پیلانی یەکێتی و پارتی بۆ سوتاندنی نوسینگەی نالیا ئاشکرادەکات
Wednesday, 12/04/2017, 20:33
ڕاپۆرته هه‌وال په‌یامنیری ١٧ شوبات كه‌ركوك
ئه‌مرۆ 12-4-2017 دوای ئه‌وه‌ی مه‌راسیمێك له دواناوه‌ندی ئازادی كو‌ڕان ڕێكخرابوو به مه‌به‌ستی به‌رز ڕاگرتنی تاوانی ئه‌نفال دژ به گه‌لی كورد . كه له‌و مه‌راسیمه هه‌ر یه‌ك له (ماموستا شێرزاد - به‌رێوبه‌ری به‌شی كوردی له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك(سه‌ر به پارتی ) و ماموستا په‌روین به‌ریوبه‌ری اشراف (سه‌ر به یه‌كێتی ) ئاماده‌ی ڕێو‌ڕه‌سمه‌كه ببون . ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو ئه‌وه بوو كه له ناوه‌راستی مه‌راسیمه‌كه (ماموستا شه‌هاب سۆفی) جێگری به‌ریوبه‌ری قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی ئازادی ده‌چێته سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌و به مایكه‌كه داوا له خوێندكاران ده‌كات كه هه‌لبكوتنه سه‌ر نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كه‌نالی ئین ئارتی . ئه‌مه له كاتێكدا هه‌ردوو به‌رپرسی په‌روه‌رده (م.شێرزاد و م.په‌روین) وه‌ستابوون . وه ئاماده‌كاری پێشوه‌خته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرابوو. به‌جۆرێك كۆمه‌له‌ی خوێندكارانی كوردستان (یه‌كێتی) له‌گه‌ل به‌ریوبه‌رایه‌تی قوتابخانه‌كه پلانی پێشوه‌خته‌یان دانابوو . لافیته‌و دار‌و نه‌وتیان ئاماده كردبوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێن ئارتی له كه‌ركوك .
كێ سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كه‌ی ده‌كرد؟
كه‌سێك به ناوی دیلان كه به‌رپرسی كۆمه‌له‌ی خوێندكارانه له كه‌ركوك و له هه‌مان كاتدا بندیواره له ده‌سته‌ی پاسه‌وانه‌كانی پارێزگاری كه‌ركوك و كه‌سێكی چلكاوخۆری نه‌جمه‌دین كه‌ریمه سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئین ئارتی ده‌كرد . له‌و هه‌لكوتانه سه‌ر ئئێن ئارتی خوێندكارانی دواناوه‌ندی ئازادی كوران و كۆمه‌له‌ی خوێندكاران به دار‌و ئاگرو نه‌وت و بنزینه‌وه هاتبوون بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ناله‌كه بسوتێنن به‌لام هاتنی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ به‌رده‌م كه‌ناله‌كه و مامه‌له‌كردنی كارمه‌ندانی كه‌ناله‌كه به شێوه‌یه‌كی ژیرانه بۆوه هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگه نه‌ده‌ن نوسینگه‌ی ئین ئارتی بسوتێنرێت .
- پلانی ئه‌م كاره ئاشكرا بوو ؟
دوای ئه‌وه‌ی كه‌نالی ئێن ئارتی له ڕاپۆرتێكی مه‌یدانی ئاشكرایكرد كه ئالای كوردستان له سه‌ر به‌شێكی زۆری فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركوك هێنراوه‌ته خواره‌وه‌و له فه‌رمانگه‌كانی تریش هه‌لنه‌كراوه . جگه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پارێگای كه‌ركوك نه‌بێت . ئه‌مه بوه هۆی توره بونی نه‌جمه‌دین كریم و پارتی له‌و كه‌ناله . ئه‌م پلانه‌ی ئه‌م‌ڕۆیان بۆ ئه‌وه‌یه كه داوایان كردوه له دوای خۆپیشاندانه‌كه خوێندكاران داوایه‌ك ئاراسته‌ی نه‌جمه‌دین كریم بكه‌ن بۆ داخستنی كه‌نالی ئین ئارتی له كه‌ركوك و ئه‌ویش كه‌ناله‌كه دابخات . بۆ زانیاری چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌و به‌ر له ناو هۆلی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئالای كوردستان لابرا به‌لام دوای ئه‌وه‌ی خه‌ریكبوو ده‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له سه‌ر دروست بێت و له زیانی به‌رپرسه دزه‌كان بشكێته‌وه هه‌ر زوو ئالاكه‌یان له شوێنی خۆی دانایه‌وه . له ئێستادا ئالای كوردستان بۆته مۆته‌كه‌ی به‌رده‌م به‌رپرسانی كه‌ركوك . به‌جۆرێك په‌شیمانن له هلكردنی ئه‌و ئالایه له كه‌ركوك تا بۆته به‌لا به سه‌ریانه‌وه نازانن چۆن له فرسه‌تێكدا دایبگرن .
- نه‌جمه‌دین كریم بۆ داوای گۆرینی به‌رێوبه‌ری نوسینگه‌ی ئین ئارتی ده‌كات؟
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو نه‌جمه‌دین كریم بریاریدا به قه‌ده‌غه‌كردنی چونه ژوره‌وه‌ی تیمی ئین ئارتی بۆ ناو پارێزگا . به‌لام دوای ئه‌وه‌ی به‌رێوبه‌ری گشتی كه‌ناله‌كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل نه‌جمه‌دین كریم ده‌كات بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ب‌ڕیاكه . نه‌جمه‌دین كریم تاكه داواكاری له كه‌نالی ئین ئارتی بریتیه له گۆرینی به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌كه‌یان له كه‌ركوك كه ڕۆژنامه‌نوس (رۆکان جاف)ـە، به‌لام كه‌نالی ئین ئارتی ئه‌وه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه بۆیه له كۆتایدا نه‌جمه‌دین كریم ب‌ڕیاره‌كه‌ی ده‌گۆرێت به‌وه‌ی كه تیمی ئین ئارتی بۆیان هه‌یه بچنه ناو پارێزگاوه ته‌نها به‌رێوبه‌ری نوسینگه‌كه واتا (رۆکان جاف) بۆی نیه بچیته ناو بینای پارێزگاوه . دیاره ئه‌وه‌ش له پای چالاكی ئه‌و ڕۆژنامه نوسه دێت و ده‌ست بۆ سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی گه‌نده‌لی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌بات .
كێ ته‌قه‌ی به سه‌ر كه‌نالی ئێن ئارتی كرد؟
ئه‌م‌ڕۆ ئێواره دوای ئه‌وه‌ی سه‌یاره‌كانی نه‌جمه‌دین كریم به شه‌قامی به‌رده‌م نوسینگه‌ی ئێن ئارتی تێده‌په‌رین كه له كۆنسێرت ده‌گه‌ڕانه‌وه ته‌قه‌یان به سه‌ر نوسینگه‌ی كه‌ركوكی ئین ئارتی كرد به جه‌كی جۆری (بی كی سی) ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ترساندن و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له كارمه‌نده‌كانی ئه‌و كه‌ناله بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری كه‌ناله‌كه‌یان بن یان له كه‌ركوك هاوشێوه‌ی كه‌ناله‌كانی تری ڕاگه‌یاندن بێده‌نگ بن .
- هه‌ڕه‌شه‌كرد له كارمه‌ندانی كه‌نالی ئێن ئارتی ؟!
له نیوه‌رۆی ئه‌مرۆوه له تۆره كۆنه‌لایه‌تیه‌كان و به رێی موبایل و ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌ڕه‌شه له كارمه‌ندانی كه‌نالی ئێن ئارتی ده‌كرێت له كه‌ركوك . به جۆرێك ژیانیان كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه بۆیه له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو نه‌جمه‌دین كریم پارێزگاری كه‌ركوك په‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی له كه‌ركوك به‌رپرسیارن له گیان و مالی كارمه‌ندانی ئێن ئارتی له كه‌ركوك . ته‌نانه‌ت به پێی هه‌ندێك زانیاری نه‌جمه‌دین كریم هه‌ندێك چلكاو خۆر و شه‌لاتی كه نزیكن له خۆیه‌وه هانداوه بۆ ئه‌وه‌ی به چه‌كه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر كه‌نالی ئێن ئارتی .
كه‌س و كاری خوێندكاران جی ده‌لین له سه‌ر روداوه‌كه‌ی ئه‌مرۆ؟
كه‌س وكاری خوێندكاران په‌یتا په‌یتا به ئاشكرا‌و یان به نهێنی له ترسی حزبه‌كان(پارتیی و یه‌كێتی) وپه‌یوه‌ندی به كه‌نالی ئین ئارتیه‌وه ده‌كه‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ل هێرشكردنه سه‌ر كه‌ناله‌كه نین و ته‌نانه‌ت له زاری خوێندكاران خۆیانه‌وه باسی ده‌كه‌ن كه چۆن به زۆر له لایه‌ن به‌رێوبه‌ری قوتابخانه‌كه‌یانه‌وه نێردراون بۆ سه‌ر كه‌نالی ئین ئارتی ئه‌گه‌رنا ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش ناكه‌نه سه‌ر كه‌ناله‌كه .
- لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ بیده‌نگن؟!
تا ئێستا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ته‌نانه‌ت سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانیش هیچ هه‌لوێستێكیان نه‌بووه له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته .
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ماڵپەری ١٧ی شوبات دەستی کەوتووە بەڕێوەبەرایەتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی نالیا نایەوێت ڕاستییەکان ئاشکرا بکات بۆ ڕای گشتی. هەروەها، ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ بەزوترین کات ناوەندەجیهانییەکان ئاگاداردەکاتەوە و پاراستنی گیانی ڕۆژنامەنوسان و کارمەندەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەخاتە ئەستۆی دەزگا ئەمنیەکانی شاری کەرکوك.
زۆربه‌ی روژنامه‌نوسانی ئه‌و كه‌ناله له‌كه‌ركوك ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه به‌تایبه‌ت به‌رپرسی نوسیگه‌كه‌یان (رۆکان جاف) كه‌نه‌جمه‌دین كه‌ریم داوای له‌وكه‌ناله كردوه ده‌بیت بیگورن گه‌ر ده‌تانه‌وێ له‌كه‌ركوك كار بكه‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست