنن ) وهەڕەشەی تورکمان ومیتی تورک پێیان هێنانە خوارێ.
" جەوهەری کەلام "
ئێستێ ئەردۆغان وباخچەلی ومیتی تورک وتورکمەن زیاترە دەستیان دەڕوا لە کەرکوک تا لە ئانکاراو ئیستامبوڵ. هەڕەشەی ئەردۆغان دوای هەڵكردنی ئاڵا ئەوەی سەلماند کە لە سەردەمی مەلا مستەفای بارزانیدا کێشەی کەرکوک بوو بە لایەنێکی هەری بەهێزی بن کەوتن یانژی سەرکەوتن. تەنانەت لە بەڕێوە بردنی نیوە بە نیوەی ئەو شارەشدا مەلا دۆڕاندی و بەرهەمەکەشی لە کۆتاییدا بوو بە ساڵی ١٩٧٥ کە دیتمان چییان بە سەر کوردی هەژار هێنا!
ئێستێ دونیا گۆڕاوە وسەددام نەماوە.تورکیەش تورکییەی جاران نییە. راستە داعش بەرەو لاوازی دەچێ. بەڵام بۆ داهاتووی کوردستان وناوچەکە لە داعش مەترسیدارتر ئەو دەسەڵاتەی کە ٤ قامکی بەرز دەکاتەوە وبە دونیای ئورووپییەکان وئامریکا دەڵێ: فێری دیپڵۆماسی وسیاسەتتان دەکەم! لەو نێوەدا ڕۆڵی گزیرێکی وەک مەسعود بارزانی زۆر سرنجڕاکێشە.ئەو رۆژانە لە ژێڕ فشآری دەرەکی وەک ژووژکی لێهاتووە کە دە قالبی خۆیدایە وهەناسەی بۆ ناکێشرێ. گرێبەستی نەفتی ٥٠ ساڵەی خۆی دەگەڵ تورکیە بووە بە گرێدانی زمانی لە ئاست رووداوەکانی هەیی. بۆیە فززەیان لێبڕێوەن.
لە رابوردوودا شآری کەرکوک ( لە سەردەمی ساسانیاندا ناوی کەرکوک، گەرمەکەکان بووە ) ومەلای بابی ماسعود وسەددام حوسێن بون. بەڵام لەو سەردەمەدا ئەردۆغان وبەغدا وحەشدی شەعبی ودەسەڵاتدارانی شێعە ئایینی تارانیشی بێتە سەرکە وەک سەردێوزمە چاویان بڕیوەتە شاری کەرکوک وبە هیچ شێوەیەک بواری هەناسە کێشآنی پێ نادەن.
کار بگاتە ئاستی مەرسی یەکەم گرووپی چەکداری لە ڕێگای ئەردۆغان وهاوکاری بارزانی وبە چەکی دەوڵەتی تورکیە لە کەرکوک پێکدێ.بەوواتایە مامڵەی سیاسی لە سەرکورد وداهاتووی سیاسی کورد لە شآری کەرکوک دەستپێدەکا.روانگەی ئامریکاو هاوپەیمانیش کە دەڵێن: پرسی ناوخۆیی عێڕاق وباشوری کوردستان پرسێکە کە دەبێ بۆ خۆیان چارەسەری بکەن! ئەوەندی دیکەش ئەو بارودۆخە گرانتردەکا. لە ماوەی ئەو ٢٦ ساڵەدا تاقە هەنگاوێکی ئەرێنی وسەردەمیانە بۆ چارەسەری کێشەی کورد نە چٶتە پێشێ. خاکێک کە جوغڕافیاکەی هی نەتەوەی کورد بێ وتورکێکی فاشیستی ئیستامبوڵی لە تورکیە دەستور بدا کە ئاڵا لە سەر بنکەو بارەگای دەسەڵاتی کورد دەبێ دابگیرێ، چۆن دەتوانێ رێچاری کێشەکانی هەیی لەو بەشە لا خاکی نیشتمان چارە سەر ببێ.
نە لە ماینی قۆتر ئەسپی شێ چێ دەبێ، نە لە ترسنۆکێکی وەک مەسعود بارزانی سەرۆکایەتی بە دی دەکرێ. هەنگاوەکانی شەڕ دژی پ،ک،ک، لە رێگای چەکدارەکانی بارزانی دژی بونی گریلا شەنگاڵ وئەو ناوچانەی گریلای تێدایە خەریکە بە هاوکاری ئەڕتەشی تورک گەڵاڵە دەکرێ. شکستەکانی ئەردۆغان لە حاند سیاسەتی ناو نەتەوەیی ، خەریکە بێ بەختی ونەهامەتی بۆ کورد بە دیاری دێنێ. ئەردۆغان وەک ماری پێ لە زگ وایە، قەت جێگای متمانە نییە.بارزانیش خۆی وەک تەنگە  نیشآن دەدا، بەڵام لە کۆتاییدا هەر دەبێتەوە پاڵو! لە وڵاتێكدا کە فاشیستێکی وەک ئەردۆغان لە کەرکوکی کوردستان دەستی زیاتر بڕوا تا کورد، دەبێ چارەنووسی ئەو خەڵكە هەژارە بەرەو کوێ هەنگاو بنێ؟
جەعفەر کەریمی
٢١ /٤ /٢٠١٧
سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە