دلۆپەی ریفراندۆم
Wednesday, 12/04/2017, 19:00
خۆرهەڵاتی ناوەراست دەکوڵیت لە روداوی سەیر و جیاواز، سات بەسات گۆرانکاری خێرا رودەدەن، سات بەسات هاوکێشەکان دەگۆرێن، ئەوەی ئەمرۆ بیری لێدەکەیتەوە سبەی ئاراستەیەکی نوێی وەرگرتوە، زۆر جار بە پێچەوانەوە سەدو هەشتا پلە جیاواز وەردەچەرخێت. کێ بیری لەوەدەکردەوە کورد لەم بەشەدا ببێتە خاوەنی ئەو هێزە لە خۆرئاوای کوردستان؟ کێ دەیوت کورد بەم ستراتیجیە دەگات و تورکیاش بەم بەزمەی دەگات؟ کێ دەروانیەئەوەی تورکیا بەم هەموو قورسایەی خۆی لەئاست کوردا لە خۆر ئاوای کوردستان بۆجیهان بە چۆکدابێت؟ بەڵام لەو روداوانە هەرێم وەک هەموو جارێک کورد لە خەوی خەفلەت دایە، کوردیش پەندێکی هەیە دەڵێت: لە بێخەبەران کەشێک سەلاوات.
قسەکەرانی ئەم هەرێمە لەم هەموو گۆرانکاریانە بێ ئەوەی سودێک وەرگرن دێن قسەدەکەن، دڵۆپەی ریفراندۆم، بەڵکو دڵۆپەی رفراندۆمیش نا دڵۆپەی بەرژەوەندی. ئەو بەرژەوەندیەیەی جگە لەخۆیان کەس بەخاوەنی نازانن. ئەوانە ئەمرۆ لەژێر گوشاری ئەوەدان کەملدەن بۆ چاککردنی ئەم دۆخە کەدروستیان کردوە، دایان سەپاندوە بەسەر گەلی کوردا. ئەم گوشارە گوشاری دەرەکیە، گوشارێکە کە ئەستەمە بۆی دەربچن بەبێزیان، بۆیە دەیانەوێت ئەم دۆخە بەجۆرێک لە جۆرەکان رایبگرن، زەرەر بۆبەرژەوەندەیەکنیان نەبێت،
ئەوەی ئەمرۆ ئەگوزەرێت بەم هەموو شکستە لەهەرێم شەری خەڵک نیە، شەری ریفاندۆم نیە بەڵکو درێژەدانە بەو داسەپاندنەی کە بەزۆری زۆر بەسەر خەڵکیان داسەپاندوە، ئەم داسپاندنە داسەپاندنی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی سەرمایەکانیان، گێژکردنی خەڵکە بەو سیناریۆیە بێبنەمایانەی رۆژلەدوای رۆژ خەڵکی کوردی پێ داغ دەکەن، بەڵام ئەم داغەی بەناوی ریفراندۆمەوە دەیدەن لە تەختی نێوچاوانی تاکی کورد، درێژەناکێشێ بەڵکوو جیهان دوای روداوەکان چیتر چاوی لە هەولێرنابیت، بەڵکوو جیهان بۆچارەسەری دۆزی رەوای کورد و گەلانی بێبەش لەناوچەکە روودەکاتە قەندیل دڵی کوردستانی خۆرئاوا، لەوێوە سیاسەتی نوێ بۆ خۆرهەلاتی ناوەراست دادەرژێت.
ئەم دلۆپەکردنەی دەسەڵات لەسەر ریفراندۆم وەک لەپێشوو لەروداوەکان بۆچۆتەسەر لای هاوپەیمانن ئەمجارەش بۆیان بچێتەسەر، بەڵام روداوەکانی کوردستانی خۆرئاوا ئەوەمان پێدەڵێت، هاوپەیمانان هێزگەلێکیان دەوێت خاوەنی هێزێکی عەقلانیبن. بەلۆژیک کاربکەن و خاوەنی سترتیجبن، چونکە دارشتنەوەی خۆرهەڵات بەلای ئەمریکا زۆر گرنگە، دەشیەوێت ئەوانەی هاکاری ئەمریکا دەکەن گەلانێکبن کە ئارامی ئاسودەیش دەبین بکەن و خاوەنی رۆحی دیموکراسی و پاریزەری تەواوی گەلان بن، لەم ناوچەیەشدا بەتایبەتی هەرێم هیچ بنەمایەکی دیموکراسی و ئازادی و ئارامی تیادانیە، بەڵکوو خەڵکەکەی برسیە و دامەزراوەکەی کەپ ەرلەمانە کراوەتە قوربانی و پەکی خراوە، بۆیە دوای شەری داعش چاو دەخشێنێتەوە بە هاوپەیمانەکانیدا تادواجار ئەوانە هەڵدەبژێرێت کە دەبنە ئارامی، ئەم دڵۆپەی رفراندۆمەی دەسەڵاتدارەکانی کورد ئەمرۆ دەیکەن لەم بەزم رەزمەی تورکیا دەچێت لەسەرەتای شەریداعش تا لەکۆتایدا ئەمریکا پەیەدەی وەک بەدیلی تورکیا هەڵبژارد، تورکیاش بەدەستی بەتاڵ بۆی دەرچوو. ریفراندۆم و سەربەخۆی و چی و چی قورتاریان ناکا دەسەڵاتدارانی کورد لەوەی ئەمریکا دەستیان لێ بەرنەدات. ئەوش دوادلۆپی سیناریۆیە ریفراندۆم بۆ درێژەدان بە بردنی قوتی خەڵک. کورد دەڵێ: دەهۆڵ دراو تەقەی برا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست