هەر تەنیا فەرهاد پیرپاڵ تێهەڵدانی نەخوارد
Friday, 14/04/2017, 1:35
بێ حورمەتیی و شکاندنی کەرامەتی مرۆڤی کورد،،، تێکشکانی کەسایەتی تاکی کۆمەڵگا بە دەست ئەم سەرکردە و بەرپرسە خائینانەی کوردەوە. لە رێگای سیناریۆی لێدانی فەرهاد پیرپاڵ ئەو پەیامەیان پێڕاگەیاندین.
---------------------------
نووسینێکی زۆرمان لەسەر فەرهاد پیرپاڵ بۆ هاتووە، ناچار ئێمە هەندێکیمان بڵاوکردەوە، خۆمان وەک کوردستانپۆست بایەخمان پێی نەدا، چونکە لێکدانەوە و رای تایبەتی خۆمان لەسەر ئەو رووداوە هەیە، ئێمە لە سەرەتاوە پرسیارمان لەسەر ئەو رووداوە لادروست بووە، کە بۆچی دەسەلات کەسێک دروست دەکات و ئەو هەموو نازناوەی پێدەدات: (دکتۆر، پرۆفیسۆر، فەیلەسوف، هونەرمەند و دەنگخۆش، نیگارکێش، مامۆستای زانکۆ شاعیر، نووسەر.. تەنانەت جنێوفرۆش، شێت و شێتۆکە.. هتد.؟
دەسەڵات کەسێکی وا لەو چەند ساڵانەدا دەهێنن و بە سەرکردە و زۆربەی بەرپرسەکان دەیناسێنن و ئاشنای دەکەن و پێشوازیشی لێدەکەن، دەیخەنە نێو هەموو کایە ئەدەبی و سیاسیی و هونەرییەکانەوە، دەیکەن بە گژ نەیار و حیزب و ناحەزانی خۆیانادا، وەک ئەکتەرێکی لێهاتوو رۆڵی پێدەبینن، رێگای بۆ خۆش دەکەن لە کەناڵی تەلەفیزیۆن و راگەیاندنەکاندا بەو هەموو بەهرانەوە بناسرێت و بایەخی پێدەدەن، رێگای پێدەدرێت لەسەر هەموو شتێک قسە بکات و بڵێت، هیچی لێنەکرێت؟! دوای ئەوە وەکو رۆژی ١٢ / ٤ / ٢٠١٧ ، هەر ئەو فەرهاد پیرپاڵە، وەک خاوەنی ئەو هەموو پیشە و بەهرە دروستکراونەی بەسەریاندا دابڕداروە، دەیهێنن و تێی هەڵدەدەن،؟ وەڵام: بۆ ئەوەیە، کە لەو رێگایەوە مەسجێک بە خەڵکی کوردستان بدەن بڵێن: هەر دکتۆر، پرۆفیسۆر، فەیلەسوف، هونەرمەند و دەنگخۆش، شاعیر، نووسەر، نیگارکێش و مامۆستای زانکۆ.. هیچ نرخێکی لەم هەریمەدا لای ئێمە نییە، نەک موچەشیان نادینێ، ئەگەر دەنگیش هەڵبڕن ئاوا تێی هەڵدەدەین!
جگە لەوەیش ئەو پەیامەش بە خەڵکی دەدەن، کە بەم شێوەیەش بە ئاشکرا کەسێتیتان دەشکێنین، ئەوەتا فەرهاد ئەو هەموو پرۆپاگەندە و خزمەتەی کردوون، نەمانبرد بە دزییەوە فەلاقەی بکەین، بە بەر چاوی خۆتانەوە تێمان هەڵدا تا ئێوە دەرسی لێوەربگرن!
کوردستانپۆست بەم شیوەیە لە رووداوەکە دەڕوانێت، کە ئەوەی رووی دا، تێهەڵدان نەبوو لە فەرهاد پیرپاڵ، بەڵکو:
1- تێهەڵدان بوو لە مامۆستای زانکۆ
2- تێهەڵدان بوو لە دکتۆر
3- تێهەڵدان بوو لە نووسەر
4- تێهەڵدان بوو لە هونەرمەند
5- تێهەڵدان بوو لە نیگارکێش.
6- تێهەڵدان بوو لە هەموو شێتەکانی باشوور
7- هەروەها تێهەڵدانیش بوو لە هەموو پیر و هاولاتییەکی سەر سپی ئەم وڵاتە!
هەموو ئەوانەیان لە فەرهاددا کۆکردۆتەوە و نەیانبردە کونی ژوورێکی ناو دەزگا سەرکوتکەرەکانی خۆیان بە دزییەوە لێی بدەن، بەڵکو بەئاشکرا بە بەر چاوی هەمووان لێیان دا.
فەرهادیش لە نائاگاییەوە، بێ ئەوەی بزانێت رۆڵێکی جوانی بۆ بینین، لەگەڵ تێهەڵدانەکەیدا، ئەو ماسییەی دەرخوارد درا و، خزمەتێکی باشی پێکردن، ئەو تێهەڵدانەش تام و لەزەتی خۆشی بەو ماسییە دا کە بۆیان ئامادەکردبوو، بۆیە دوایی سوپاسیشی کردن، لە تاوانبارەکان بورد و ئەوانیش لە فەرهاد خۆش بوون.
بڕوخێ دەسەڵاتی کوردی لە باشوور
بەرپرسانی دەسەڵاتی باشوور بۆ بەردەم دادگای گەل
ستافی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست