ئایا ئەوروپا و ئه‌مریكا به‌فه‌رمی پشوازی له بارزانی یان یوسف موحمه‌ددا ده‌كەن؟
Monday, 17/04/2017, 16:33
یه‌كیتی وستافێك له‌مه‌كته‌ب سیاسی بونه‌ته به‌رده‌بازیك بۆ به‌هیزكردنی دیكتاتوریه‌تی مالی مه‌لامسته‌فا، ئه‌وه‌ش ناپاكیه له‌گه‌ل میژوی یه‌كیتی و خه‌لكی كوردستاندا كه‌ئه‌مرو سبه‌ی وه‌ك ناپاك سه‌یر ده‌كرێن و شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره بۆ نه‌وه‌كانیان جیده‌هیلن.
----------------------------------------------
به‌هۆی بالاده‌ست بونی پارتی له‌سه‌روكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و هه‌ولێر و سامانه سروشتیه‌كان و ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ....و پاشكۆبونی سیاسی حزبه‌كانی تر كۆی شكسته‌كانی وولات له‌ئه‌ستوی پله یه‌كی پارتیه بۆیه لێره‌دا به‌په‌له جه‌ند سه‌ره‌قه‌له‌میك باس له‌وشكستانه ده‌كه‌ین
١- له بواری جه‌ماوه‌ری پارتی له‌خراپترین ره‌وشی دایه و به‌راده‌یه‌ك له‌شاری هه‌ولێر بۆ ریفراندوم و دژ به‌سروه عبدولواحید هه‌موو هه‌ولێكی راگه‌یاندن و جاوسوركردنه‌وه‌و بانگه‌وازكردنی ئه‌ندامانی دا ته‌نانه‌ت به‌زۆره‌ملیش خه‌لكی كۆكرده‌وه ٢ هه‌زار كه‌سی پێ كۆنه‌كراوه!؟
٢- ده‌یان به‌رپرسی مام ناوه‌ندی پارتی دانیشتوه به‌تایبه‌تی ئه‌یلولیه‌كان یان ساردبونه‌ته‌وه له‌م باره‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌یه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك باسیان ده‌كه‌م، ئه‌مه جگه له‌تیروركردنی جه‌ندین مه‌كته‌ب سیاسی خۆی وه‌ك جه‌وهه‌رنامق، فه‌ریدون جوانراویی، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، جه‌رجیس فه‌تحولا كه‌عاقلمه‌نده‌كانی ن‌و پارتی بون
٣- له‌بواری ده‌سه‌لات و به‌رێوه‌بردن به‌ته‌واوی تیكشكاوه و گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئیداری و حكومی توش بووه به‌راده‌یه‌ك ٢٦ ساله ئاو كاره‌با و سوته‌مه‌نی كه‌ساده‌ترین مافه بۆ خه‌لك، پێی دابین ناكرێ، له‌هه‌موو ئه‌وانه مه‌ترسیدارتر تاكه حكومه‌ته له‌جیهاندا موجه‌ی خه‌لكی پینادره و نیوه موجه ده‌دا
٤- ٢٦ ساله له‌ناوه‌نده جیهانیه‌كان له‌لایه‌ن رێکخراوە مروڤ دۆست و په‌رله‌مانیه‌كان رسوا ده‌كرێ و به‌ده‌سه‌لات روژنامه‌كوژ و مافی پیشیلكراوبۆخه‌لك ناوبه‌دكراوه كه‌كیشه‌ی كوردی زۆر لاوازكردوه.
٥- بارزانی گه‌وره‌ترین دام و ده‌زگای فه‌رمی هه‌ریمی له‌پیناوی كورسیه‌كه‌ی به‌كۆده‌تا داخستوه، یاسا ودادگاكان بۆته قه‌شمه‌ریخانه‌یه‌كی گه‌وره به‌ده‌ست میلیشیا و كاوبوۆیه سه‌ربازی و حزبیه‌كانی، بۆیه خه‌لك به‌ره‌و قوناخی خیلایه‌تی ده‌گه‌ریته‌وه جونكه له‌په‌نای خیل خۆی ده‌پارێز ێ
٦- كه‌سیتی تاكی كورد له‌ژێر ئه‌و ده‌سه‌لاته بۆته كه‌سیتیه‌كی لاواز و بی ئیراده و دروزن و خولیای پاره و رابواردن و دزین‌و گه‌نده‌لیه، به‌كورتی هه‌رجی به‌های جوانی و بیره‌وه‌ری میژویی كورده له‌ناوی ده‌بات یان لاوازی كردوه
٧- له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌وانه‌ش بارزانی له‌ناوه‌نده جیهانیه‌كان سه‌نگی سیاسی نماوه و لاواز بووه باشترین به‌لگه‌ش له‌دوای داخستنی په‌رله‌مان و به‌زۆره‌ملی خۆسه‌پاندنی به‌سه‌ر خه‌لكدا له‌و١٨ن مانگه‌ی ئه‌و كۆده‌تا و خۆسه‌پاندنه‌ی جه‌ندین جار هاتوته ئەوروپا به‌لام ته‌نیا سه‌روك كۆماره‌كه‌ی فه‌ره‌نسا ٢ جار پشوازی كردوه، گه‌رنا به‌پیی زانیاریه‌كانی من له‌م ١٨ مانگه‌دا هه‌ولی زۆری داوه له لایه‌ن به‌رپرسه بالاكانی به‌ریتانیا و ئه‌لمانیا و یه‌كیتی ئەوروپا پیشوازی بكرێ به‌لام ئاماده‌نه‌بونه بیبینن.باپارتیه‌كان ئه‌و زانیاریه به‌درو بخه‌نه وه.ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی جه‌ند هاورییه‌ك له‌ئه‌مریكا باسیان له‌و ولاته‌ش كردوه كه‌نه‌ئوباما نه ترامپ ااماده‌نه‌بونه پیشوازی بكه‌ن به‌راده‌یه‌ك پشوازیان له‌فوئاد حوسینی سه‌روك دیوانه‌كه‌ی كردوه له‌و نه‌كردوه؟, به‌لام ئه‌وه‌ی من چاودیریم كردبیت سه‌روكی په‌رله‌مانی به‌زۆره‌ملێ دورخراو له‌لایه‌ن سه‌روك و جیگرانی په‌رله‌مان و جیگری سه‌روك وه‌زیران و جه‌ندین به‌رپرسی بالا به‌فه‌رمی پێشوازی لێكراوه وه‌ك سوید، سویسرا، ئه‌لمانیا، به‌ریتانیا، به‌لجیكا.
گه‌ر باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له كوردستان به‌رپرسانی بالای ئه‌مریكی و وه‌زیری به‌رگریه‌كان سه‌ردانی بارزانی ده‌كه‌ن ئه‌وه به‌هۆی شه‌ری داعش و سیاسه‌تی خۆسه‌پاندن و مامه‌له كردنیانه له‌گه‌ل دۆخه‌كه‌یه كه له‌و زیاتر بریارده‌رتر نیه به‌لام با له‌ئەوروپا پشوازی بكه‌ن ؟ له‌كاتیكدا وه‌ك باسم كرد له‌م ١٨ مانگه جه‌ندین جار هاتوته هه‌نده‌ران به‌لام هیج به‌رپرسیكی بالا ئاماده‌نه‌بوه پیشوازی بكات.ته‌نیا خۆی به‌كۆنگره ئابوریه‌كانی وه‌ك دافوس و می‌شن هه‌لده‌واسی كه‌به‌پاره و به‌شداری سالانه‌یه له‌وێنده‌ر جه‌ند به‌رپرسیك له‌كاتی قاوه‌و نان خواردن و پشو ده‌بینی و هه‌ندی دیدار به‌پیوه یان به‌دانیشتن ده‌كات به‌لام هیج له‌ودانیشتنانه ناجیته دانیشتنی فه‌رمی و توماركراو زۆر.بۆیه به‌راشكاوی ده‌لیم نه‌ك سه‌روكی په‌رله‌مان به‌لكو من له‌١٨ مانگه دا ٥ دیداری فه‌رمیم له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید و په‌رله‌مانی ئەوروپا كردوه بارزانی ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌كراوه به‌لام بۆكۆی ئه‌و شكستانه و دانپیانه‌نان به‌بارزانی له‌لایه‌ن ئه‌ورپی وئه‌مریكیه‌كان پییو شه‌رعیه‌ت دان به‌سه‌روكی په‌رله‌مان ئه‌وه نه‌زانینی میدیای گورانه كه‌ئه‌و دۆسیه‌یه بجولینی.كه‌له‌سه‌روی نه‌زانینی میدییایی له‌ئەوروپاش بزوتنه‌وه‌ی گوران زۆر لاوازه له‌خه‌باتی دیبلۆماسی و جه‌ماوه‌ری كه‌ئه‌وكه‌یسه زیاتر له‌ناوه‌نده جیهانیه‌كان بجولینی.ئیتر نازانم ئه‌و خه‌لك و حزبانه بۆئه‌وه‌نده هه‌ست به‌و هه‌موو شكسته‌ی بارزانی و پارتی ناكه‌ن و سیگنالی قێزه‌وه‌نی ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ی ئەوروپا و ئه‌مریكا تێناگه‌ن كه‌ئه‌وان وه‌ك ئێمه ناهینن به‌راشكاوی شه‌ری له‌گه‌لدا بكه‌ن به‌لكو به‌وشیوه‌یه گرنگی پیناده‌ن كه‌دلنیام دوای شه‌ری داعش سیگنالی زیاتری پی ده‌ده‌ن، كه‌گومان ده‌كری كارتی ریفراندومه‌كه‌ی یه‌كیك له‌هۆكاره‌كانی ئه‌و خاله‌بیت جونكه بارزانی له‌پیناوی كورسیه‌كه‌ی ده‌ست بۆهه‌موو كه‌یسیك ده‌بات.
له‌هوده‌یانه‌وێ درێژه به‌وهه‌موو ناپاكی و پالپشتیانه‌ی جه‌لال تاله‌بانی بده‌ن كه‌له‌پێناوی كورسیه‌كه‌ی ئه‌و دیكتاتوریه‌ته‌ی بارزانی ته‌كان پێدا، وه‌دواتر له‌رێگای یاساكانی سه‌رده‌می هه‌ردوو سه‌روك په‌رله‌مانی یه‌كیتی ( عدنان موفتی و ئه‌رسه‌لان بایز) و په‌رله‌مانتاره ناپاكیه‌كانی ده‌یان یاسایان له‌قازانجی پارتی تیپه‌راند به‌تایبه‌تی سیاسه‌تی نه‌وت، خۆپیشاندان، ئاسایشی هه‌رێم و درێژكردنه‌وه‌ی سه‌روكایه‌تی هه‌رێمی بارزانی له‌٣٠ حوزه‌یران كه‌ئیستا كورد به‌گشتی باجی ئه‌و هه‌موو ناپاكیه‌ی یه‌كیتی ده‌دا كه‌جی ئه‌وستافه له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ول بده‌ن قه‌ره‌بوی ئه‌وهه‌موو ناپاكیه‌یان بكه‌ن به‌هه‌لویستیكی نوێی و به‌شدارنه‌بن له‌تاوانی تر كه‌جی هه‌ول ده‌ده‌ن زیاتر پیگه ی بنه‌ماله‌ی بارزانی ومه‌سعود توكمه‌تر بكه‌ن به‌مه‌ش خۆیان و بنه‌ماله‌كانیان ده‌كه‌ونه‌به‌رنه‌فره‌تی ئه‌مروسبه‌ی له‌مێژودا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست