کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەردانەکەى وەزیرو جەند راستیەک

Wednesday, 19/04/2017, 23:22


دوێنێ( 18-4-2017) وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم سیخناخ بە پارتایەتى سەردانى دەڤەرى سلێمانى کرد لەوسەردانەیدا جەنابی وەزیر سەردانى جەلالى سام ئاغاى کرد .
سەردانى چەند قوتابخانەیەکى کرد بەڵام ئەوەى جێگەى هەڵوێست لەسەر کردنە جەنابیان لەم سەردانە یاندا هیچ بەڵێنێکى بۆمامۆستایانى نارازى دەڤەرى سلێمانى پێنەبووکەبۆماوەى( 60 )ڕۆژزیاتر لەسەر جادە بون ، وە هیچ بەڵێنێکى بۆقوتابیان پێنەبوو کە ئەو ماوەى کەبەهۆى بایکۆتى مامۆستایانەوە فەوتاوە بەچى قەرەبوى ئەکاتەوە ،لەهەمووى زیاتر کە جێگەى نوکتەو پێکەنینە ئەم وەزیرە کارتۆنیە کەدەسەڵاتى دامەزراندنى کارگوزارێکى نیە لەدەڤەرى سەوزو نیلیدا کۆمەڵێک لە مامۆستایانى غیاب دراوى نارازى سکاڵایان بردە لاى بەڵام ئەو سپاردى بە کابراى چەتر هەڵگر وە نازانین ئەو مامۆستا یانە غیاب دەدرێن وەیان دەبەخشرێن لە ڕۆژی غیاب دانە چونە بەپێی زانیاریە کان ئەو پارەیەى لەو مامۆستایانە دەبڕێت نزیک بە(70000)دینارى چاپى بریمەرە لە موچە کانیان ئەمە بێجگە لەو پاشەکەوتە سەپێنراوە بەسەر مامۆستایاندا کەروبعێکى موچە کەیان وەر ئەگرن دواتر جەنابی وەزیر ئەو رۆژەى ئەم مامۆستایان غیاب دراون لەهەموو دامو دەزگاکانى حکومەت پشو بوە جگەلە ناوەندە کانى خوێندن پێم ناڵێیت ئەم سەر پەرشتیارە دڵسۆزە تان کێ یە وا لەڕۆژانى پشوودا مامۆستایانى ئەو قوتابخانەیە غیاب ئەدات ؟دواتر جەنابی وەزیر ئێوە کێ غیابتان بدات کەموچەى مامۆستایانتان دزیوە بەناوى پاشەکەوتو پاشە تەڕە ماشەوە بۆچى ژیان لەمامۆستایانى دە ڤەرى سلێمانى وە قوتابیانى هەمان دە ڤەر تێک ئەدەن بەهۆى ئیشە سەقەتو سقوتە کانى خۆتانەوە بەهۆى ئەو پشوانەى کە سەرۆکو سەرکردە کانتان خەتەنەکراون کردوتانە بەپشوو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە