هەڵۆ برای هێرۆ
Wednesday, 12/04/2017, 14:18
ماوەیەکە هەڵۆی ئیبراهیم ئەحمەد کەوتۆتە قسەکردن دەربارەی مەلا بەختیار و دلێری سەید مەجید و کەسانی تری ناو سەرکردایەتی یەکێتی، ئەیەوێت وا خۆی پیشانبدات ، گوایە پەرێزی خۆی و بنەماڵەکەی پاک و دوورە لە خیانەت و لە گەندەڵی و پیسخۆریی و خیانەت.
بێگومان مناڵەکانی ئیبراهیم ئەحمەد هەموو چوونەتەوە سەر باوکیان و گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێت. گەنجەکان و نەوەی نوێ، باش برایم ئەحمەد ناناسن، هەروەک چۆن لە دوای راپەڕین جەلال تالەبانی مەسعود بارزانی کرد بەم کەڵەگایە، ئاواش برایم ئەحمەدی باوکیان بە پلان و خواستی دەزگا موخبەراتییەکان هات و مەلا مستەفای خستە ناو مێژووەوە و وەکو سەرکردەیەک گەورە و شیرینی کرد لە لامان، کردی بە باوکی کورد و سەرۆکی پارتی، لە دوایەوە دەڕۆیشت و دەستی بە سنگەوە بۆ دەگرت، تا وای لێهات مەلا مستەفا زیاتری لە کەسێتی برایم ئەحمەد دەویست، دەیویست وەکو کۆیلە و کەسێکی سوکتر سەیری بکات، ناچاری کرد لە ساڵی ١٩٦٦ لە مەلا مستەفا یاخی ببێت و لێی هەڵبگەڕێتەوە، تا خۆی و تالەبانی ببنە کەسی یەکەم و وەک ئەمڕۆی مناڵەکانی بکەونە ماشینەوەی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە وێرانە. ئەوە بۆ زیاتر لە پەنجا ساڵ ئەچێت خەڵکی بە دەست دووبەرەکییەوە ئەناڵێنێ، کە ئیبراهیم ئەحمەد بزوێنەری ئەو دووبەرەکییە بوو. ئەمڕۆ هێرۆ و شاناز و هەڵۆ، لەسەر رێرەوەکەی تالەبانی سلێمانی و وڵاتیان کاولکردووە یەکێتییان تووشی شیرپەنجە کردووە، مەحاڵە ڕاست بێتەوە. ئیستاش یەکێک لە منداڵەکانی ئیبراهیم ئەحمەد هەست بە مەترسی بکەن بۆ سەر ئەو دەسەڵاتەی کە ئیستا هەیانە دەست دەکەن بە هێرش بردن بۆ سەر دەوروبەری خۆیان.
قسە و باس لەسەر هێرۆ و شاناز زۆرە، بەڵام هەڵۆ کەمتر بە خەڵکی ناسێنراوە، من کەمێک لەسەر ئەم کابرایە قسەتان بۆ دەکەم.
ئەم هەڵۆیە لە هەڵبژاردنی جاری پێشوو، لەسەر داوای تالەبانی خۆی کاندیت کرد، تەنیا بۆ ئەوەی رکابەرێکی ساختە و درۆ بۆ مەسعود بارزانی دروست بکات، ئەو مەبەستی نەبوو ببێت بەسەرۆک، بەڵام تالەبانی پێی کرد، تا لە خەڵکی وا بگەیەنن، ئەو هەڵبژاردنە بە دەنگە و هەرچی دەنگی زۆری هێنا دیموکراتیانە دەبێتە سەرۆکی هەرێم، هەڵبەت ئەمە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکی بوو، هەر بۆیە تالەبانی هەڵۆی وەکو گەمەیەک بەکار هێنا، ئەمەش بەشێک بوو لەو نەهامەتییەی کە کوڕی ئەم خائین وبەرپرسانە بۆ گاڵتە و گەمەکردن بە خەڵکی کوردستانیان کرد، هەڵۆش کە ئەمرۆ دژی بنامەڵەی بارزانی سەنگەری لێداوە، خۆی دوێنێ هۆکاری ئەوەش بوو کە لە رێگای ئەو خۆکاندیدکردنەوە بەردەوامی بە سەرۆکایەتی و کەڵەگایی مەسعود دا. ئەمانە هەموویان داشی دامەی ئەو گەمەیەن کە بە گەلی کوردی دەکەن. بڕوایان پێ مەکەن.
هەڵۆی برایم ئەحمەد لە سوید دانیشتووە، نە پارەی ئۆفەر و سۆسیال وەردەگرێت، نە کار و کاسبی دەکات، دەی ئەم کابرایە بە چی دەژی!؟ ماڵ و خانوو و سەیارەی بۆ منداڵەکانی کرێوە هیچی لەسەر خۆی نییە! ئەرێ پێم ناڵێن، ئەگەر هەڵۆ شەریکی خوشکە دزە دەسەڵاتدارەکانی نەبێت ئەم هەموو سەروەت و سامانەی لە کوێ بوو!؟
من وەڵامی ئەمەیان بە تەنیا نمونەیەکی بچوک دەدەمەوە، لەوێوە دەست پێدەکەم، کە هەڵۆ، زەوییەکی لە باشترین شوێنی سلێمانیدا وەرگرتووە ، ئەو زەویەیە کە ئوتێل (تیتانیک)ی لەسەر دروستکراوە ، هەڵۆ ئەم زەویەی بە دوو ملیۆن دۆلار فرۆشتووە بە خاوەنی ئەو ئوتێلە و مەرجیشی لە گرێبەستێکدا بۆ داناوە، مەرجەکەش ئەوەیە هەتا هەتایە ١٠ % ی قازانجی ئەو ئوتێلە بۆ ئەو بێت، بەڵام لە زەرەردا شەریک نابێت. ئەوەی باوەڕ ناکات با بچێت سەیری تاپۆ و گرێبەستی نێوان هەڵۆ و خاوەنی ئەو ئوتێلە بکات.
باشە بە چ یاسایەک ئەو زەوییە زۆر چاکە دراوە بە هەڵۆ؟!. بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد پێش ڕاپەرین ئەگەر لە سەگ سواڵیان نەکردبێت خۆ خاوەنی یەک پارچە زەوی نەبوون لە کوردستان، قوباد لە لەندەن شاگرد فیتەر بوو، بافل لە کەبارێ و پوپەکانی لەندەن پاسەوان بوو، ئەمڕۆ هەموو بوونەتە خاوەنی ملیۆنەها دۆلار و لافی پاکی و دەستپاکیی و خاوێنی لێدەدەن وەکو هەڵۆ و شاناز کوردایەتیشمان پیێ ئەفرۆشنەوە. بێگومان مەلا بەختیار لەوان خراپترە و هەموو ئەم وڵاتە بەرەو کاولبوون ئەبەن.
تێبینی: لە سەروبەندی پرۆپاگەندەی سەرۆکایەتیی هەرێم، هەڵۆ لەو ئەفیشەی سەرەوەدا پرۆپاگەندەی دەکرد وای نووسیبوو: دەنگ بدە بە سەرۆکێک کە خزمەتکاری گەلەکەی بێت، کوردستانپۆست بە کاریکاتێر بۆی هەڵگێڕاوەتەوە، کە ئەمانە لە راستییدا دەیانەوێت گەل خزمەتکاریان بێت.
لە کۆتاییدا هیوادارم وەکو کارەساتی تیتانیک بنەماڵەی تالەبانی و برایم ئەحمەد چارەنووسیان وەکو لەقەبەکەیان رەش ببێت،لە ناو ئاوی دۆکان، یان ئۆتێلی تیتانیک لەو نەبوونی بێئاوایەدا بخنکێنرێن. هەمووتان وەکو هێرۆ خان بڵێن ئامین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست